بانگەوازی بۆ گربوونەوەی ئامەد: ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەرییە

هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی عەباس شاهین ئاماژەی بە گرنگی 'گردبوونەوەی ئازادی' کرد کرد و بانگەوازی لە هەمووانکرد لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا لە گردبوونەوەی ئامەددا ئامادەبن.

چالاکیەکان بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەد 'گردبوونەوەی ئازادی' ئەنجام دەدرێت. لەو بارەیەوە هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی عەباس شاهین بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و وتی: "لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا لە ئامەد بە دروشمی 'بەبێ ئازادی، ئاشتی بوونی نییە' بۆ بەتاڵکردنەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری ئیمراڵی خەباتمان بەردەوام دەکەین."

عەباس شاهین لەبەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە گرنگی ئامادەبوون لە گردبوونەوەی ئامەد کرد و وتی: "گردبوونەوەکە وەک 'گردبوونەی ئازادی' پێناسە دەکەم." ئاماژەشی بەوەدا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بە مانای ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت.

'گردبوونەوەی ئامەدا ببێتە گردبوونەوەی ئازادی'

لە کۆتاییدا شاهین بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ئامەد کرد و وتی: "پێویستە لە تورکیا و کوردستانەوە بەشداری هەبێت، بەڕاستی ببێتە گردبوونەوەی ئازادی. لەبەرئەوەی هەڵوێستی گەل قۆناغەکانی دواتر دیاری دەکات. ببێتە هەنگاوێک بۆ شکاندی گۆشەگیری ئیمراڵی، پێویستە بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت."