بارش کەڤە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی جۆری تی لە ناوچەی ئاکچاداغ لە پارێزگای مەلاتییە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرا. تەرمەکەى لەلایەن کەسوکارەکەیەوە برایەوە بۆ ناوچەی شاخ لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان و لە گۆڕستانی ناوچەى شاخ دا بەخاکیان سپارد.
سەدان کەس، کە پێکهاتبوون لە نوێنەران و ئەندامانی هەدەپەى وان و ناچەکە، بەڕێوەبەری توهای-دەر، بەڕێوەبەرانی دەبەپە لە وان و ناوچەکە و تەژەئا، مەبیادەر و ئارسیسا و سەدان کەس بەشدارییان لە مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەدا کرد.
جەماوەری گەلیش گوێیان بەرێگری و بەربەستەکانی پۆلیس نەدا و ڕێپێوانیان ئەنجامدا و بە بەردەوامی دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان"یان دەوتەوە.
ژ.ت