٨ی ئادار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا: ئازادی دەگەیەنینە لووتکە

لە میانی چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیامی: "بە بەرێوەبردنی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و میراتی شەهیدان، هێڵی تێکۆشانی ئازادی دەگەیەنینە لووتکە" بەرز کرایەوە.

لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکی و ئاهەنگەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژنان ژیان و ئازادی بەرەو سووریایەکی دیموکراتیک" بەردەوامە.

حەسەکە
نووسینگەی ژنانی گەنجی کۆمەڵەی گەنجانی دیموکراتیکی سووریا پانێلێکی بە ناونیشانی "بە پشتیوانی ژنانی گەنج سووریایەکی دیموکراتیک بنیات دەنێین" ڕێکخست. پانێلەکە بە ئامادەبوونی دەیان ژنی گەنج و نوێنەری پارتە سیاسی و ڕێکخراوەکانی ژنان بەڕێوەچوو.
وتاری سەرەتای پانێلەکە لەلایەن لینا ئەلزاهیر، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی گەنجانی دیموکراتیکی سووریا پێشکەش کرا. لینا ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی ژنان تازە نییە بەڵکوو درێژەپێدەری ڕۆڵی مێژوویی ئەوان لە بنیاتنانی شارستانیەتدایە. ئاماژەی بەوەشدا ژنان لە مێژوودا خواوەند، دایک، بەڕێوەبەر، جووتیار، پزیشک، شەڕڤان و بەڕێوەبەر بوونە.
بابەتی دووەم لەسەر چۆنیەتی ئەزموونی ژنانی گەنج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر ئاستی وڵات جێبەجێ بکرێت، باسی لەسەر کرا. نایە یوسف تیشکی خستە سەر سیاسەتەکانی دەسەڵاتی نوێی دیمەشق و ڕایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی دیمەشق هەوڵ دەدەن ژنانی گەنج لەبەرچاو نەگرن و لە نووسینی دەستووری نوێی سووریا ڕێگرییان لێبکەن. ئێمە ئەم سیاسەتانە ڕەتدەکەینەوە و دووپاتی دەکەینەوە کە نوێنەرایەتی ژنانی گەنج لە دەستووردا هەنگاوی بنەڕەتیە بۆ گەشەپێدانی داهاتووی سووریا."

بەشداربووان هەروەها بیروڕای خۆیان لەسەر بابەتەکانی پانێلەکە دەربڕی و لە کۆتاییدا لە ئەنجامدا پێشنیارەکان پێشکەش کرا. هەروەها سیمیناری زانستی لەسەر پرسەکانی ژنان و پەیوەندیکردن لەگەڵ ژنانی گەنج لە پارێزگاکانی دیکەی سووریا و پشتیوانی بۆ ژنانی گەنج لە بەشەکانی تری سووریا و گۆڕانکاری ئەزموونی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و تیشک خستنە سەر ڕۆڵی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی و پەرەپێدانیان لە ناوەندەکانی بڕیاردان و بەشداریکردنی ژنانی گەنج لە دەستووری نوێی سووریا بەڕێوە دەچێت.

هۆل
لە شاری هۆل، ژنان بەبۆنەی ٨ی ئادار سەردانی ڕێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆییان کرد. له میانه ی سه ردانه که دا ژنان تابلۆیه کی وێنه ی شەهیدانیان پێشکەش به ئەندامانی ژنی ڕێکخراوەکانی کرد.
لە سەردانەکاندا، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری شاری هۆل، بەدریە ئەل حسێن ٨ی ئاداری لە هەموو ژنان پیرۆز کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە بواری پاراستندا و وتی: "ئێمە لەسەر ڕێگای شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیدا درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین."

شەداد/دربێسی

هەروەها ئەندامانی کۆنگرەی ستاری شاری شەداد بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە سەردانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانیان کرد. و لە سەردانەکانیاندا ٨ی ئاداریان لە ژنان پیرۆز کرد و دیارییان پێشکەشیان کرد. ئەمینە ئەل سەید، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، ٨ی ئاداری لە ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەموو جیهان و ڕێبەر ئاپۆ و دایکی شەهیدان پیرۆز کرد.

هەروەها بەهەمان ئامانج، ژنانی حەسەکە، دربێسیە و زرگانێ، ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی گەنج، بزووتنەوەکانی ژنان، نوێنەری رێکخراوەکان و ئەنجوومەنەکانی کانتۆنی جزیرە، لە دربێسی سەردانی ژنواریان کرد و ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد.

شایانی باسە ژنان هاوکات لەگەڵ پیرۆزباییەکان نەمامیان چاند، سەمایان کرد و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرز کردەوە.