قەسەدە ناسنامەی ٤ شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی چوار شەڕڤانی خۆی ڕاگەیاند کە لە مانگەکانی کانوونی یەکەم و ئاداردا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی چوار شەڕڤانی خۆی ڕاگەیاند کە لە مانگەکانی کانوونی یەکەم و ئاداردا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ٤ شەڕڤانی خۆی ڕاگەیاند کە لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتاکانیدا شەهید بوون.
قەسەدە لە بەیاننامەکەیدا، ڕایگەیاندووە، شەڕڤانانیان دەلیل جەمیل حەبیب (کەمال قامیشلۆ)، عەلی عەبدولکەریم ئەحمەد (عەلی نێرەبیێ)، محەمەد عەبدولرەحمان ئەلتاها (ئەبو ڕید) و ناسر ڕەجەب ئەلخەلیفە (ئەبو شام ئیدلیبی) لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا شەهیدبوون.
بەو بۆنەوە قەسەدە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڵێنیدا ڕێبازی شەهیدان هەتا سەرکەوتن درێژە پێدەدەن و ناوچە داگیرکراوەکان ئازاد دەکەن.
زانیارییەکان سەبارەت بە ناسنامەی شەڕڤانانی شەهید بەم شێوەیە:
ناسناو: کەمال قامیشلۆ
ناو و پاشناو: دەلیل جەمیل حەبیب
ناوی دایک: سوهەیلا ئەحمەد
ناوی باوک: جەمیل حەبیب
شوێنی لە دایک بوون: قامیشلۆ
شوێن و کاتی شەهیدبوون: قامیشلو - بەهۆی قورسی نەخۆشیەوە/٣/٤/٢٠٢٥
****
ناسناو: عەلی نێرەبیە
ناو و پاشناو: عەلی عەبدولکەریم ئەحمەد
ناوی دایک: زاهیدە
ناوی باوک: عەبدولکەریم
شوێنی لەدایک بوون: حەڵەب – نەیرەبییە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەبقا – بە هۆی نەخۆشی دڵەوە، ٣/٣/٢٠٢٥
*****
ناسناو: ئەبو ڕید
ناو و پاشناو: محەمەد عەبدولرەحمان تاها
ناوی دایک: مەریەم
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
شوێنی لەدایک بوون: ئیدلب - ئەلرامی
شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج، ٨/١٢/٢٠٢٤
*****
ناسناو: ئەبو شام ئیدلب
ناو و پاشناو: ناسر ڕەجەب ئەلخەلیفە
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: ڕەجەب
شوێنی لەدایک بوون: تەبقا
شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج، ٨/١٢/٢٠٢٤