بانگەوازێک لە نەورۆزی قەندیلەوە بۆ پارتە کوردییەکان: دەرفەتی مێژوویی لە دەست مەدەن!
لە پیرۆزبایی نەورۆز لە قەندیل کە بە هەزاران کەس تیایدا بەشداربوون، تەڤگەری ئازادی بانگەوازی دیالۆگی ئاراستەی سەرجەم رێکخراو و پارتە کوردییەکان کرد.
لە پیرۆزبایی نەورۆز لە قەندیل کە بە هەزاران کەس تیایدا بەشداربوون، تەڤگەری ئازادی بانگەوازی دیالۆگی ئاراستەی سەرجەم رێکخراو و پارتە کوردییەکان کرد.
لە مەراسیمی نەورۆزی قەندیلدا هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان (تەڤگەری ئازادی) تارا حسێن پەیامی تەڤگەری خوێندەوە.
لە پەیامەکەدا هاتبوو: "ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەم بۆنەیەی نەورۆزدا داوا لە سەرجەم گەلەکەمان، هێز و لایەنە سیاسیەکان دەکەین، لەپێناو چارەسەری سەرجەم کێشەکان لە رێگەی دیالۆکەوە کۆببنەوە و پێکەوە دابنیشن و بەرژەوەندی نەتەوەیی بە بنەما بگرن. وەرن با هەموو ناکۆکیەکان بخەینە لایەک، لەبەر ئەوەی دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەم گەلەکەماندا، دەبێت هەموو هێزەکان هەوڵ بدەن ئەو دەرفەتە لەدەست نەچێت و نەکەونە خزمەت پرۆژەی داگیرکردنی کوردستان. چیتر بە دەستکەوتی بنەماڵەیی و حزبییەوە سەرقاڵ نەبن.
ئێمە داوا لە هەموو گەلانی هەرێمەکە دەکەین، بێ جیاوازی بە تێکۆشانێکی دیموکراتی و دوور لە ئەقڵیەتی نەتەوەپەرستی ئەم قەیرانەی هەڵقوڵاوی هێزە دەسەڵاتپارێزە نەژادپەرستەکانە، تێپەڕێنن".
هـ . ب