هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک پەیامێکی بۆ نەورۆزی قەندیل نارد.
لە پەیامەکەی بایکدا ئەم بابەتانە ئاماژەیان پێکرابوو:
"رێبەر ئاپۆ بناغەی پەکەکەی لە نەورۆزی ١٩٧٣ دانا. رێبەرایەتی لەسەر بنەمای گیانی نەورۆز پارتی و گەلی نەورۆزی دروستکرد. جەژنی نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ، لە گەلەکەمان، لە هەموو پارتە کوردستانییەکان، لە گەلەکەمان لە ئەوروپا، دەرەوەی وڵات، لە هەر شوێنێک گەلەکەمانی لێیە، لە دۆستانمان، لە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەڤاڵان کە لە ناو زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن، لە هەڤاڵانی سەر چیا کە دژی داگیرکەران خۆڕاگری دەکەن، لە هەموو جەنگاوەرانی هەپەگە و یەژاستار و لە هەموو خەباتکاران و تێکۆشەران پیرۆز دەکەم.
لە کەسایەتی رێبەری نەتەوەییمان مەزڵوم دۆغان، مەعسوم کۆرکمازدا، جەژنی نەورۆز لە زەکیە، رەخشان، بێریڤان لە هەموو شەهیدانی سەربەخۆبوون و ئازادی پیرۆز دەکەم و بە رێزەوە یادیان دەکەمەوە. لە کەسایەتی هەڤاڵ راپەرین، یاشار بۆتان کە لەماوەی رابردوودا شەهیدبوون، هەموو شەهیدان بە بیردەهێنمەوە.
بەهۆی بومەلەرزەوە ئەمساڵ بە خەمباری و ئازاری زۆرەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەین. جارێکیتر داوای بەزەیی و لێبوردەیی خوداوەند بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستدا. سەری گەلەکەمان ساغ بێت. ئازار و پەژارەمان گەورەیە، ئێمە وەک پەکەکە و گەلی کورد بەردەوام ئازارەکانمان دەکەین بە هێز و دەیکەینە پاڵنەرێک بۆ بەرخودان، رێکخستن و تێکۆشان. گەلەکەمان لەم قۆناغەدا پشتیوانی و هاریکاری زۆری نیشاندا. ئەوە زۆر بەنرخە. گەلی سۆسیالیست و دیموکرات، هەڤاڵانی ژن و گەنجان پێشەنگایەتی پرۆسەکەیان کرد لە بومەلەرزەکەدا و هاوکاری گەلیان کرد، هەموو شتێکیان لەگەڵ گەل دابەش کرد، خزمەتێکی گەورەیان کرد. لەو بڕوایەدام کە بەتایبەتی ژنان و گەنجان لە نەورۆزدا رۆڵ و پێشەنگایەتی بگرنە ئەستۆ و ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر دەیەوێت بە پاساوی بومەلەرزە لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان پلانی شارک ئیسڵاحات بەئەنجام بگەیەنێت. هەموو کەس بەوە دەزانێت، دەیبینێت و باسی دەکات. لەوانەیە گەلەکەمان لەبەر هەندێک هۆکار چووبێتنە ناوچەکانی دیکە. بەڵام ئیتر وەرزەکە گونجاوە، هەمووان با بگەڕێنەوە سەر زێد و ماڵ و حاڵیان. دەبێت کەس دەستبەرداری ماڵ، گوند و زەوییەکانیان نەبن. لەکاتی بومەلەرزەکەدا بۆ ئەوەی هەمووان بکەونە ئامادەباشییەوە، ئێمە لە لای خۆمانەوە و لە رووی مرۆیی، ئەخلاقی، ویژدانیەوە بریارێکمان دا. ئەو بڕیارانەشمان راگەیاند. وتمان چالاکییەکانمان رادەگرین. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی هەموو گەل لە بومەلەرزەکەدا خاوەندارییان کرد و هاریکاری گەلیان کرد، پێداویستییەکانیان دابین دەکەن. هەمووی وزەی خۆیان لەسەر ئەو بنەمایە خستەگەڕ. لەبەر ئەوە ئێمە ئەو بڕیارەمان دا. پێشتریش هەندێک هێز و لایەن دەیانویست ئێمە ئاگربەست رابگەیەنین. کاتێک ئەو بریارەمان دا ئەوانەی داوایان لە ئێمە دەکرد خاوەندارییان لەو بریارە نەکرد. دەوڵەتی تورک هێرشەکانی زیاتر کرد. ئەو هێرشانە هێشتاش بەردەوامن. بەو هێرشانەی، دەوڵەتی تورکی داگیرکەری قڕکەر بڕیارەکەی ئێمەی پوچەڵ کردەوە، پێویستە گەلەکەمان و هەموو کەس ئەو راستیە بزانێت.
وەک دەزانرێت لە ١٤ی ئایاردا لە کوردستان و تورکیا هەڵبژاردن بەرێوەبچێت، ئەمە هەڵبژاردنێکی ئاسایی نییە. ئەم هەڵبژاردنە ئایندەی تورکیا، هێزە چەپگرەکان، ئازادی و دیموکراسی و ئایندەی گەلی کورد یەکلایی دەکاتەوە. یان فاشیزم بە تەواوەتی لە تورکیا باڵادەست دەبێت و دەبێتە بەڵایەک بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاخود هەڵبژاردن رێگەی کۆماری دیموکراتیک دەکاتەوە. بۆ ئەوەش پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا ئاکەپە-مەهەپە تێکبشکێندرێن. هەموو هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی، دەبێت بۆ ئەو مەبەستە بە شەو و رۆژ تێبکۆشن، خەبات بکەن. رۆڵی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە یەکلاکردنەوەی ئایندەی تورکیا زیاتر بووە، دەبێت زیاتریش بێت. رۆڵی ئەو هاوپەیمانییە لەبەرچاوە. هەموو کەس ئەوە دەبینێت. لەبەر ئەوە هاوپەیمانییەکە دەبێت رۆڵی خۆی بە هێزی زیاترەوە بەجێبگەیەنێت. لەبەر ئەوەی هەموان داوای ئەوە دەکەن، چاوەڕێی ئەوەن. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی لەسەر حوکم بمێنێتەوە، درێژە بە قڕکردن و جینۆسایدی کوردان بدات، هەموو تواناکانی بەکاردەهێنێت. بە فێڵ و خەڵەتاندن تەواوی توانا ماددی و مەعنەوییەکانی دەخاتەگەڕ. لەبەر ئەوەش تا کاتی هەڵبژاردن هێرشەکانی و گوشار و گێرشێوێنییەکانی زیاتر دەکات. دەبێت بەرامبەر بەوانە رێوشوێن بگرینەبەر. هەرگیز وەک هەڵبژاردنەکانی پێشوو کە گێرەشێوێنیان کرد، ئێمە هەنگاو بۆ دواوە نانێین، بەرخودان بە بنەما دەگرین.
پێدەنێینە سەد ساڵەی پەیمانی لۆزانەوە. جینۆسایدی کورد تا ئەمرۆ بە هۆی ئەو پەیماننامەیەوە ئەنجامدراوە. ئیتر دەبێت گەلەکەمان ئەو سیاسەت و پەیماننامەیە لەناوببات. بواری ژیانی ئازاد، شکۆمەندانە بۆخۆی بڕەخسێنێت. وابکات هەموان ئەوە قەبوڵ بکەن. بڵێت ئیتر دەمانەوێت بە ئیرادە و ناسنامە، بەشێوەیەکی ئازادانە لەسەر خاکی خۆمان بژین. جگە لەوە هیچ شتێکی دیکە قەبوڵ ناکەین. دەبێت هەموان ئەوە قەبوڵ بکەن. پەیماننامەی لۆزان دەخەینە زبڵدانەوە. ئەوەی لە ئێمە داوادەکرێت ئەوەیە. بۆ ئەوەش ئێمە لەکۆتا قۆناغ و فیناڵداین، دەبێت هەموو کەس لەوە تێبگات. سەرکەوتن بۆ خۆی بە ئامانج بگرێت. دەبێت فیناڵەکە بگەیەنێتە ئەنجام، پشتی ئاکەپە-مەهەپە لە زەوی بدات، لە تورکیا رێگەی کۆماری دیموکراتیک بکاتەوە.
لە چیاکانی کوردستان گەریلا داستان تۆمار دەکەن. گەریلا رێگەی نەدا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر قڕکەر ئامانجەکانی خۆی بێنێتەدی. گەریلا ئەو ئامانجانەی دەوڵەتی تورکی لەناوبرد. گەریلا بە تەنیا دژی ئەوە نەوەستایەوە. رێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان پێکەوە لە دژی داگیرکەری وەستانەوە، پلانی پاکتاو و جینۆسایدی ئەوانیان لەناوبرد. رێگەیان نەدا دەوڵەتی تورکی قڕکەر بەتەواوەتی دەست بەسەر باشوردا بگرێت رێگەیان نەدا کە ئامانجەکانی میساقی میللی بێتە دی. وەک چۆن گەریلا و رێبەر ئاپۆ خۆڕاگری دەکەن، دەبێت گەلەکەشمان لە هەموو شوێنێک خۆڕاگری بکەن، گوڕ بە بەرخودان بدەن. دەبێت گەلەکەمان گۆڕەپانەکانی نەورۆز بکەنە گۆڕەپانی بەرخودان و سەرکەوتن. دەزانرێت کە لە زیندانی ئامەد لە ژێر دژوارترین هەلومەرجدا، هەموان دەیانگووت هیجیان لەدەست نایات، ئەستەمە شتێک بکرێت. بە پێشەنگایەتی هاوڕێیان مەزڵوم و کەمال سەرکەوتنی گەورە بەدەستهێنرا. گورزێکی گەورەیان لە دەوڵەتی تورک وەشاند. ئەگەر ئێمە توانیومانە بگەینە ئەم رۆژانە لە سەر ئەو بەرخودانە و لەسەر ئەو رۆحەیە گەیشتووین. هەم بزوتنەوەکەمان و هەم گەلەکەمان لە هەموو هەلومەرجێکدا، تائەمرۆ بەو رۆحەوە خۆڕاگری کردووە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە. گەلەکەمان هەرگیز ژیانی بێ شکۆ، بێناسنامە و بێ قەوارەی قەبوڵ نەکردووە. لەئێستاش بە دواوە قەبوڵی ناکات. دەبێت هەموو کەس لەوە تێبگات. ئەو بەرخودانە ٥٠ ساڵەیە بۆ ئەوە گیرایەبەر، دەبێت یەکێتی نەتەوەیی خۆمان بەهێزتر بکەین، هەموو هێڵەکانی خیانەت کە لەسەر ناوی کورد ئەنجام دەدرێن، دەبێت شەرمەزار بکەین، دژیان بوەستینەوە، گیانی نەورۆز هەرگیز خیانەت و سیخوڕی قەبوڵ ناکات. لەناو کوردانیشدا دەبێت کوردان خیانەت و سیخوڕی قەبوڵ نەکەن. لەناوخۆیاندا پاکیان بکەنەوە. ئێمە ژیانی بە بێ رێبەر ئاپۆ بە ژیان دانانێین وقەبوڵی ناکەین، گەلەکەشمان بەردەوام ئەوە دەخاتەڕوو. لەبەر ئەوە ئەمساڵ دەکەینە ساڵی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، ئێمە ئەمساڵ دەکەینە ساڵی ژیانێکی ئازادی شکۆمەندانە. لەسەر ئەو بنەمایانە رێدەکەین، رێپێوانی ئێمە رێپێوانی ئازادییە. ئێمە لەم رێگەیەدا دەگەینە سەرکەوتن. من جارێکی دیکە جەژنی هەموو گەلەکەمان، دۆستانمان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەم. هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووتان دەخوازم. بژی رێبەر ئاپۆ، بژی رۆحی نەورۆز. بژی ئەو تێکۆشانەی کە لەپێناو ئازادی و مرۆڤایەتیدا ئەنجامی دەدەین".
هـ . ب