بە ووتنەوەی شعر کچە خنجیلەکانی کۆبانی ٤ی نیسان پیرۆز دەکەن

دوو خوشکی خنجیلانە و وردیلەی خەڵکی کۆبانی لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستانەوە بە ووتنەوەی پارچە شعرێک، ٤ی نسیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پیرۆز دەکەن.

ئەمرۆ سێ-شەممە ٤ی نیسان کە دەکاتە ٧٥هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەری عەبدوڵا ئۆجەلان، بەو بۆنەوەیەوە (جیهان و بێریتان) کە دوو کچی خنجیلانەی شاری کۆبانی رۆژئاوای کوردستانن، کە لە ئیستادا لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان نیشتەجێن، ئەو دوو کچە وردیلەیە بەبۆنەی هاتنی ٤ی نسیانەوە پارچە شعرێکیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان ئامادەکردبوو و لە ڕیگەی ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە شعرەکەیان پێشکەش بە ڕیبەر ئۆجەلان و گەلی کورد کرد.

 

هـ . ب