لە شەنگال ٨ـی ئادار پیرۆز کرا
بەبۆنەی ٨ـی ئادارەوە لە لە خانەسۆری شەنگال سیمینار و شانۆ بەڕێوەچوو.
بەبۆنەی ٨ـی ئادارەوە لە لە خانەسۆری شەنگال سیمینار و شانۆ بەڕێوەچوو.
لە خانەسۆری شەنگال بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، بۆ ژن و پیاوان سیمینارێک ئەنجامدرا، دوای سیمینارەکە لەلایەن ناوەندی ستیا نەخشاوە شانۆگەرییەک پێشکەش کرا.
لە سیمینارەکەدا ئەندامانی ناوەند و ڕێکخستنەکانی خانەسۆر، ژنان و هاوڵاتیان تێیدا بەشدار بوون بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر لەلایەن جانۆ قاسم، ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی خانەسۆر سیمینارێک ئەنجام درا.
لە سیمینارەکەدا گرنگی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئازادیی ژن لە کۆمەڵگا و هەروەها هەنگاوەکانی ژنانی ئێزدی لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا هەڵسەنگێندران.
بەشداربوانی سیمینارەکە بۆچوونەکانی خۆیان دەربڕی و ڕوونیان کردەوە، کاتێک باسی دیموکراسی دەکەین پێویستە پێش هەموو شتێک باسی ئازادیی ژن بکەین، هەر چەندە بڵێن دیموکراسی هەیە، ئەگەر ژن ئازاد نەبێت و ڕێگە لە ئازادیی ژن بگیرێت، ئەوە دیموکراسی نییە.
لە بەشێکی دیکەی هەڵسەنگاندنەکاندا ئاماژەیان بەوەدا، لە شەنگال بە فکری ڕێبەر ئاپۆ گەیشتە ئەو ئاستە ئازادیی ژنیش ڕێگەی خۆی ببینێتەوە، بەڵام ئەمە تەنها بەس نییە چونکە هەتا ئێستا کۆمەڵگاکەمان لە ژێردەستی ڕزگاری نەبووە، هەتا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگاش ئازاد نابێت.
دوای ئەوەی سیمینارەکە کۆتایی هات، لەلایەن ناوەندی کەلتوور و هونەریی ستیا نەخشانەوە شانۆگەریەک پێشکەش کرا.
لە شانۆگەرییەکەدا ئەندامانی ستیا نەخشان ئاماژەیان بە ئازادیی ژن دا کە چۆن دەتوانن بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە دوای ئازادیی ژندا بگەڕێن.
شانۆگەرییەکە بە درووشمەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی'، 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.