هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

هێڤی نودەم: دەبێت لە ٨ ی ئاداردا، بەهێزترین وەڵام بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بخەینەڕوو

هێڤی نودەم ڕایگەیاند بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەیە لەسەر بناغەیەکی ئازاد و یەکسان، گوتی، بۆ ڕێکخستنی کۆنفیدراڵیزمی ژن لە تەواوی جیهان، هەموو هێزی خۆیان سەفەربەر دەکەن.

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە، هێڤی نودەم، دەربارەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ـی دایەوە.

هێڤی نودەم ڕایگەیاند سیستەمی دەوڵەت بەگوێرەی سیاسەتی قڕکردن بنیات نراوە و بەو پێیە یاساکان  داڕێژراون و ئەم بونیادە دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژی ژنان. هێڤی نودەم ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توندترین شەڕ تێیدا ڕوودەدات و ژنان زۆرترین باجی ئەو شەڕانە دەدەن.

هێڤی نودەم ڕایگەیاند زیهنیەتی باوکسالاری و کەلتووری فاشیزم بووەتە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژی سەر ژنان، وە تێکۆشانی ژنان بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە هەموو گۆڕەپانێک تادێت بەهێزتر دەبێت. جەختی کردەوە، لە هەلومەرجی جەنگی جیهانیی سێیەمدا، هیچ گەلێک ناتوانێت بێ پاراستن بمێنێتەوە و گوتی، بەتایبەت بۆ ژنان خۆپاراستن گرنگییەکی ژیانی هەیە.

دەبینین لە سەرانسەر جیهان پارت و ڕێکخستنی فاشیست زیاتربوون، بەگوێرەی بەرژەوەندیی هێزەکانی دەسەڵات توندوتیژی لەسەر کۆمەڵگا دەسەپێنرێت. هەروەها فاشیزم واتە زیادبوونی توندوتیژی سەر ژنان و ڕەگەزپەرستی و نەژادپەرستی. لەگەڵ ئەم ڕەوشەدا، چۆن هەڕەشەکانی سەر ژنان هەڵبسەنگێنین؟ دەبێت بزووتنەوەکانی ژنان لەم ڕووەوە چۆن تێکۆشانێک بکەن؟ هەروەها گرنگی واتای کۆنفیدراڵیزمی جیهانیی ژنان لەم ڕووەوە چییە؟

ڕاستە، لە سەردەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییدا چەندین پارتی نەژادپەرست فاشیزم و توندوتیژییان قووڵتر کردەوە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و جەنگی جیهانیی سێیەم بە هەموو بە هەموو ئارگۆمێنتە نەژادپەرستی و ئایین‌پەرستی و ڕەگەزپەرستییەکان و شەڕی تایبەت، لە هەموو گۆڕەپانەکان هەڕەشەیەکی جددیان لەسەر ژنان و هەبوونی ژیان درووستکردووە. لە کەسێتی ژناندا هێرشی قڕکردنیان بۆ سەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و ژنان بەرفراوان کردووە. بێگومان ئەم سیستەمە باڵادەستە بە ڕێباز و توندوتیژی سەر ژنان بەڕێودەچێت. ڕۆژانە ژنان لەڕووی ڕۆحی و جەستەییەوە ڕەوشێک ئەزموون دەکەن کە بەرئەنجامی توندوتیژی نێو ماڵ و دەرەوەی ماڵە.

سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، هێزە دەسەڵاتدارەکان، هەموو ناوەندەکانی شارستانیەت، بە خەسڵەتی شەڕی قڕکردنی خۆیانەوە، بەردەوام لە هەوڵی دروستکردنی ئاژاوە و قەیران و پاراستنی دەسەڵاتی خۆیاندان. ئەو سیستەمەی لەسەر بنەمای زیهنیەتی پیاوسالاری و دەوڵەتپارێز بنیات نراوە، بە فراوانکردنی شەڕ و توندوتیژی سیاسەت دەکات و هەوڵدەدات مانەوەی خۆی بەردەوام بکات. بەم ڕێبازانەش ترس و بێدەنگی بەرامبەر سیستەمەکەی دروست دەکات. چونکە هەموو سیستەمی دەوڵەتیان بەگوێرەی سیاسەتی قڕکردن دامەزراندووە و بەو پێیە یاسایان داڕێژاوە. مانەوەی ئەو سیستەمەش بە قڕکردن و بێ ئیرادەیی ژنان گرێ دەدات.

لەو هەرێمانەی کە ئێمە لێی دەژین، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو هەرێمەیە کە گەرمترین شەڕی تێدا ئەزموون دەکرێت. بەهۆی هەژموونی ناوەندی و هەرێمییەوە، هەرێمەکە بە ڕەوشێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت و قەیران و گرفتی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریی بەخۆوە دەبینێت. لە ئەنجامی ئەو هەموو شەڕ و ململانێیەدا، ژنان گەورەترین باج دەدەن. ئەمەش لە ئەنجامی دەستێوەردانەکانی هێزە هەژمونگەرا ناوەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک عێراق، ئەفغانستان و هەرێمەکانی تر سەریهەڵدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا، هێزە سەلەفییەکان خۆیان ڕێکخست و هاتنە سەر دەسەڵات، لە ڕێگەی دەستوورەکانی یاسای شەریعەتەوە قەدەغەکردنی ژیان و ئازادیی بیرکردنەوەی ژنانیان زیاتر کرد. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ژنان لە ئەنجامی هەموو هێرش و شەڕەکاندا گەورەترین زیانیان پێ دەگات. ئەو ڕەوشەی لە غەززەدا ئەزموون کرا، ئەم ڕاستییەی بۆ هەمووان نیشان دا. لە هەمووان زیاتر ژن و منداڵەکان دەکوژرێن و ئاوارە دەبن. ئەو ڕەوشەی کە ژنان و کۆمەڵگا لە ئەنجامی جەنگی جیهانی سێیەمدا تێیدا دەژین، لە مێژوودا بێ وێنەیە. هەم بە هۆی زیهنیەتی پیاوسالاری و هەم بە هۆی کەلتووری توندوتیژی و فاشیزم و دەوڵەتپارێزەوە و هەم بەهۆی ئەو شەڕەوە، کوشتن و کۆمەڵکوژی ژنان لە پێش چاوی هەمووان زۆر بووە و لە ئاسایی دەرچووە. لە هەموو بوارەکانی ژیان و کاردا، توندوتیژی دژ بە ژنان لە سیستەمی دەوڵەت نەتەوەدا بە هۆی ئایدۆلۆژیا و بیرکردنەوەی ڕەگەزییەوە بە ڕەوا دادەنرێت. لە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ئەفغانستان لەگەڵ هاتنی دەسەڵاتی تاڵیبان، لەسێدارەدانی ژنان لە ئێران، بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ ڕێگەدان بە هاوسەرگیری کچانی منداڵ، هاتنەسەر دەسەڵاتی هەتەشە لە سوریا، خۆرێکخستنەوەی سەلەفییەکان و هەروەها لەڕێگەی ئایدۆلۆژیای مەزهەبییەوە لە باکووری ئەفریقا، یاساکانی قڕکردنی ژنان بەسەر کۆمەڵگەدا دەسەپێنرێت. ئایدۆلۆژیای ڕەگەزپەرستی، کە لەنێو هەموو سەرچاوە سیاسی، ئابووری، سەربازی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و هونەری، یاسایی، میدیایی و هتددا خۆی ڕێکخستووە، زەمینە و دەرفەتێکی گەورەی بۆ خۆی ڕەخساندووە. ئەم زیهنەیەتە سیستەماتیک بووە و بەو شەڕانەی ئەنجامی دەدات، کوشتن و قڕکردن و ئاوارەیی گەلان دەسەپێنێت، تاوەکو ڕێگری بکات لە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنان. سیستەمی سەرمایەداری هەموو ئەم ڕێبازانە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ژن بێدەسەڵات و لاواز بکات. ژنان زۆرترین بێکاری ئەزموون دەکەن و ناتوانن پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان دابین بکەن. بەهۆی شەڕی هەژموونی ناوەندییەوە، تادێت توندوتیژی زیاتر دەبێت، بەڵام لە بەرامبەردا تێکۆشان و ڕێکخستنی ژنان فراوانتر دەبێت و لە هەموو ڕوویەکەوە فراوانتر دەبێت.

ژنان لە بەرامبەر ئەم سیاسەتانەدا، لە هەموو بوارەکاندا، شەڕ و تێکۆشان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی هەبوون و ناسنامەی مێژوویی و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی خۆیان. بەمەش دەتوانێت ڕێگە لە فاشیزم و ڕەگەزپەرستی و ئایین‌پەرستی مەزهەبی بگرێت. ژنان بە خۆپەروەردەکردن و خۆڕێکخستن لەڕووی فەلسەفی و زانستییەوە، دەتوانن خۆیان بەرامبەر زیهنیەتی پیاوسالاریی نێوماڵ و هێرشە هەژموونگەراکان بپارێزن. ژنان بە ڕێکخستنی خۆیان دەتوانن ببنە خاوەنی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی جیهانی. ڕێکخستنی ژنان دەشێت وەک چنینی تەونێک بۆ پێکەوەبوون و یەکگرتنی ژنان ببینرێت. ژنان بە بنیاتنانی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک دژی نەتەوەپەرستی، وە بە پشتبەستن بە بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک، زیهنیەتی ژنی ئازاد و بەهاکانی کۆمەلگەی ئەخلاقی و سیاسی، پێویستە هەبوون و ئازادیی خۆیان بەدەست بهێنن. زیهنیەتی پیاوسالار لە سەردەمی نیولیتیکەوە بە دەستبەسەراگرتنی بەها ماددی و مەعنەوییەکانی کۆمەڵگەی سرووشتی، لەمڕۆشدا زانست و تەکنۆلۆژیا بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت.

ئەو بەهایانەی لەسەر ڕەنجی ژنان دامەزراون و گەیشتوون بەمڕۆ، دیسانەوە بە تێکۆشانی ژنان و ڕەنجی ژنان پەیدابوون. تێکۆشانی ژنانی کورد لەسەر بناغەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەمە نیو سەدەیە بەردەوامە و گەیشتووەتە ئاستی جیهانی. پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک کە تێیدا کۆمەڵگە هەموو ناسنامە و کەلتوورە جیاوازەکان دەگرێتەخۆ، دەبێتە بناغەی سەرەکی کۆنفیدراڵیزمی ژنانی جیهانی. ئەمەش بناغەی تێکۆشانی جیهانی ژنان بەهێز دەکات. ئەم ڕەنج و بەرخۆدانە بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد و بە قوربانیدانی مەزن بەدەستهاتووە. ئەو تێکۆشانەی لەسەر بناغەی پارادایمی "ژن ژیان ئازادی"ـی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە ٥ ساڵە بەردەوامە، لە کەسێتی ژنانی کوردا گەیشتە ئاستێکی گەردوونی. ڕۆح و فیکرێکی یەکگرتووی پێش خست. تێکۆشان و ڕێکخستن و یەکگرتنی ژنان بەگوێرەی فیکری ئازاد، گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر سیستەمی دەوڵەت نەتەوەکان کە بە زیهنیەتی پیاوسالاری و ڕێکخراوە سەلەفی و ئیسلامییە توندڕەوەکان پێشخراون.

تێکۆشانی ڕەگەزی لەسەر بناغەی پێوەرەکانی ژنی ئازاد، دەتوانێت ژن و پیاوی ئازاد پێشبخات بۆ پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و یەکسان. شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" بە پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی ژنان دەتوانێت ببێتە مۆدێلێک بۆ تێپەڕاندنی ئەو سیستەمە. تا ژنان خۆیان ڕێک نەخەن و سەربەخۆیی ئابووری بەدەست نەهێنن، توندوتیژی و کوشتنی سەر ژنان ڕەوایەتی پێ دەدرێت. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ژنی بێ ڕێکخستن ژنی بێ پاراستنە. بزووتنەوەی ژنانی کورد لە هەموو کوردستان و هەرێمەکە و جیهان، گەیشتووەتە ئاستی پێشەنگایەتی گەردوونی. چەندێک خۆمان ڕێکبخەین ئەوەندە دەتوانین بەهێزبین و خۆمان بپارێزین و ئازاد ببیین. بۆیە دەبێت بە بنیاتنانی پارادایمی کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک و ئازادیی ژن، دەبێت سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی جیهانی ژنان بەردەوام بکەین. بەمەش ڕێگە لە هەموو هێرشەکانی فاشیزم دەگیرێت.

شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ دەبێت ژنانی سوریا چۆن خۆیان ڕێکبخەن؟ سیاسەتی ئیدارەی هەتەشە لەسەر ژنان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و تێکۆشانی هاوبەش چەندێک بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گرنگ دەبینن؟

بەئامانجگرتنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن هەتەشەوە بە پێشەنگایەتی ئەحمەد ئەل شەرع، هێرشێکە دژی تێکۆشانی نیو سەدەی ئێمە و شۆڕشی خۆبەڕێوەبردن کە دە ساڵە بە پێشەنگایەتی و قوربانیدانی ژنانی کورد دامەزراوە. ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی هێرشی داگیرکارییەوە ئێش و ئازاری زۆریان چەشت و ناچارکران بە ئاوارەبوون، بەڵام دەستبەرداری ژیانی ئازاد و شۆڕش نەبوون. بەرامبەر سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەوڵەت نەتەوەکان پێداگریی مەزنیان بۆ ژیانی نوێ و دیموکراتیک نیشاندا. بوونە مۆدێلی ئەڵتەرناتیڤ بۆ هەموو ژنان و گەلانی هەرێمەکە. سەرەڕای هێرشەکان، گەلان بە بەرخۆدان و تێکۆشان درێژە بە ژیانی ئازاد دەدەن، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ئازادی بێ قوربانیدان نابێت". گەل و ژنان لەسەر بناغەی ئەم زانین و تێگەیشتنە مۆدێلێکیان بۆ شۆڕشی ژن و نەتەوەی دیموکراتیک پێشکەشی هەرێمەکە و جیهان کرد. بۆیە تەنها شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیە، شۆڕشی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ژنان و گەلانی هەرێمەکەیە. شۆڕشێ ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵ و ئەرکێکی وەهای هەیە، لەم ئاستەشدا بەشداری و خاوەنداری لێ کرا.

بێگومان پێشخستنی شۆڕشی ژنان و سیستەمی دیموکراتیک گرنگترین ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەمڕۆیە. هەڕەشە و هێرشێکی مەزن دژی سیستەمی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ژنان هەیە. بۆیە ڕێکخستن لەسەر بناغەی نەتەوەی دیموکراتیک، بەتایبەت پێشخستنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە بواری یاسادا، بەهێزکردنی ئابووری کۆمیناڵ، بنیاتنانی سیستەمی تەندرووستی و پەروەردەی دیموکراتیک، پاراستنی ئیکۆلۆژی و مسۆگەرکردنی بەهاکانی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژنان، سەرەکیترین ئەرکە کە دەبێت بۆ کۆنفیدراڵیزمی جیهانیی ژنان ئەنجام بدرێت.

سووریا لە ئێستادا لە دۆخیکی ئاڵۆزدایە. لەبەر ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسی و گەلانی سوریا، دۆخی ناسەقامگیری سووریا بەردەوامە. هەرخۆی گەل و ژنان لە دەرنجامی سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعس ئازار  و زیانیکی زۆرییان چەشت. بە هاتنی هەتەشە ئەم دۆخە خراپتر بووە و ناڕازەیاتی زۆر بەرانبەر ئەم دۆخە هەیە. سووریا لە هەموو ڕوویەکەوە پێویستی بە بوینادنانەوە هەیە. بەڵام گەر ئەم بونیادنانەوە بەرمەبنای عەقڵێت و دەسەڵاتداری پیاوسالاری ئەنجام بدرێت ئەوا هیچ شتێک ناگۆڕێت. بەڵام گەر ڕێسا بنچینەکان گۆڕانێکی دیموکراتیکەیان بەسەردا بێت و مۆدێلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بنەما بگیرێت بێگومان خۆیان لە هەموو بڕیارە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ڕزگار دەکەن. بەڵام کاتێک ئەم ڕژێمەی سەرکار هەڵدەسەنگێنین ئەوا هیچ هیوایەک بۆ ژن و گەلان بەدی ناکەین. دۆخەکە بە هۆیی ئەو سەپاندنە نەژادپەرستی و زایندپەرسیتییەوە لە پێشووتر خراپترە. بە هۆکاری دان نەنان بە جیاوازییەکاندا داروخانێک لە ئارادایە. ڕێکخراوی هەتەشەی سەلەفی کە بە یاساکانی شەریعەت و ئیسلامی توندڕەوی لە هیچ گۆڕەپانێکدا هەبوونی ژن قبوڵ ناکات، گەر رێگە بە گۆڕانکاری دیموکراتیکی نەدات ئەوکاتە دۆخەکەی لە دۆخی ڕژێمی بەعس جیاوازتر نابێت. هەڵبەتە ئەم سیاسەت و بەڕیوەبەردنی دەسەڵاتداری نوێی ئێستا جێگەی قبوڵ کردن نییە. ماوەی زیاد لە دە ساڵە ژنان لە تێکۆشاندان، هیچ ڕەوا نییە ئەم تێکۆشانە لە سنووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا سنوردار ببێت. دەبێت ژنانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بە هاوبەشی لە دژی هەر سیاسەت و یاسایەکی فشارکردن بە شێوەیەکی ڕیکخستنکاری لە بەرخۆداندا بن. دەبێت لە دژی عەقڵێتی ستەمکاری دەوڵەتی پشتیوانی کۆمەڵاتی خۆیان بەهێز بکەن و خودی خۆیان پەرە بە شۆڕشی ژنان بدەن.

ڕێبەر ئاپۆ کاتێک سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و دەوڵەتی ڕەتکردەوە، لە بەرانبەرییدا مۆدێرنێتەیی دیموکراتیکی و نەتەوەیی دیموکراتیکی پێشنیار و دیاری کرد. بۆئەوەی ژن لە کۆیلایەتی ڕزگار بکات، ژنانی بە ئایدۆلۆژیا، سیستەم و پاراستن کرد. بۆئەوەی عەقڵێتی پیاو بگۆڕێت 'کوشتنی پیاوەتی' خستە ڕۆژەڤەوە. دەربارەی هەموو ئەوانە میراتێکی لە نوسین و لێکۆڵینەوە ئامادە کرد. بناغەی کێشەکانی کۆمەڵگەی لە چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان ژن و پیاودا دەستنیشان کرد. ژنان دەبێت خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن و بە هەموو ژنانی هەرێمەکەوە سیستەمی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی ژن لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بونیاد بنێن.

پەیوەست بە پرسی؛ مشتومڕ دەربارەی سوپای یەکگرتووی سووریایەکی نوێ دەکرێت. دەبێت جێگەی یەپەژە لە نێو ئەم دامەزراوەیەدا چی بێت؟ گەر ڕاستینەی هەتەشە لەبەرچاو بگرین، پەیوەست بەم بابەتەوە چی مەترسییەک لە ئارادایە؟

زیاد لە دەساڵە سیستەمی دیموکراتیکی لە ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزرێندراوە، گۆڕانکارییە پەروەردەییە بنەڕەتییەکان لەم سیستەمەدا دریژەی هەیە. ئەمە ئەزموونێکی گرنگی بۆ کۆمەڵگە کردووەتەوە و مۆدێلێکی جێگرەوە گرنگە بۆ گەلانی هەرێمەکە. بۆ پاراستنی ئەمە پێویست بە سیستەمێکی پاراستن دەکات. ئەمەش مافێکی سروشتییە و لە ئەستۆی هەموو تاکێکی کۆمەڵگەیە. لە ڕۆژئاوادا هەمووان و بە تایبەت ژنان هەموو ئەم ماوەیە بە بەرخۆدان و قوربانییدانەوە لە پاراستنی سیستەمەکەیاندان. لە دژی هەموو هێرشەکان و لەسەرووی هەموویەوە لە دژی داعش بەهاکانی شۆرشییان پاراست و بناغەییان کرد. هاوکات بە تێکشکاندنی چەتەکان سەقامگیرییان بەخشییەوە بە ژیانی مرۆڤایەتی. هیچ هێزێک توانای تێکشاندنی داعشی نەبوو، بەڵام هێزی پاراستنی ڕۆژئاوا بە تایبەت یەپەژە بە ئیرادە و باوەڕییەکەوە جوڵانەوە کە هەم سیستەمی خۆیان بونیاد بنێن و هەمیش بیپارێزن. بۆ خۆبەڕێوەبردن پێداگری و ئارەزوویەکی مەزنیان نیشاندا.

خۆپاراستن بۆ کۆمەڵگە پیوانەی ستراتیژییە. ڕێ‌هاندانی بەهێزی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی ژنان لە ڕۆژئاوا لەسەر ئەم بنەمایە بونیادنراوە. هیچ سیستەم و کۆمەڵگەیەک ناتوانێ بەبێ ڕێکخستن هێزی پاراستنی ژیان بکات، یانی بۆ پاراستنی ژیانی خۆی لە چاوەڕوانی کەسانی دیکەدا بهێڵێتەوە. 

بەتایبەت سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا لە بەرئەوەی مەترسییەکی جددیە لەسەر سیستەمی سەرمایەداری، بۆیە لە هەموو لایەکەوە هەموو جۆرە هێرشێکی لەسەرە. هەروەها سیستەمی مۆدێرنتەیی سەرمایەداری بە هۆشمەندیی زیاندپەرستی هێرشی توندتیژیی دژی چاند و ئەخلاقی کۆمەڵگە دەکات.

لە سووریادا ژنان بە گوێرەی هاوپەیمانێتی کۆمەڵایتیی پاراستنیان بەڕێکخستن بکەن و ئاسایشی خۆیان نەدەنە دەست هیچ هێزێکەوە کە لەسەر پایەیی هۆشمەندی پیاوسالاری دامەزراوە. بۆئەمەش دەبێت ژن بە زانستی خۆپاراستن و ڕێکخستنکاری لە هەموو گۆڕەپانێکدا ببنە گەرەنتی پاراستن و ئاسایشی هەبوون، ئازادیی و کۆمەڵگەی خۆیان. ئەمە ئەرکی ژیانی و تێکۆشانی سیاسی و کۆنفیدراڵیزمی ژنانە. ئەوەیشی کە پێشەنگایەتی ئەمە بۆ ژنانی هەرێمەکە و سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی ژنی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات تەڤگەری ژنیی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری کرد و خواستێتی چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگەی ئاشتی و دیموکراتیکانە دەستپێبکات. پەیوەست بەمەوە بڕیارە بانگەوازییەکی بە دیمەن بکات. دەبێت ژنان چۆن نزیکی ئەم پرۆسەیە ببنەوە و ببنە وەڵامگۆی پەیامی ڕێبەر ئاپۆ؟

ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازەکەی بۆ "کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و ئاشتیخواز" نەخشەڕێگەی سەردەمی خستەڕوو. سەرەڕای ئەوەی ڕێبەرێتی لە هەلومەرجی سەختی گۆشەگیری ئیمرالیدایە، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مێژووییەوە ئاسۆی چارەسەری خستۆتە ڕوو. تێگەیشتن و جێبەجێکردنی ئەم بانگەوازە ئەرکی هەموو لایەکمانە. بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەبێتە چارەسەر و ڕێگریکردن لە شەڕەکان، نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە. هەروەها لە ڕێگەی بانگەوازە مێژووییەکەیەوە ڕێگای چارەسەرە بنەڕەتییەکان دیاری دەکات.

وەک بزووتنەوەیەکی ژنان دەبێ لە هەموو کاتێک زیاتر لە بەرامبەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەردا بەرەو بەرپرسیارێتی خۆمان هەڵبستین و لەم قۆناغە مێژووییە کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، پێشەنگایەتی بکەین. ئێمە وەک ژنانی کورد لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان و ژناندا قوربانییەکی زۆرمان داوە و چەندین بەهای هاوبەشمان لەگەڵ ژنانی هەرێمەکە و جیهان دامەزراندووە. بۆئەوەی بتوانین خاوەنداری لە بەها نەتەوەیی و ژیانییەکانمان بکەین، دەبێت تێکۆشان و کارەکانمان فراوانتر بکەین. ئەم پرۆسەیە یەکێکە لە سەختترین کاتەکانی تێکۆشان. بەڵام ئەم پرۆسەیە بەس نییە و بەشداریکردنی ئاسایی تێرکەر نییە. لە ژێر ڕۆشنایی هزر و فەلسەفەی ڕێبەردا، کە بە فۆرمولەی ژن، ئازادی هاتە پێشەوە، ژنانی کورد ساڵانێکە خۆیان ڕێکخستووە و لە هەموو بوارێکی کار و ژیاندا سیستەمی خۆسەری خۆیان دامەزراندووە. بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنێکی جیهاندا سیستمێکی کۆنفیدرالیزمی ژنان ڕێکبخەین، هەموو هێزی خۆمان بۆ ڕێکخستن و بنیاتنانی کۆدەکەینەوە. بەم شێوەیە دەتوانین وەڵامی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆش بدەینەوە. ئێمە کاردەکەین و تێکۆشان دەکەین بۆ ڕەنجی چەند ساڵەی ڕێبەر ئاپۆۆ، کە لە هەموو هەلومەرجێکدا کردوویەتی بۆ پێشخستنی چارەسەرێکی درێژخایەن و شەرەفمەندانە، بۆ هەموو ئەو قوربانیدانانەی کە ئێمە وەک بزووتنەوەیەک لە پێناو ئازادی و دیموکراسیدا داومانە، بۆ هەموو دایکان و بنەماڵەکانمان کە لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ لە خەبات و کاردا بەشدار بوون و قوربانیان داوە، هەروەها بۆ هەموو هیوای ئازادی ژنان. بەڵام لە سەرووی هەمووشیانەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر پێوانەی تێکۆشانمانە. ئێمە هەموو هێزمان کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی لە هەلومەرجێکی ئازاددا لەگەڵ ڕێبەرماندا بژین.

هەموو ژنان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە ٨ی ئاداردا بە هەمان باوەڕ و کۆڵنەدان و خولیای سەرکەوتن پێشوازی لە بانگەوازە مێژووییەکەی سەرکردە بکەن. گەورەترین پیرۆزبایی کە ڕێبەرێتی بە هەموو ئێمەی ژنانی بەخشی، ڕۆژی ٨ی ئازاری ١٩٩٨ بوو لە سوریا، کاتێک ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنانی ڕاگەیاند. ئەمە گەورەترین پاداشتی ڕێبەرێتییە بۆ ژنان. بۆ ئەوەی وەڵامێکی بەهێز بۆ تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی و ڕێکخستن و پێشکەوتنی ژنان بدەینەوە، پێویستە بانگەوازە مێژووییەکەی وەک بنەمایەک وەربگرین. لەسەر ئەم پرەنسیپانە، جارێکی دیکە ٨ی ئادار لە هەموو ژنانی تێکۆشەر، بەرخۆدەر و ئازادیخواز پیرۆز دەکەین.