جەمیل بایک پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسی و پێشهاتەکانی دوای بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، هەڵسەنگاندنی کرد و دەستنیشانی کرد بۆ ئەوەی پەکەکە لەم پرۆسەیەدا کۆنگرە ببەستێت، دەبێت هەلومەرج بۆ ئاگربەست بئافرێنێرێت و خودی ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ کۆنگرە بەڕێوەبەرێت.
جەمیل بایک گوتی؛ "جگە لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێک کۆنگەرە ببەستێت، لە کۆنگرەکەدا ئەو بڕیارانە بدات. پێویستە هەموو کەسێک ئەمەی لا ئاشکرابێت و بیزانێت. لەبەرئەوەی ئەو کەسەی تەڤگەری دامەزراند و پەرەی پێداوە خودی رێبەر ئاپۆیە. دەرنجام هەر ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت کۆنگرە ببەستێت، بڕیار لەسەر کۆنگرە بدات. بەدەر لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پەکەکە یان کادرەکانی پەکەکە ناتوانن ئەم کارە بکەن. دەبێت هەموو کەسێک زۆر بە ڕوونی ئەمە بزانێت."
جەمیل بایک باسی لەوەکرد دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێندرێت، وە بۆئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد کارەکانی بکات، دەبێت هەلومەرجەکان بڕەخسێندرێن. جەمیل بایک ڕایگەیاند دەبێت سیستەمی ئیمراڵی هەڵبوەشێندرێتەوە و دەستنیشانی کرد بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە سوود بە هەموو کەسێک بگەیەنێت، نابێت ئەم هەلە مێژوویانە لەدەست بدرێن.
دەبێت هێزە نێونەتەوەییەکان داوای هەنگاونان لە دەوڵەتی تورک بکەن
بایک ڕایگەیاند ئەو ڕاگەیاندراوانەی لە داوی بانگەوازییەکە لە ئاستی نێونەتەوەییدا دراون هەموو ئەرێنی بوون، بەڵام دەبێت ئەو هێزانەی ئەم ڕاگەیاندراوانەیان داوە لە پراکتیکدا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و ئەمەی گوت: "چارەی پرسی کورد، دیموکراتیزەکردنی تورکیا و دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها پەیوەست نییە بە ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کورد و کوردانەوە، بەڵکو وابەستەی هەموو کەسێکە. لەبەرئەوەی لەمڕۆدا ناوەندی جەنگی سێهەمی جیهانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. خوێنێکی زۆر دەڕژێت. خواستی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگریکردنە لەم خوێن ڕێژیی و شەڕە. خواستێتی پەرە بە دیموکراتیک بوون بدات. ئەم دۆخەش بە گوێرەی بەرژەوەندی هەموو کەسێکە. بۆیە دەبێت هەموو کەسێک هەنگاوی پراتیکی بنێت. بۆئەوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێندرێت، دەبێت بەو بەرپرسیارێتییە هەستن کە دەکەوێتە ئەستۆیان. دەبێت دەوڵەتی تورکیش خواستی هەنگاونانی هەبێت."
جەمیل بایک بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد پشتگیری بدەنە هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. جەمیل بایک جەختی لەوەکردەوە دەبێت بە هەموو دۆستانەوە پەرە بە هەڵمەتی جیهانی ئازادی بدرێت و ڕێبەر ئاپۆ لە سیستەمی ئیمراڵی دەربهێندرێت.
هەڵسەنگاندنەکانی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک بەم شێوەیە:
"هەڵبەتە ئەگەری سەرکەووتنی ئەو پرۆسەیەیی لە لایەن ڕێبەر ئاپوە دەستپێکراوە وابەستەیە بەوەی دەوڵەتی تورک ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. پێشکەوتنی ئەم پرۆسەیە، هۆکاری بنەڕەتی سەرکەوتنی پرۆسەکەش خودی ڕێبەر ئاپۆیە. گرەنتی پرۆسەیەکە. بەڵام ئەنجامدانەکەی پەیوەستە بە هەوڵدانەکانی بەرانبەرەوە. هەرچەندە ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی و ئەرکی مێژووی لە ئەستۆ گرتبێت، هەوڵدەدات جێبەجێ بکات، هەڵبەتە بۆ جێبەجێ کردنیش دەبێت دەوڵەتی تورک ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت. دەرنجام بەم شێوەیە پرۆسەکە پێشدەکەوێت و دەگات بە ئەنجام. بەڵام ئەم تەڤگەرە کە وەک تەڤگەری ئیرادە دەستی پێکردووە، درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات. هیچکاتێک نەبووەتە تەڤگەرێک کە لەسەر ئیمکانی ئامادەکراو کار بکات. هیچ کاتێک نەبووەتە تەڤگەرێکی خاوەن ئامانجی ئاسان و سادە. هەموو کاتێک ئەوەی بە بنەما گرتووە کە پێویستی بە هەرچی هەبێت، بە تێکۆشان بیخوڵقێنێت. بە تەواوەتی تێکۆشانی لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەبردووە. هیچ کاتێک بەبێ تێکۆشان، داخوازی 'ئەم هەنگاوانە بنێت' لە دەوڵەتان نەکردووە و ناشیکات. ئەمە بە گوێرەی حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێکۆشانی ئازادییە نییە کە بەڕێوەی دەبات. هەرچی ئافراندبێت بە تێکۆشانی خۆیەوە ئافراندوویەتی، پەرەی پێداوە و گەیاندوویەتی بەمڕۆ. لە ئێرەش بەدواوە لەسەر بنەمای ئەم خواستەی درێژە بە تێکۆشان دەدات. دەبێت هەموومان باش لەمە تێبگەین. یانی بە بێ تێکۆشان هیچ شتێک بەدەست ناهێندرێت. هیچ کەسێک بە بێ تێکۆشان ناتوانێت شتێک پێشکەش بە کەسانێ دیکە بکات. جا چجای ئەم دەوڵەتە دەوڵەتی تورک بێت، کە دەوڵەتێکە بۆ لە ناوبردنی هەموو شتێکی کوردان، هەموو هێز و هەبوونی خۆی بەکارهێناوە. بەڵام تێکۆشان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگر بوو لەوەی دەوڵەتی تورک بگات بەم ئامانجەی. هەربۆیە سیاسەتی نکۆڵی-لەناوبردن شکستی هێنا. هەموو ئەمانە لە سایەیی تێکۆشانەوە درووستبووە. گەلی کوردیش زۆر باش ئەم ڕاستییە دەزانێت.
هێرش و پیلانگێڕی نەگەشت بە ئامانجی خۆی، لێرە بەدواوەیش ناگات بەو ئامانجەی
ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'بەبێ تێکۆشان گەڵایەکش لە کورستاندا ناپشکوێت'. ئەمە حەقیقەتی کوردستانە. بە ئەنجامدانی تێکۆشانی مەزن، قوربانیدانی مەزن و ئازار ئەم پێشکەوتنی ئەمڕۆ درووستبووە. هەڵبەتە لە جیهاندا بێ وێنەیە. ئەو هێزانەی لە جیهاندا بەم ڕادەیە هەوڵدان بەڕێوەدەبەن، دواجار لەبەرانبەر ئەم تێکۆشانەدا ئەنجام دەستدەهێنن. کوردستان وڵاتێکی جیاوازە. هەموو شتێکی پێشێل کراوە. لە کرۆک، مێژوو، بەها، زمان و هەموو شتێکی دابڕێندراوە، لە ناوبردنی بەسەردا سەپێندراوە. لەم ڕووەیەشەوە لە نێو کۆمەڵگەیەکی لەم شێوەیەدا، لە وڵاتێکی لەم شێوەیەدا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی سەخترین تێکۆشانە لە جیهاندا. بە بەڕێوەبردنی تێکۆشانی مەزن، ڕەنگە لە ئاستی هیچ خواستێکدا نەگات بە ئەنجام. ئەمەش پەیوەستە بە حەقیقەتی کوردستان و حەقیقەتی دووژمن، دۆخی مرۆڤەکانی کۆمەڵگەی کوردەوە. لەم ڕووەیشەوە ئەو تێکۆشانەی بەڕێوەدەبرێت، مەزنترین تێکۆشانە. ئەو بەهایانەی کە ئافراندوونی، بچووک ناکرێتەوە. ئەوەی بکرێت، دەبێت مرۆڤ باشتر مرۆڤ بەرەو سەرکەوتن ببات و لەم پێناوەدا گەورەتری بکات.
ڕێبەر ئاپۆ بە بەردەوامی لە نێو ئەم تەڤگەرەدا لە شۆڕشدا پەرەی بە شۆڕش دا. هەموو کاتێک پەرەی بە نوێبوونەوە، گۆڕان و گۆڕانکاری داوە. بۆیە هیچ لە هێرش و پیلانگێڕییەکان ئەنجامی وەرنەگرت. وانەبوایە هەر زوو ئەم تەڤگەرە کۆتای دەهات، ئەم کۆمەڵگەیە قڕدەکرا. ئەوەی ئەم تەڤگەر لەسەر پێ ماوەتەوە، پێشکەوتووە و لەمرۆدا بەهاکانی ئافراندووە، ئاستێکی ئافراندووە کە پێشوازی لە حەسرەت و خواستەکانی هەموو کەسێک دەکات، هەموو ئەمانە بە سایەیی حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆوەیە لەسەر بنەمای گۆڕین، گۆڕانکاری و نوێبوونەوەیە. بۆیە هەموو هێرش و پیلانگێڕییەکان شکستیان هێناوە و ئەنجامیان وەرنەگرتووە. لێرەش بەدواوە ئەنجام وەرناگرن.
هەر لەسەرەتاوە گەر کاتێک هیچ شتێک لە هێرش و پیلانگێرییەکان ئەنجامی وەرنەگرتووە، ئەوا هیچ کاتێک ئەنجام وەرناگریت، لەمڕۆدا ئەو ئاستەی تەڤگەر پێی گەیشتووە ئاستێکی جیهانییە. لە ئێستادا پیلانگێڕی و سیاسەتی نکۆڵی-لەناوبردن شکستی هێناوە. ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە دەبێت مرۆڤ لەسەر ئەمە ئازادی و دیموکراتیکبوون پێکبهێنێت. بۆئەمەش دەبێت هەموو گەل درێژە بە دڵسۆزییەکانی بدات لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، هەمووی ببێتە هاوکاری، ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەیی کە ڕێبەر ئاپۆ لەئەستۆی گرتووە، پێکەوە پێشەنگایەتی لە خەباتەکانی دامەزراندنی بکەین. هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە. گەر هیشتا جەخت لەسەر سیاسەتی نکۆڵی-لەنابردن بکاتەوە، ئەوا تورکیا بەرەو داڕووخان دەبات. عوسمانی چی بەسەردا هاتبێت، دۆخی کۆتاییەکانی عوسمانیی، هەتا ڕەنگە بەر دۆخێکی لەوەش خراپتر بکەوێت.
نە ڕێبەر ئاپۆ، نە ئێمە، نە گەلی کوردیش هیچ کاتێک ناماونەوێت گەلی تورکیا دووچاری کۆتاییەکی لەم شێوەیە بێت. ئێمە دەڵێین گەڕانەوە بۆ فەلسەفەی بونیادنانی کۆمار لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی تورک و گەلی کورد و هەموو گەلانی دیکەدایە. هەموو خەباتەکانمان لەسەر ئەم بناغەیەیە.
بەردەوامی هەیە...