ژنان نامەیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد
ژنان لە زۆربەی شارەکانەوە بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان نامەیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی ژن ڕەوانە کرد.
ژنان لە زۆربەی شارەکانەوە بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان نامەیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی ژن ڕەوانە کرد.
پێش لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، لە زۆرێک لە شارەکان لەلایەن ژنانەوە چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.
وان: بە پێشەنگایەتی پارتی تەژەئا، توهای دەر، دەبەپە و دەم پارتی، کارت پۆستاڵ و کتێب بۆ زیندانیانی ژن ڕەوانە کرا. لە بەردەم بینای PTT وان لێدوان خوێندرایەوە. هەروەها پلاتفۆرمی لقی وانی'کەسەکە' و پێکهاتەکانی پلاتفۆرمی ژنانی وان کارت پۆستاڵ و نامەیان بۆ زیندانیانی ژن ڕەوانە کرد.
ئەستەنبوڵ: 'ما-توهایدەر' کارت پۆستاڵ و کتێبی بۆ زیندانیانی ژن هەنارد. هەروەها ژنان لە بەردەم PTTی ناوچەی ئاکسارای کۆبوونەوە و کتێب و کارت پۆستاڵیان بۆ زیندانیانی ژن ڕەوانە کرد.
ئەدەنە: تەژەئا و ئەنجومەنی ژنانی ئەدەنەی دەم پارتی ژنان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی زیندانی ژنی بونیانی قەیسەری کتێبیان ڕەوانە کرد. ژنان بەم ئامانجەوە لەبەردەم لقی PTT کۆماری کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
مێرسین: توای-دەری چوکورۆڤا و تەژەئا هەروەها کتێبیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی ژن ڕەوانە کرد. ژنان لە بەردەم زیندانی کەمپوسی تارسوس کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
ئەنقەرە: هەروەها کۆمەڵەی یاساناسانی هاوچەرخ (چەهەدە) و کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی ژنان و جێندەری کۆمەڵایەتی کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا. لە لێدوانەکەدا پارێزەر نێرگس گۆرناز ئەندامی چەهەدە ڕایگەیاند، دەستکەوتەکانی ژنان کە بە خەباتێکی دوور و درێژ بەدەست هاتووە ڕووبەڕووی هێرشێکی سیستماتیکی دەبنەوە.