خوێندکاران و ژنانی گەنجی کانتۆنی فورات ٨ی ئاداریان پێرۆز کرد
یەکێتی ژنانی گەنجی کانتۆنی فورات و زانکۆی کۆبانێ بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە ئاهەنگێکیان بەڕێوە برد.
یەکێتی ژنانی گەنجی کانتۆنی فورات و زانکۆی کۆبانێ بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە ئاهەنگێکیان بەڕێوە برد.
بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، یەکێتی ژنانی گەنج لە ناوەندی کولتووری و هونەری باقی خدۆ لە کۆبانێ ئاهەنگێکیان بەڕێوە برد. لە ئاهەنگەکەدا بە سەدان خوێندکار لە زانکۆی کۆبانێ کۆبوونەوە و بە جلوبەرگی کوردییەوە یادی ٨ی ئاداریان کردەوە.
هەروەها کوردیناسیۆنی ژنانی کانتۆنی فورات بۆ بەبیر هێنانەوەی شەهیدان سەردانی گۆڕستانی شەهید دیجلەیان کرد و گوڵیان لەسەر گۆڕی شەهیدان دانا.
لە سەردانەکەدا سارا خەلیل، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات لە گۆڕستانی شەهید دیجلە قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان لە سایەی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ گەیشتوونەتە ئێستا و وتی: "هەر شەهیدێک مانا و ژیانێکی نوێی دبەخشێ. ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بە سایەی شەهیدانمانەوە هەیە و هەر ڕۆژ بە سایەی رێبەرایەتیمان خۆمان دەسەلمێنین."
زانکۆی کۆبانێ
بەهەمان شیوە لە زانکۆی کۆبانێ لەلایەن یەکێتی قوتابیانی سوریای دیموکراتیکەوە ئاهەنگێک ڕێکخرا. سەرەتا ئاهەنگەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد. فریاز ڕەمۆ، خوێندکاری زانکۆ لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند؛ ئەوان لە سایەی ڕێبەر ئاپۆدا بە ئازادی ئاهەنگەکان بەڕێوەدەبەن و وتی: "بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە، ڕۆژی جیهانی ژنان لە دژی دەسەڵاتداری وەستانەوە و سەلماندیان کە چیتر ناچنە ژێر باری سیاسەتەکانی دەسەڵاتدارانەوە، ئەمڕۆ دەبینین کە ژنان و ژنانی کورد لە هەموو جیهانەوە بە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەن. ئەمڕۆ بە قەڵەمەکانمان هێڵی تێکۆشانمان بەرەو لوتکەی ئازادی دەبەین."
پاشان ئاهەنگەکە بە خوێندنەوەی شیعر و گروپی سەما و گۆرانی و وتنەوەی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی هات.
ئاهەنگی یەکێتی ژنانی گەنج
هەروەها لەلایەن ژنانی گەنجی کانتۆنی فوراتەوە بەبۆنەی ٨ی ئادار ئاهەنگێک لە ناوەندی کولتووری، هونەری باقی خدۆ بەڕێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا وێنەی شەهیدان و ئامێرە کۆنە فۆلکلۆرییەکان و نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ نمایشکران.
لە ئاهەنگەکەدا خوناڤ خەلیل ئەندامی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات، قسەی کرد و وتی: "بە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتوینە ئەم ئاستە. ئێمە ٨ی ئادار لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنان پیرۆز دەکەین و وادەکەین ٨ی ئادار ببێتە هۆی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ."
ئاهەنگەکە بە وتنەوەی دروشمەکان و سەماکردن کۆتایی هات.