بانگەوازی رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی
رێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و پشتیوانیان لە مانگرتنی سەرتاسەری کرد.
رێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و پشتیوانیان لە مانگرتنی سەرتاسەری کرد.
رێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و پشتیوانیان لە مانگرتنی سەرتاسەری کرد.
دەقی ڕاگەیاندراوی رێکخراوەکانی مەریوان:
"راگەیاندنی کۆمەڵێ لەرێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی سبەینێ لە کوردستان
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
کۆڕوو کۆمەڵە نێو نەتەوەییەکان
پاراستنی کەرامەت و گیانی تاکی هەر کۆمەڵگایەک له ئەستۆی دەسەڵاتی ئەو کۆمەڵگایەته بەڵام بەداخەوه دەسەڵات له کۆمەڵگای ئێمە بووەتە هەڕەشه و مەترسی بۆ سەر گیان و کەرامەتی هاونیشتمانیانمان بۆیه ئەرکی سەرشانی هەموومانە بۆ خاوەندارێتی لە کەرامەتی نەتەوەیی و مرۆڤانەی خۆمان دژی ئەو باوڕ و فیکر و سیاسەتە دژە مرۆڤانەیە کە جەستە و ڕۆحی ڕۆڵەکانی نیشتمانمان چ لە ئاستی داب و نەریت چ لە ئاستی قانوون و حکوومەت دەکاتە ئامانج بە تووندی بوەستینەوە، تیروری ژینا ئەمینی و پەرچەکرداری حاکمییەت بەنیسبەت شەپۆلی ناڕەزایەتی بە مەرگی ئەو خاتوونە ئەو ئاکامە بەدەستەوە ئەدات کە لە نەبوونی شەپۆلێکی گشتگیری ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان ماشینی کوشتار بەخێرایەکی زیاتر بەرەو هەڵدێرمان ئەبات.
سیاسەتە دژە ژنەکانی دەسەڵات له ماوەی ۴۳ساڵی ڕابوردوو ڕەنج و مەینەتییەکی زۆری تووشی ژنانی نیشتمانمان کردووه و لەماوەی یەک ساڵی دەسەڵاتی دەوڵەتی بناژۆ خوازەکان بە بیانووی تەرحی سیانەت دەیانەوێ زیاتر لە جاران ژنانی ئەم وڵاتە لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێ بەش بکەن
کوشتنی کورد لێرە وەک دیاردەیەکی ئاسایی لێهاتووه هەر لەو ڕووەوه و بۆ هەموو تاکێکی ئەم وڵاته ڕوونە کە لەناوچه کوردستانییەکان بە شێوەیێکی سیستماتیک تەقە لە کۆڵبەرانی کورد دەکرێ کە بۆ بژیوی ژیانیان هیچ ئومیدێکیان لە سیاسەتە حەمایەتی و ئابوورییەکانی دەسەڵات نەماوە و ڕوو لە کوێستانەکان دەکەن و ناجوانمێرانە دەکۆژرێن و بریندار دەکرێن. بە گشتی ژیان و هەناسە دان و بانگەواز بۆ مافە بنەماکانی ژیان و کەرامەتی ئێنسان بوونی نیە و پاشێل کراوە.
ئێمە وەک شورای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان
پشتگری مانگرتنی ڕۆژی دووشەممە دەکەین و ئیدانەی هەر جۆرە تنوتیژییەک دژ بە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان دەکەین.
1. ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبی مەریوان
2.ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیو ڕۆجیاری
3. ناوەندی فەرهەنگی - زانستی ڕۆنان
4.ئەنجومەنی سەوزی چیا
5.ناوەندی فەرهەنگی-هونەری ڤەژین
6.ئەنجومەنی ژیانەوە
7.ئەنجومەنی سڵامەتی ژین
8. یانەو ژەناو هەورامانی
9.ئەنجومەنی وێنەگرانی مەریوان
10. ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان و سەوڵاوا".
ژ.ت