ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) جیهان بیلگین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا، بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە، لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.

یادکردنەوەی شەهیدان

بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە، کارمەندانی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) سەردانی گۆڕی جیهان بیلگین و نازم داشتانیان کرد و گوڵیان لەسەر گۆڕی هەردوو ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکە دانا.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) جیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم داشتان لە ١٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهیدبوون.