بایک: ژیانێکی ئازاد و مانادار بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند: "ژیانێکی ئازاد و مانادار بە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدی دێت و داوای لە هەموو کەسێک کرد خاونداری لەهەڵمەتی ئازادی بکەن."

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک بەشداری بەرنامەی تایبەت بوو کە لە ستێرک تیڤی بڵاوکرایەوە. بایک هەلسەنگاندنی بۆ کار و بەرنامەکان کرد.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەرنجی بۆ وتووێژەکانی دەستووری تورکیا ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت بە دەستورێکی فاشیستی هەناسەیەک بۆکۆمەڵگا نەهێڵنەوە.

بایک ڕایگەیاند کە گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە جیهاندا وێنەی نییە و وتی:"ئەو سیاسەتەێکە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبەن، دژی گەلی کوردیش ومرۆڤی دیموکرات، سۆسیالیست و ئازادیخوازی تورکیاش ئەم سیاسەتە.بەڕێوە دەچێت. بە واتایەکی تر بەم سیاسەتە تەواوی کۆمەڵگای تورکیایان گۆشەگیر کردووە."

بایک باسی کشانەوەی گەریلاکانی لە مەخموور و داوای جێگیربوونی پەدەکە ڕایگەیاند کە پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک چووەتە مەخموور. بایک هێنایە زمان، نابێت گەلی مەخموور ڕێگە بەم کارە بدەن ودەبێ خۆیان بپارێزن.

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنەکەیدا کە لە ستێرک تیڤی بڵاوکرایەوە، ئەم هەڵسەنگاندنانەی کرد:

لەگەڵ ئەوەی کە لە ئیمرالی سیستەمی گۆشەگیری و قڕکردن بەردەوامە، بەڵام هەرکوو دەچێ کاریگەریی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە. بەناوی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا ڕاگەیاندن کراوە و هەڵمەتێک دەستی پێکردووە، دۆستانی گەلی کورد پێشەنگایەتی دەکەن. پێشتر هەڵمەتەکەتان هەڵسەنگاندبوو، ئێوە وەک ڕێکخستنی ئازادی کوردستان دوای مانگێک هەڵمەتەکە چۆن هەڵدەسەنگێنن و لەمەودوا چی دەبێ بکرێت؟

پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانتان بدەمەوە. لەم مانگەدا شەهیدی زۆرمان داوە. لە کەسایەتی ئەو شەهیدانەدا هەموو شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی بەبیر دێنمەوە، ڕێز و حورموتی خۆم پێشکەشیان دەکەم. دەزانرێت لە مانگی تشرینی یەکەمدا یوسف گولۆ وڵاتپارێزێکی گەورە بوو کە دەوڵەتی تورک لەگەڵ نەوەکەی لە قامیشلۆ کوشتی. لە 10ی تشرینی دووەم هەڤاڵ یڵماز دێرسیم فەرماندەی هەپەگە لە شەڕدا شەهید بوو. دیسان لە ساڵی 1999 لە پاسور 18 هەڤاڵ بە چەکی کیمیاوی شەهید کران. دیسان یاسر عەرەفات لە ساڵی 2014 شەهید بوو. هەڤاڵ دەلال 2017 لە ئامەد لە بەستا لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی شەهید بوون. هەڤاڵ ئەدیپ سۆڵماز لە 1979 کاتێک سەرۆکی شارەوانی ئێلح بوو، کوژرا. لە ساڵی ١٩٦٠دا لە سینەمای عامودێ 283 گەنجی کورد کوژران. دیسان سەید ڕیزا ساڵی 1937 لە خارپێتێ گیرا و لەسێدارە درا. هاوکات کوڕەکەی و هاوڕێکانی لەسێدارە دران. هونەرمەندی گەورە ئەحمەد کایا لە ساڵی 2000 لە پاریس شەهید بوو. هەڤاڵ دۆغان دێریک لە ساڵی 2017 لە ئامەد شەهید کرا. هەڤاڵ حوسێن ئۆزبەی هەڤاڵ هارون لە نێوان ئامەد و گارزان شەهید کران. هەڤاڵ ڕەشید سەردار لە ساڵی 2012 لە هەرێمی شەمزینان شەهید بوو. فەرماندەی گەورەی هەپەگە بوو. بەڵام تەنیا ئەم شەهیدانە نین. جگە لەوان هەڤاڵانی شەهید زۆرن. وەک وتم لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا هەموو شەهیدان بە پێزانینیەوە بەبیر دێنمەوە.

پێویستە هەموو کەسێک بەشداری هەڵمەتەکە بێت

ڕاستە هەڵمەتێکی گەورە دەستی پێکردووە. دۆستان دەستیان بەم هەڵمەتە کردووە. مانگێک تێدەپەڕێت. هەندێک ئەنجام دەست کەوتوون، پێم وایە زیاتریش بن. لەگەڵ تێپەڕبوونی، بەشداریکردنەکانیش گەورە دەبن. بەم بۆنەوە سڵاو و پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پێشەنگایەتی هەڵمەتەکە دەکەن، ئەوانەی بەشداریان لەم هەڵمەتەدا کرد و تێدا جێدەگرن و ئەوانەی کاریان بۆ ئەم هەنگاوە کردووە.

لە ڕاستیدا هەڵمەتێکە دەستی پێکردووە، هەڵمەتێکی گەورەیە. بەڵام هێشتا لە سەرەتای خۆیدایە. پێویستە ئەم هەڵمەتە لە زۆر ڕووەوە بەهێز بکرێت و پێشبکەوێت. دەبێت کە دۆستان دەستیان بەم هەڵمەتەکردبێت، بەڵام بزووتنەوەکەمان تێدا بەشدارە. بەو مانایە نییە کە ئێمە تەنیا لە هەڵمەتەکەداین. بەڵکوو بە هەموو تواناکانەوە ئەم هەڵمەتە بە ئامانجەکەی بگەێنین و سەری بخەین. ئەرکێکی مێژووییە بۆ هەموو کادیرەکانی ئەم بزووتنەوەیە، هەموو کوردانی خاون شەرەف. بێگومون تەنیا ئەرکی دۆستانی گەلی کورد نییە، بەڵکوو ئەوانەی لە جیهاندا لە پێناو ئازادی و دیموکراسیدا تێدەکۆشن، ویژدانی ئەخلاقییان هەیە، خاوەن بیرۆکەن، دەبێ بەشداری ئەم هەڵمەتە بکەن. بۆچی؟ چونکە ئەمە هەڵمەتی ئازادییە. ئەوانەی دەیانەوێت ئازادی لە خۆیاندا پێشبخەن، ئەوانەی دەیانەوێت تێکۆشان بۆ ئازادی پەرەپێبدەن، پێویستە لەهەڵمەتەکە جیبگرن.

هەم لە خۆتدا ئازادی پەرە پێبدە وهەم لە هەلمەتەکەتدا ئازادی پەرە پێبدە، ئەنجامی دەبێت. ئەگەر تەنها بەشداری بکەیت، ئازادی پێش ناکەوێت، ئازادی لە خۆتدا ئازادی قووڵتر ناکەیتەوە، تەنها بە بەشداریکردن ئەنجام وەرناگیرێت. چونکە ناوی هەڵمەتەکە هەڵمەتی ئازادییە. ئەوانەی دەیانەوێت ئازادی و دیموکراسی پێشبخەن، پێویستە ئازادی لە خۆیاندا پێشبخەن تا بتوانن بگەنە ئامانجی هەڵمەتەکە.

دەوڵەتی تورک هەموو کۆمەڵگای گۆشەگیر کردووە

 ئێستادا سیاسەتێکە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، هیچ نموونەیەکی لە جیهاندا نییە. سیاسەتێکی زۆر گڵاو و پیس بەڕێوەدەبەن. ئێمە باسی گۆشەگیری ڕەها و هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆوە بۆ ماوەی ٣ ساڵە دەکەین. بێ ڕێبەر ئاپۆ کەس نازانێت ڕەشی چییە. سیاسەتێکە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبەن، لەسەر کۆمەڵگەی کوردی، تەنانەت لە سەر دیموکرات، سۆسیالیست و ئازادیخوازانی تورکیش بەڕێوەی دەبەن. بە واتایەکی تر هەموو کۆمەڵگای تورکیایان خستووەتە ژێر گۆشەگیری و سیاسەتێکی وەها لەسەریان بەڕێوە دەبەن. کەسانێکە خاون ویژدان، ئەخلاق و بیرۆکەن، تێکۆشان بۆ ئازادی و دیموکراسی دەکەن ولە هەڵمەتەکەدا بەشدارن، واتە دژی گۆشەگیری بوونەتەوە. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا، خاوندارایان لەگەلی کورد کردووە. کاتێک لە گۆشەگیری تێگەیشتین، ئەو کاتە دەتوانین تێکۆشان دژی گۆشەگیری بەڕێوەببەین و ئەنجامەکانی وەربگرین. ئەگەر مرۆڤ لەوە تێنەگەن ئەوە تێناگات ڕێبەر ئاپۆ لە بەر چی گۆشەگیر کراوە؟ لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دیموکرات، سۆسیالیست، تورک گەلی کورد گەشەیان پێدراوە؟ هۆکاری هەیە بۆ ئەوە. چونکە ڕێبەر ئاپۆ لەلایەنی تێکۆشانی ئازادیدا قووڵبوونێکی لە خۆیدا پێش خستووە، ئەوەیکە کە لە خۆیدا پەرەی پێشی دەخست، لە هەموو کۆمەڵگاشدا پەرەی پێدەدا. دیسانەوە لە بزووتنەوەی سۆسیالیستی و دیموکراسیدا چەقبەستوویەک دروست بوو. ڕێبەر ئاپۆ ویستی ئەم کێشەیە چارەسەر بکات و تێکۆشانی دەکرد. بۆ بزووتنەوەی پەکەکە، کاتێک دامەزرا، هەندێک کاریگەری سۆسیالیزمی ڕئال لەسەر هەبوو. بەتایبەت کاریگەری لەسەر بزووتنەوە و کردەوەکانی هەبوو. ڕێبەر ئاپۆ ویستی ئەم کاریگەرییە نەهێڵێت. واتا ویستی لە بزووتنەوەی پەکەکەدا نوێ بوونەوە بکات. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی دەکرد. هەرچی کات تێدەپەڕی پێشدەکەوت کاریگەری دەکرد. نەک هەر لەسەر کۆمەڵگەی کورد، بەڵکو لەدەرەوەیش کاریگەری دەکرد. ئەوانەی پێشەنگی سیستەمی سەرمایەداری دەکەن تێگەیشتن. بینیان کە ڕێبەر ئاپۆ  هەم بۆ بزوتنەوەی دیموکراسی و ئازادی و هەم پەکەکە و هەم بۆ سۆسیالیزم لە گەڕاندایە. هەروەها لەم گەڕانانەدا هەنگاو بەرەو پێشەوە دەبات. ئەگەر ڕێگری لەم هەنگاوە نەگرن، مەترسی بۆ سیستەم دروست دەکات. بۆیە بڕیاریاندا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پێک بێنن. ئەگەر پیلانگێڕییەکەیان ئەنجامدا، ڕێبەر ئاپۆ بە دیل گیرا و هێنرایە ئیمرالی، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر سیستەمی سەرمایەداری دروست نەبێت، بۆ ئەوەی بەربەستان بۆ دروست نەبێت بۆ ئەوەی بتوانن سیستم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزن، چونکە بینیان ئەگەر ڕێکار بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ نەگرنەبەر، ڕێبەر ئاپۆ کێشەی گەورەیان بۆ دروست دەکات. سیستەم لەپێشیاندا بلۆک دەکرێت. بەڵام گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات. بزووتنەوەکانی ئازادی و دیموکراسی گەشە دەکەن. هەم سیستەمی مۆدێڕنیتە سەرمایەداری کە پێشەنگی دەکات و هەم دەسەڵاتی لۆژیکی، تەنانەت لە نێو کورداندا ئەوانەی لە سیستەمدا دەسەڵاتدارن، هەموویان پێکەوە ئەم پیلانگێڕییەیا دروست کرد. ڕێبەر ئاپۆ بە دیل گیرا و پاشان گۆشەگیری ڕەهایان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ سەپاند. چونکە ڕێبەر ئاپۆ ئامانجێکی دەست نیشان کردبوو و خەریکی لێکۆڵینەوە و گەڕان بوو لەسەر ئامانجەکەی، ئەوان ئەو پیلانگێڕییەی ویستیان پەرەیان پێدا.

ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی ئیمرالیەدا درێژە بە تێکۆشان و ئامانجەکانی دا و بەدیلێکی دژ بە سیستەمی سەرمایەداری پەرە پێدا. پارادایمێکی نوێی بۆ بزووتنەوە سۆسیالیستی، دیموکراسی، ئازادی و پەکەکە پێشکەش کرد و بە مرۆڤایەتی بەخشی. مرۆڤایەتی گەیشتە ئاستێکی بەرز. بە واتایەکی تر ئەو مەرجانەی ئیمرالی نەیانتوانی ڕێگری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن. ئەوانەی ئامانجیان دیموکراسی و ئازادییە لە جیهاندا، ئەوانەی لە پێناو سۆسیالیزمدا تێکۆشان دەکەن، بە باشی لە ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتوون. ئەوان ئەو پارادایمەیان بینیەوە و دڵنیا بوون چارەسەری دەبەخشێ. واتە ئەوانیش لە گەڕاندا بوون. وەڵامەکە لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدایە. بۆ ئەوەش گرنگی بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ درا. ئەگەر دۆستان ئەو هەڵمەتە بەرەو پێشەوە ببەن. چونکە بینیان ئامانجیان دیموکراسی و ئازادییە کە لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا بوونی هەیە.

بەو بۆنەوە خاوندارایان لە ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی کرد. ئێستا پێویستە ئەمە قووڵتر و فراوانتر بکەین. لەسەر دەوڵەتی تورک گوشاری سیاسی دروست بکەین، بۆ ئەو گوشارە پێویستە هەموو مرۆڤی ئازادیخواز، دیموکراسی و سۆسیالیزم بەرەوپێش ببەن. بۆ ژنانێکە کە ئازادی ژنان و ئیکۆلۆژی بەرەوپێش دەبەن. گەنجان و ئەوانەی دژی فاشیزم شەڕ دەکەن.

ئەوانەی دەیانەوێت برایەتی گەلان گەشە بکات. پێویستە هەمووان لەم هەڵمەتەدا بەشدار بن. بۆ ئەوەی ئەم هەڵمەتە سەربکەوێت پێویستە هەمووان تێبکۆشن. پێویستە گوشار بخەنە سەر حکوومەتی وڵاتەکان. گوشار بخرێتە سەر یەکێتی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان، سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەک مامەڵە بکەن و گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورکیا. ئەگەر گوشار لەسەر دەوڵەتی تورکیا نەبێت، قەد هەنگاوێک بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەرکردنی پرسی کورد نانێت. چونکە ئامانجەیان نەهێشتنی بزووتنەوەی کوردە و لە دژی کورد قڕکردنیان تەواو کردووە. ئەوانەی دەستیان داوەتە ئەم ئامانجە قەد بۆ ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد هەنگاوێک هەڵناگرن ئەگەر گوشارێکی گەورەیان لەسەر نەبێت. ئێستا ئەوەی داوا لە هەمووان دەکرێت، چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەو گوشارەیە. هەموو ئەو چالاکییانەی ئەنجام دەدرێن، پێویستە لەسەر بنەمای ئەم چوارچێوەیەدا بن. بەم چالاکییانە ئەنجام دەست دەکەون.

خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ، خاوەندارێتیکردنە لە گەلی فەڵەستین

کاتێک ئەم هەڵمەتە دەستی پێکرد، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس زیاتر چووە پێش. شەڕێکی زۆر مەزن ڕوویدا. هەم ئەم هەڵمەتە و هەم هاوکاری گەلی فەڵەستین دەبێ بەردەوام بێت. چونکە گەلی کورد و گەلی فەلەستین وەک یەکن. لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هەم گەلی بنەڕەتین و هەم گەلی بندەستن. سیاسەتی قڕکردن لەسەر ئەم دوو گەلە بەڕێوە دەچێت. ئەم دوو گەلە ساڵانێکە دژی سیاسەتی قڕکردن تێدەکۆشن. خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ خاوەندارێتییە لە گەلی فەڵەستین. چونکە ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ گەلی فەلەستین هەیە. ماوەیەک لەگەڵ بزووتنەوەی فەلەستین بوو. هاوڕێیەتییەکی زۆر بەهێزیان هەیە. بزووتنەوەکەمان پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ گەلی فەڵەستین هەیە. ئێمە لەگەڵ گەلی فەڵەستین پێکەوە لە دژی شەڕی قڕکردن تێکۆشانمان کردووە. پێکەوە شەڕمان کردووە. بۆ ئەوان شەهیدانمان داوە. پەیوەندی ئێمە هەمان پەیوەندی هەندێک کەس نییە کە دەڵێن گەلی فەلەستین ڕاست دەکات و لەسەر حەقە. ئێمە پێکەوە شەڕمان کردووە. پێکەوە شەهید و دیلمان هەبووە. پەیوەندیمان وەها بەهێزە.

ئامانجی ڕێبەر ئاپۆ دیموکراسی و ئازادییە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوینیش ئەوانەی پێویستیان بە دیموکراسی و ئازادی زیاترە، کورد و فەلەستینین. ڕەنگە گەلانی ناوچەکە ئامانج و ئارەزووی خۆیان هەبێت. بەڵام سیاسەتی قڕکردن لە دژی گەلی کورد و فەلەستین هەیە. واتە کێشەکانی ئەوان لە هی گەلانی تر زۆر جیاوازە. بۆ گەلانی تر ڕەنگە کێشەی لەناوچوون نەبێت، بەڵام بۆ کورد و فەڵەستینی کێشەیەکی وا هەیە. لەبەر ئەوەی ئامانجی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی و دیموکراسییە، سەرنجی لەسەر هەردوو بزووتنەوەی کورد و فەلەستینی بوو. واتە چۆن ئەم کێشانە چارەسەر دەبن، چۆن ئەم گەلانە لە قڕکردن دەربهێنرێن. چۆن مافی خۆیان بەدەست بهێنن؟ بە ناسنامە و بەها و ئازادی خۆیانەوە بژین.

بۆ ئەمە ساڵانێک تێکۆشا. کێشەی کورد و کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل تەنیا بە خوشک و برایەتی گەلان چارەسەر دەکرێت. ئەم کێشانە بە فیکری ئایینی و نەژادپەرستی و دەوڵەت چارەسەر نابن. ئەگەر بیەوێت بەم شێوەیە چارەسەری بکات، ئەوە کۆمەڵکوژی و قڕکردنەکانی ئێستا قووڵتر دەکاتەوە. ئەگەر دەتەوێت قڕکردن نەهێڵیت، ئەوە بە ئاشتی و خوشک و برایەتی و ئارامی و دیموکراسی و ئازادی لە نەتەوەی دیموکراتیکدا چارەسەر دەکرێت. ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری لە نەتەوەیەکی دیموکراتیکدا دۆزیەوە. وەها تێکۆشانی پێشخست. ئێستا ئەم کێشانە بەم شێوەیە چارەسەر دەکرێن. بۆچی ئەمە دەڵێم؟ ئێستا هەندێک کەس دەیانەوێت کێشەکە بە دین و نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی چارەسەر بکەن. ئەمەش کێشەکە چارەسەر ناکات، کێشەکە قووڵتر دەکاتەوە، مەزنتری دەکات. لەوانەیە ببێتە هۆی قڕکردن. بەم شێوەیە هیچ چارەسەرێک نییە. چارەسەر وەک وتم لە ڕێگەی نەتەوەیەکی دیموکراتیکدایە. هەم گەلی فەلەستین و هەم گەلی جوولەکە دەبێ پێکەوە تێکۆشان بکەن. ئەوکات ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت.

بێجگە لە ڕاگەیاندراو و بانگەواز، تێکۆشانێک پێویستە

بۆ ئەم هەڵمەتەی دەستی پێ کردووە، ڕاگەیاندراو درا و بانگەواز کرا، ئەمە باشە. بەڵام پێویستە ئەمە بەهێزتر بکرێت. ئەمە پێویستە. مرۆڤ تەنها ڕاگەیاندراو و بانگەوازی نەبێت، بەڵکو تێکۆشانیشی هەبێت. پێویستە خەڵک خۆیان ڕێکبخەن و دەست بۆ هەمووان درێژ بکەن و هەمووان بەشدار بکەن لەم هەڵمەتەدا. ئەم هەڵمەتە بەرەو پێشەوە ببەن. ئەگەر ئەم هەڵمەتە سەربگرێت، دیموکراتیزەکردن لە تورکیا بەرەوپێش دەچێت، کێشەی کورد چارەسەر دەبێت، کێشەی عەلەویش چارەسەر دەبێت. هەروەها پەرە بە دیموکراسی دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا. ئامانجی هەڵمەتەکە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کوردە. ئەگەر ئەمە ڕووبدات ژیانێکی ئازاد دروست دەبێت. ئەم هەڵمەتە، هەڵمەتێکی زۆر مەزنە.

باستان لە ڕۆڵی پێشەنگی گەنجان کرد. بە پێشەنگایەتی کۆمەڵی گەنجانی کورد لە ٦٠ وڵاتی جیهان، ٣٥٠ گەنج کۆبوونەوە، یەکەمین کۆنفرانسی گەنجانی جیهانیان ئەنجامدا، بڕوام وایە ئاگاداربوون. کۆبوونەوە و بەشداری و نرخاندنی ئەو گەنجانە چۆن شرۆڤە دەکەن؟

چارەسەری کێشەکانی جیهان لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدایە

سڵاو و ڕێزی خۆم دەردەبڕم بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە کۆنفرانسەکەیان ڕێکخست و پێشەنگایەتییان کرد و ماندوو بوون و بەشداریان کرد. لە ڕاستیدا گەنجان لە پاریس پەرەیان بە کارێکی گرنگ دا. خاوەندارێتیان لە مێژووی خۆیان و ڕێگەی خۆیان و هەست و سۆزی خۆیان کرد. لە ساڵی ١٩٦٨ گەنجان لە فەرەنسا دەستیان بە جووڵانەوەیەک کرد. ئەو بزووتنەوەیە لە جیهاندا بڵاوبووەوە و بە خێرایی تەشەنەی سەند و کاریگەرییەکی گەورەی دروستکرد. کاریگەری لەسەر دەوڵەتان و جڤاکەکان دانا. دیسان گەنجان کۆنفرانسێکیان لە پاریس سازکرد. لەو کۆنفرانسەدا تیشکیان خستە سەر کێشەکانی گەنجان لە جیهاندا. واتە کێشەکانی گەنجان چین و چۆن چارەسەر دەکرێن. ئێستاش کێشەی ئازادی و دیموکراسی ماوە، چۆن ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت. هەروەها لێرەدا گەڕان و وردبوونەوەی ئەوان هەیە. بینیان وەڵامەکە لای ڕێبەر ئاپۆیە، پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ وەڵامەکەیە. لەو کۆنفرانسەدا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بە بناغە گیرا. بزووتنەوەی گەنجانی ساڵی ١٩٦٨ لە چ هەلومەرجێکدا پەرەی سەند؟ مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ململانێی بۆ مرۆڤایەتی دروست دەکرد و چارەسەری نەدەهێشتەوە. چارەسەر لەمەدا نادۆزرێتەوە. ئەو کاتە چارەسەریان لە سۆسیالیزمدا دۆزیەوە. بەڵام بۆیان دەرکەوت ئەم سۆسیالیزمەش وەڵام نییە. ئامانجەکانیان بەدی ناهێنێت. هیچ ئومێدێک بۆ مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سۆسیالیزمی واقیعی نەما. لەم گەڕانەدا جووڵانەوەیەک دەستی پێکرد. بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە. ئەمە چی بوو؟ بە واتایەکی تر چارەسەرێک بۆ جووڵانەوەی ئازادیخواز و دیموکراسی و سۆسیالیستیەکان پێشخرا. ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی دروستکرد و بە خێرایی لە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەوە. ئەوانەی ئامانجیان دیموکراسی و سۆسیالیزم و ئازادی بوو، پێش کەوتن. ئەم بزووتنەوەیە ڕۆشنبیری بەرەوپێش دەبرد، ڕووناکی بە هەمووان دەبەخشی. کاتێک مرۆڤەکان سەرنج دەدەن، لەو قۆناغەدا ئەو بزووتنەوەیەی کە پێی دەوترێت فێمینیزم لە بزووتنەوەکانی ژنانیشدا پەرەی سەند، ئەمەش هەنگاوێک بوو بۆ پێشەوە. دیسانەوە بزووتنەوە ئیکۆلۆژی و سروشتییەکان پەرەیان سەند. لەو سەردەمەدا گەنجان ڕێگەیان لەبەردەم پەرەسەندنی ئەم بزووتنەوەیە کردەوە. ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو. ئەو سەردەمەی ئێمە تێیدا دەژین تا ڕادەیەک هاوشێوەی ئەو سەردەمەیە. لەوانەیە بە تەواوی وەک یەک نەبێت بەڵام لێک نزیکن. دیسانەوە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کێشەیەکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی. بەڵکو تا دێت کێشەدارتر دەبێت.

ئیتر ناتوانێت بەردەوام بێت، ناتوانێت لەسەر پێی بمێنێتەوە. نەک بۆ پەرەپێدانی چارەسەرێک بۆ مرۆڤایەتی، بۆتە بەڵایەک بۆ سەر مرۆڤایەتی. واتە هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات، مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکات و لەناوی دەبات. دەیەوێت کۆتایی بە مرۆڤایەتی بهێنێت. بۆتە کارەساتێکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی. سۆسیالیزمی ڕاستەقینە پێچەوانەکەیە. ئێستا بزووتنەوەی گەنجان دەبینن کە دەبێت چارەسەرێک پێشبخەن. لە مێژوودا مرۆڤەکان دەبینن کە گەنجان هەمیشە گۆڕانکاری و پێشکەوتن ئەنجام دەدەن. کاتێک مرۆڤەکان سەیری شۆڕشەکان دەکەن، دەبینن ئەوانەی پەرەیان بە شۆڕشەکان داوە و بەشدارییان تێدا کردووە، هەر گەنجن. ئێستاش کێشەیەکی مرۆیی هەیە. دەیانەوێت کێشە مرۆییەکان چارەسەر بکەن بۆیە ئەم کۆنفرانسەیان پێشخست. بینیان چارەسەر لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدایە. بۆیە خاوەندارێتیان لە ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی کرد.

پێویستە گەنجان پێشەنگایەتی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بکەن

ئێستا ئەوەی لە گەنجان دەخوازرێت، تەنها بەشداری هەڵمەتەکە نییە، بەڵکو پێشەنگایەتی هەڵمەتەکەیە. ئەمە لە هەموو شوێنێک ڕێکبخەن و پێشی بخەن. هەمووان لە هەڵمەتەکە تێبگەیەنن. ئەم هەڵمەتە بۆ مرۆڤایەتی چی دەگەیەنێت؟ بۆ ئەو بزووتنەوانەی لەپێناو ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن چییە؟ بۆ ژنان و گەنجان و جڤاک چییە؟ پێویستە لەم بابەتە تێبگەین. ئەوە ئەرکی ئەوانە. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە گەنجانی بەرز دەنرخاند. هەردەم ڕۆحی گەنج و کارەکتەری گەنج و هەستی گەنجی  بەبناغە وەردەگرت. ڕۆح و کارەکتەر و هەستی گەنجانی مەزنتر کرد. خزمەتێکی مەزنی بە گەنجان کرد. لە پارادایمی ئەودا نەک هەر گەنجان کرانە پێشەنگ، بەڵکو ژنانیش کرانە پێشەنگ. هەروەها ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕێبەر ئاپۆ چەندە بەها بە ژنانی گەنج دەدات و ڕێزی لێ دەگرێت. ئەمە هەر بە قسە نییە بەڵکو پراکتکە. ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئەو بناغەی پەکەکەی دامەزراند. پەکەکە لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشا و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. بە ڕۆحی گەنجان و کارەکتەری گەنجان و هەستی گەنجان ئەم تێکۆشانەی پێشخست. بۆ ئەوەش ڕێبەر ئاپۆ وتی؛ "ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد، بە گەنجی تەواوی دەکەین". چونکە ڕۆحی گەنجی هەرگیز پیر نابێت. قەت هێزی چارەسەر لەدەست نادات، هەمیشە لە گەڕاندایە و گۆڕان و گۆڕانکاری بە بناغە دەزانێت. هەرگیز لە پێشکەوتنە دەستکردەکان تێر نابێت و بە کەمیی دەزانێت. هەمیشە دەیەوێت پێشکەوتنی مەزنتر ئەنجام بدات. ڕێبەر ئاپۆ لە پەکەکە ئەمەی کرد. ئەوەی لە بزووتنەوەی گەنجان دەخوازرێت، باشتر تێگەیشتنە لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، تێگەیشتن و پێشەنگایەتی پارادایمەکەیە. ئەگەر لێک نزیک ببنەوە، ئەوا ئەنجامێکی گەورەتر لە بزووتنەوەی ١٩٦٨ بەدەست دەهێنن. گەنجان ئێستا کۆنفرانسێکیان سازکردووە، ئەو کۆنفرانسە هەنگاوێکی گرنگە. پێویستە لەسەر ئەو بناغەیە خۆیان پەروەردە بکەن. لەسەر پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان باشتر بکەن، تا ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان بگێڕن.

لە بەرنامەی پێشوودا هەندێک تیشکخرایە سەر سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک، کە زیانەکانی دەشارێتەوە. بینیمان لەو کاتانەدا ناچاربوو هەندێک چالاکیی گەریلا لە باووری کوردستان و زیانەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە. پێم خۆشە لەسەر ئەو شەڕەی ئێستا کە لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە شرۆڤەی خۆتان بکەن، بەڵام بابەتێکی سەرنجڕاکێش لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هەبوو و تیایدا هاتبوو: "لە کوێ هێزی گەریلا نەبێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێزەکانی خۆی لەوێ دادەنێت  و ئەو شوێنە دەخاتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک'' ئەمە چ واتایەکی هەیە؟

پەدەکە نەوەک هەر لە گۆڕەپانەکانی گەریلا، بەڵکو لە هەموو شوێنێک دوژمنایەتیمان دەکات

سڵاوی و ڕێزی خۆم ئاڕاستەی ناوەندی بڕیارگەی هەپەگە و فەرماندە و گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە دەکەم. چونکە بەبێ دوودڵی لە پێناو مرۆڤایەتیدا نەک تەنها بۆ گەلی کورد لە هەلومەرجێکی زۆر سەخت و لە ناو هەژاریدا ژیانی خۆیان بەخت دەکەن. دەوڵەتی تورک هەموو چەکەکانی ناتۆ لە دژی گەریلاکان بەکاردەهێنێت. تانک بەکاردەهێنێت، چەکی کیمیایی تاکتیکی بەکاردەهێنێت. تانک و تۆپ و هەموو شتێک بەکاردەهێنێت. هێشتا ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. بۆچی؟ چونکە ئیرادەیەکی زۆر بەهێزیان هەیە و چاویان لە ئامانجەکانیانە. هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەکەنە بناغە. بەتەواوی خۆیان خستۆتە خزمەت گەل و مرۆڤایەتی. بۆ ئەوەش ئیرادەیان زۆر بەهێزە، لە ناو هەلومەرجی سەخت و دژوار و لە ناو بێ دەرفەتیدا داستان دەنووسن. پێویستە گەلەکەمان خاوەندارێتی لەم گەریلایانە بکەن. دەبێت دۆستەکانمان مانا بەم بەرخۆدانە ببەخشن. بۆچی ئەم تێکۆشانە دەکرێت، بۆچی هێزە کوردییەکان، گەنجانی کورد بێ ترس لەدژی داگیرکەرانی تورک، قڕکەرانی تورک وەستاون، تەنانەت گیانی خۆیان دەبەخشن. پێویستە مانا بەمە بدەین. ئێستا دەوڵەتی تورک هەموو ئامرازەکانی لە ناوەوە و دەرەوە بەکارهێناوە بۆ نەهێشتنی تەڤگەرەکەمان، بۆ تەواوکردنی کۆمەڵکوژی کورد. چارەنووسی خۆی بە نەهێشتنی کوردەوە بەستووەتەوە. لەناو پەدەکەدا بەتایبەت بارزانی هەیە، ئاخر هەموو بارزانی وەک یەک نین، ئەیوب و ئەدهەم بارزانی جیاوازن. مەسعود بارزانی زاڵە بەسەر پەدەکەدا، هی ئەوانە. کار بۆ بنەماڵەکەیان دەکەن. هەموو شتێک دەخەنە خزمەتی بنەماڵەکەیان. بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا پێکەوە بەستراوە. چوونەتە خزمەتی تورکیاوە. سیاسەتی تورکیا سیاسەتی قڕکردنە، ئەوانیش کەوتوونەتە خزمەتی ئەم سیاسەتەوە. ئەمەش لەبەرچاوە. ئەوانەی دەڵێن من کوردم، وڵاتپارێزم، ویژدان و ئەخلاقم هەیە، پێویستە ئەمە ببینن. ئەخلاق و ئایین و کوردایەتی ئەم سیاسەتە قبوڵ ناکەن، مەحاڵە قبوڵ بکرێت. ئەو شتانەی خزمەت بە قڕکەران دەکەن خزمەت بە کورد ناکەن. بۆ ئەوەش پێویستە خەڵکی خاوەن ئەخلاق، ویژدان، دیموکرات، سۆسیالیست بزانن کێ خزمەت بە گەلی کورد دەکات و کێ خزمەت بە قڕکەران دەکات. پێویستە دژی ئەو سیاسەتە بوەستن کە خزمەت بە قڕکەران دەکات. وڵاتپارێزی داوای ئەمە لە خەڵک دەکات. ئێستا دەوڵەتی تورک بە هاوکاری ئەوان ئەم شەڕە دەکات. نەک هەر لە ناوچەی پاراستنی مەدیا، لە باکور، لە باشور، لە ڕۆژئاوا، لە جیهاندا، بە هاوکاری پەدەکەی مەسعود بارزانی، سیاسەتی قڕکردنی کورد بەڕێوە دەبات. ئەگەر خزمەت بەم سیاسەتە قڕکردنە نەکەن، دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم شەڕە ئەنجام بدات.

دەمەوێت ئەوە بیر بخەمەوە، بۆ یەکەمجار لە ڕاگەیاندنی باشور ٤ کەس لە زەوی و ئاسمانەوە پیشانیاندا چۆن پێشمەرگەی سەر بە بنەماڵەی بارزانی دەبنە قەڵغانی داگیرکەر، هۆکاری ئەمە چییە و چۆن شرۆڤەی دەکەن؟

پەدەکەی بنەماڵەی بارزانی بەهەموو شێوەیەک هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن. لە هەموو لایەکەوە دوژمنایەتی پەکەکە دەکەن. دوژمنایەتی کوردی ئازاد دەکەن. تەنها لە گۆڕەپانەکانی ئێمەدا ناکرێت، لە عێراق و لە تورکیاش وەها دەکات. تورکیا پلانی چۆنیەتی گۆشەگیرکردنی پەکەکە و چۆنیەتی تەسفیەکردنی دادەڕێژێت. لە تەلەفزیۆن دەرکەوت. بنکەی پەدەکە و تورکەکان پێکەوە بوون. پەدەکە زەمینە بۆ تورک خۆش دەکات. تورکیا هێزی خۆی بە هێلیکۆپتەر و دەیهێنێتە پاڵ پەدەکە. ئەم ڤیدیۆیە بڵاوکرایەوە، هەموو کەسێک بینیویەتی و ئەوانەی نەیانبینیوە دەتوانن لە ئینتەرنێت سەیری بکەن. دەوڵەتی تورک وردە وردە لە باشوور پێشدەکەوێت و بنکەی سەربازی بۆ خۆی دروست دەکات. ئەتوانێ بە بێ هاوکاریی پەدەکە ئەم کارە بکات، مەحاڵە. تورکیا بە هاوکاری بارزانی نەک تەنها لە باشور کاریگەری لەسەر عێراقیش دروست دەکات. ناهێڵێت عێراق هەنگاو بنێت. بارزانیان بەرەو سیاسەتی خۆیان ڕاکێشا. بادینان بووەتە شارێک لە تورکیا. بە بێ تورک ناتوانن هیچ بکەن. تورکیا دەیەوێت هەموو دەوڵەتەکانی هەرێمەکە بهێنێتە سەر ستراتیژەکەی دژ بە پەکەکە. بە هێزی پەدەکە ئەم کارە دەکات. هۆکاری ئەوەش پەدەکەیە. مەبەستی خۆیان ناشارنەوە. ئەوان دەیانەوێت باشوور بە تەواوی داگیر بکەن. لە باشوور بنکەی تورکیا زۆرە، میت لە هەولێرە و لە هەموو شوێنێکی باشور کۆبووەتەوە.

ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە مەخموور کشاندووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە مەخمور دەتوانێت خۆی بپارێزێت. ئەوەی جێگای سەرنجە، دوای ٢ ڕۆژ هێزی بنەماڵەی بارزانی و هێزە عێراقییەکان چوونە ئەوێ و شەڕێک لەوێ هەڵگیرسا. بەشە سەرنجڕاکێشەکەی لێرەدا ئەوەیە کە کەسێک لە میت کوژراوە. ئەم بابەتە چۆن بوو و دەتانەوێت چی بڵێن بە خەڵکی مەخمور؟

چەکدارانی پەدەکە بە فەرمانی دەوڵەتی تورک چوونە مەخمور

بۆچی گەریلاکان چوونە مەخمور؟ داعش چووە مەخمور و دەیویست لەوێ کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات. ئامانجی داعش پارتەکەمان و گەلی مەخموور بوو. داعش لە هەولێرەوە نزیک بوو. بۆ ئەوەی داعش دەستکەوتەکانی باشور نەخاتە مەترسییەوە و لەسەر داوای حکومەتی باشور گەریلا چوونە مەخمور. گەریلا شەڕی داعشیان کرد، نەک مەخموریان پاراست، بەڵکو نەیانهێشت هەولێر داگیر بکرێت. عێراقیشیان پاراست. ڕێگری کرا لە بڵاوبوونەوەی داعش لە عێراقدا. ئەوکات مەسعود بارزانی چووە مەخمور و لە تەلەفزیۆن دەرکەوت. سوپاسی گەریلای کرد. چونکە گەریلا ئەوانیشی پاراست. هەروەها بۆ پاراستنیان چوو. ئێستا گەریلا وتی من ئەرکی خۆمم جێبەجێ کردووە و لەو شوێنە کشاومەوە. ئەوان دەیانویست جێگەی هەپەگە بگرنەوە. ئیتر شەڕ ڕوویدا و لەوێش میتێک کوژرا. بە واتایەکی تر دەوڵەتی تورک پەدەکە بەڕێوەدەبات. لەوێ چی دەکەن؟ چونکە دەوڵەتی تورک دەیەوێت بێنە ئەوێ. بۆ ئەنجامدانی کوشتن و گەمارۆدان و چۆڵکردنی کەمپەکە. تەماحێک لەسەر مەخمور هەیە. ڕۆیشتنی پەدەکە بۆ ئەوێ لەسەر داوای دەوڵەتی تورک بوو. ڕۆیشتنیان خواستی دەوڵەتی تورک بوو. ئەمەش سەلمێنراوە. لە ڕۆژی یەکەمدا شەڕ ڕوویدا و میتێک کوژرا. ئەمە چی دەسەلمێنێت؟ پەدەکە خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکات.

گەریلا ئەرکی خۆی بەجێگەیاند، ئێستە گەلەکەمان بۆ خۆی بەسە

گەلەکەمان لە مەخموور زۆر شارەزا و بەئەزموونن. ساڵانێکە تێکۆشان دەکەن. ئەم یارییانە بە باشی تێگەیشتوون. دەزانێت هاتنی پەدەکە بۆ چییە. لەبەرئەوەی بەئاشکرا گوتیان پەدەکەمان ناوێت. هاتنی پەدەکە، هاتنی تورکیایە. بۆیە ئێمە قبوڵ ناکەین کە پەدەکە بێتە ئێرە. گەلی کەمپەکە دەتوانن خۆیان بپارێزن. لە گوندەکەی خۆیانەوە دەستیان پێکردووە و تا ئێستا خۆیان دەپارێزن و ئەزموونیان پەیدا کردووە. پێویستیان بە بوونی گەریلا نییە لەوێ. دەتوانن شانازی بەخۆیانەوە بکەن و سیستەمی دیموکراتیکی خۆیان پەرەپێداوە. بەم سیستەمە کاردەکەن. پێویستە ئەم سیستەمە مەزنتر بکرێت. ئەوە تەنها شتێکە کە ئەوان دەیانەوێت. ئێمە هەرگیز گەلەکەمان بێچارە ناهێڵین. بڕیارگەکەمان ئەم ڕاگەیاندراوەی دا. ئێمە تەڤگەرێکین بۆ گەل. لە هەر شوێنێک گەلەکەمان پێویستی پێی بێت ئێمە لەوێین. ئەرکی ئێمە پاراستنی گەلەکەمانە. پێویستە گەلەکەمان متمانەی بەخۆی هەبێت. بۆ خۆیان بەسن و دەتوانن خۆ بپارێزن. بانگەوازێکم هەیە بۆ عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان. تا ئێستا پەدەکە درۆی لەگەڵ دەکردن و قسەیان نەدەکرد. بیانوویان ئەوە بوو کە دەیانگوت گەریلا لەوێیە و هێرش دەکەنە سەر گەریلا. هەپەگە ئێستا نییە. دەبێت لە ئێستاوە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. ئەگەر نەیکەن، ئەوان بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژییەکە. لێرەدا ئەگەر هێرش و کۆمەڵکوژی لەسەر کەمپەکە ڕووبدات، ئەوە لە ئەستۆی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکاندایە. من باوەڕم وایە کە ئێمە ئەرکی خۆمان جێبەجێ کردووە. پێویستە پێیان بڵێن لە ئێستاوە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

با هەندێک باسەکە بگۆڕین. هەندێک ڕووداوی سەیر لە تورکیا ڕوودەدەن. پێش هەڵبژاردن سەرنجت بۆ مەترسییەکانی باکوری کوردستان و تورکیا ڕاکێشا. لەم دواییانەدا دادگای باڵا سکاڵای تاوانکاری لە دژی دادگای دەستووری تۆمار کرد. ئەمە مانای چییە، چۆن شرۆڤەت بۆ کرد؟

واتە دەستوریان فڕێدایە زبڵدان. ڕاستە گوتمان ئەگەر ئاکەپە-مەهەپە سەربکەوێت فاشیزم دادەنێن. شتەکان لەسەر ئەم بناغەیە دەچنەپێش. ئاکەپە-مەهەپە هەنگاوی زۆری ناوە. ئێستا دوا هەنگاوەکان دەنێن. ڕژێمی تورکیایان گۆڕی. ڕژێمی مستەفا کەمالی لابرد. دواجار دەستوریان فڕێدایە زبڵدان. ئێستا ڕێگا بۆ ڕژێمێکی نوێ دەکاتەوە. ئاکەپە-مەهەپە پەرە بە ڕژێمێک دەدات کە لەسەر بناغەی تورک-ئیسلام دامەزراوە. لەم کارەدا هەنگاوی زۆریان ناوە. دەیانەوێت ئەمە تەواو بکەن. ئەگەر دەیانەوێت دەستوور بێکاریگەر بکەن، ئەوە هۆکارەکەیە. ئەمە دوایین بزمارە. ڕێبەر ئاپۆ وتی: "ئەگەر کێشەکانی تورکیا چارەسەر نەکرێن، میکانیکی کودەتا دێتە پێشەوە. بەمەش فاشیزم لە تورکیا پێشدەکەوێت". لە ئێستادا لە تورکیا لەگەڵ ئاکەپە – مەهەپە ئەم قۆناغە ئەزموون دەکرێت.

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا خزمەتی بەمە کرد. هیچکات لەبەردەم هەنگاوەکانیان ناوەستن. کوردیان کوشت، قەیومیان نارد، دەستگیرکردن هەبوو، واتە هەموو شتێکیان دژی گەلی کورد کرد و بۆ یەک ڕۆژ دەنگیان بەرز نەکردەوە. ئێستا دەڵێن دەستوور بێ کاریگەر دەبێت. پێش لەسێدارەدان بە لازێک دەڵێن، دوا ئاواتت چییە؟ با ئەمە ببێتە وانەیەک بۆ من. ئۆپۆزسیۆنی تورکیاش لەم دۆخەدایە. ئەردۆگان چی گوت؟ وتی ئەوانەی سواری ئەسپ بوون بە ئوسکوداردا تێپەڕین. ئەوەی ئێستا ڕوودەدات لەسەر ئەم بناغەیە دامەزراوە. کاتێک شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین هەڵگیرسا، ئەردۆغان ئەمەی هێنایە پێشەوە. هەمووان سەرنجیان لەسەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بوو. لەم دۆخەدا دەتوانێت کاری خۆی بکات. دەتوانێت ڕاستییەکانی خۆی بە باشی بشارێتەوە و کەس تێناگات.لە تورکیا کێشەی زۆر جیددی هەیە. بۆ ئەوەی ناڕازەیەتی دروست نەبێت، ڕۆژەڤ دەگۆڕێت. هەم نایانەوێت ناڕەزایەتی بێتەکایەوە و هەم دەیانەوێت کارەکانیان ئەنجام بدەن. ئەوان نەژادپەرستی و ئیسلام بەرەوپێش دەبەن و بەمەش موڵک و ماڵی خۆیان دەپارێزن. چونکە دەبینن تا دێت لاوازتر دەبن. بەم شێوەیە ڕۆژەڤ دەگۆڕن. سەرنجی هەمووانیان ڕاکێشا بۆ شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین، لەمەشەدا هەنگاوی خۆیان هاویشت.

ئەردۆگان پێش شەڕ چی گوت؟ ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە دەستورێکی دیموکراسی دروستبکەین. هەمووان گێل دەکات و گاڵتە بە هەمووان دەکات. ئەو دەستوورەی کە بەرەوپێش دەبات، دەستووری فاشیزمە. ئایا لەم قۆناغەدا دەستور پێش دەخرێت؟ مومکین نییە. ئێستا پێویستە ئۆپۆزسیۆن لە ڕەوشی خۆی تێبگات و لەبەرچاوی بگرێت. ئەوانەی دژایەتی فاشیزم دەکەن پێویست ناکات بە خێرایی بزووتنەوەیەکی دیموکراسی پەرەپێبدەن. هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی هێشتا بوونی هەیە و پێویستی بە پتەوکردن و پەرەپێدان هەیە. پێویستە پەرە بە پاراستنی یاسا بدرێت و ڕێز لە هەموو لایەک بگیرێت. ئەگەر جڤاک لەسەر ئەم بناغەیە ڕێک نەخرێت، هیچ شتێک نییە بیکات. سیستەمی فاشیستی بەتەواوی جێگیر دەبێت و کەس ناتوانێت هەناسە بدات. لە ئێستاوە ناتوانێت هەناسە بدات. ئەگەر دەستوور لاببەن و بەدڵی خۆیان دایبڕێژن، هەرچییان بوێت دەتوانن بیکەن. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. ئەو هەنگاوە هی ئێستا نییە. چەند ساڵێک لەمەوبەر هەوڵیاندا، بەڵام دووبارە هەستی پێ دەکەن. چەند ساڵێک لەمەوبەر ئەردۆگان چی گوت؟ هەندێک کەس لە زیندان ئازاد کران و گوتی ئەم بڕیارە جێبەجێ ناکەم و بە دروستی نازانم. ئێستە وای گوت و چەند ساڵێک لەمەوبەریش وای گوت.  لەسەر ئەو بناغەیە دەستوور فڕێ دەدرێتە زبڵ و خاشاکەوە.

لە بەشێک لە نرخاندنەکانتدا لەسەر شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین باست لە دووڕوویی هەندێک دەوڵەت کردووە. جولەکە دیموکراتەکان و لە هەندێک شوێن گەلی کورد ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بەو کوشتنانە. چی دەڵێیت لەسەر ڕەوشی دوایینی شەڕ؟

ئێمە دژی قڕکردنین. قڕکردنی دژی گەلی فەلەستین هەیە و دەبێت کۆتایی بەم قڕکردنە بێت. ئێستا هەندێک دەوڵەت لێدوان دەدەن و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و دەڵێن پێویستە شەڕ ڕابگیرێت و دەوڵەتی فەلەستینی دروست بکرێت. هەموو ئەم قسە و باسانە، هیچیان بە چارەسەری ناگەیەنن. ئەم دەوڵەتانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خۆیان دامەزراون. بەرژەوەندییان هەرچییەک بێت، بەو پێیە مامەڵە دەکەن. ئەوان دژی قڕکردن نین. کار بۆ چارەسەری دیموکراتیک ناکەن. لە ئێستادا زیاتر و زیاتر بزووتنەوە سۆسیالیستی و دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان و ژنان و گەنجان خاوەندارێتی لە فەلەستین دەکەن. پێویستە خەباتمان بەهێزتر بکەین. فشار بخەنە سەر دەوڵەتان و ئیسرائیل. کێشەکان لەلایەن دەوڵەتەکانەوە چارەسەر ناکرێن. ئایین و نەژادپەرستی کێشەکان چارەسەر ناکەن. ئەمانە خۆیان کێشە دروست دەکەن. ئەمانە قڕکردن و شەڕ بەرەوپێش دەبەن. ئەمە ڕاستیەکەیە. ئەوانەی کێشەکەیان خوڵقاند چۆن کێشەکە چارەسەر دەکەن؟ ئێستا بزووتنەوەیەکی گەشەسەندوو و بەهێز لە نێو گەلی جوولەکەدا هەیە. دژی شەڕ و قڕکردن دەوەستنەوە. ئەمە زۆر باشە. پێویستە گەلی فەلەستین و جولەکەکان دەست یەکبگرن و دژایەتی ئەم شەڕە بکەن. پێکەوە تێکۆشان بکەن. چارەسەر لەمەدایە. هەم حەماس و هەم دەوڵەتی ئیسرائیل ئایین و نەژادپەرستی بەکاردەهێنن. ئەمەش نابێتە هۆی وەستاندنی شەڕ و کۆمەڵکوژی. ئەمەش وا دەکات کۆمەڵکوژییەکە بەهێزتر بێت. فەلەستینییەکان و جولەکەکان دەبێ پێکەوە دژی ئەمە بوەستن. لەسەر ئەم بناغەیە پەیوەندی خۆت لەگەڵ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین پێشبخەن. پەیوەندی لەگەڵ گەلانی جیهان دروست بکەن و پێکەوە دژی شەڕ تێبکۆشن. ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام. ئەمە ڕاستیەکەیە.

ئەوانەی کورد دەکوژن ناتوانن ببنە دۆستی فەڵەستین

ئێستا ئەردۆگان ساختەکارییەکی گەورە دەکات، دووڕوویەکی گەورە. ئەوە نیشان دەدات کە گرنگی بە گەلی فەلەستین دەدات. بەم ڕاستییە خۆی دەشارێتەوە. ئەو کەسەی قڕکردنی لە دژی کورد ئەنجام دەدات چۆن دەتوانێت دۆستی فەلەستین بێت؟ ئەگەر بەڕاستی دەیەوێت ئاشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین بکات، پێویستە ئاشتی لەگەڵ کوردەکانیش بکات. چونکە هەم گەلی فەلەستین و هەم گەلی کورد ئازاری مەزن دەچێژن. یەکیان بەدەستی دەوڵەتی ئیسرائیل یەکیان بەدەستی دەوڵەتی تورک. چۆن تورکیا دەبێتە دۆستی فەلەستین. ئەم کارە بە تەواوی بۆ بەرژەوەندی خۆی دەکات. ئەم پڕوپاگەندەیە بۆ تەواوکردنی قڕکردنی کورد دەکات. دەیەوێت قڕکردنی کورد بشارێتەوە، دەیەوێت لە ژێر سایەی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین تەواوی بکات. یەکێک لەوانە بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتەکەی و گۆڕینی ڕۆژەڤی تورکیا و دوورکەوتنەوە لە ناڕەزایەتییە. ئەردۆگان دەڵێت حەماس بەلای منەوە تیرۆریست نییە. بە سکرتێری ناتۆ دەڵێن ئەردۆگان وا دەڵێت، ئەویش دەڵێت ئەمە بۆ ئێمە کێشە نییە. ئەردۆگان بەتەواوی شەڕێکی دەروونی، شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبات. دۆستی گەلی فەلەستین نییە. ئێمەش پێویستە ئەمە ببینین. ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر گەلی فەلەستین لە شاری کۆنیا مەشقەکانیان ئەنجام دەدەن. لەوێ پەروەردە دەکرێن و دەچن لە فەلەستینییەکان دەدەن. بازرگانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە هەموو کاتێک زیاترە. ئەمە تەنانەت لە شەڕیشدا بەردەوامە. چۆن دەتوانێت دۆستی فەلەستین بێت؟ بازرگانی لەسەر گەلی فەلەستین دەکات، دەیانکاتە قوربانی. دەیەوێت ئەمە بکاتە پرسی بازاڕ. کاتێک دەڵێت، من دەڵێم حەماس تیرۆریستە، پێویستە ئێوەش "یەپەگە" وەک "تیرۆریست" بناسێنن. بەم شێوەیە دەیەوێت قڕکردنی کورد تەواو بکات. بەم شێوەیە خاوەندارێتی لە فەلەستین دەکات. ساختەکاری و دووڕووییەکی مەزن دەکات.

45 ساڵ پێش ئێستا بە فەرمی پەکەکەتان دامەزراند. سەبارەت بە دامەزراندنی پەکەکە و مانای ئەم ڕۆژە چ بە ڕای گشتی دەڵێن؟

پارتی دژی سیاسەتی قڕکردن دامەزرا

دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. ڕێبەر ئاپۆ بە دامەزراندنی پەکەکە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ مرۆڤایەتیش خزمەتی کرد. ئەگەر ئەمڕۆ لە جیهاندا گەلان خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، هۆکارەکەی ئەمەیە. پیرۆزبایی دامەزراندنی پارتی لە گەلانی جیهان و گەلەکەمان و دۆستان دەکەم. پەکەکە لە چ هەلومەرجێکدا و بۆچی دامەزرا؟ لە هەلومەرجی سەخت و دژواردا دامەزرا و سیاسەتی قڕکردن لەسەر گەلی کورد بەڕێوەچوو. ئەم سیاسەتە قڕکردنە کاریگەری زۆر خراپی لەسەر گەلی کورد هەبوو. گەلی کورد گەیشتە ئەو باوەڕەی ناتوانن جارێکی تر بۆ خۆیان تێبکۆشن. لەو ڕەوشەدا بوو. ڕێبەر ئاپۆ باش لە جڤاک و مرۆڤی کوردی ئەو سەردەمە تێگەیشت. دوژمنی جڤاکی کوردی باش دەناسی. تێگەیشت کێ لە پشت ئەمانەدایە. لە مێژووی مرۆڤایەتی و مێژووی گەلی کورددا دەرئەنجامی باشی دەرهێنا. لەسەر ئەو بناغەیە پەکەکەی دامەزراند. بە واتایەکی تر دامەزرانی پەکەکە دژی سیاسەتی قڕکردن بوو. چۆن ئەو سیاسەتە لادەبات و ئازادی بۆ گەلی کورد بەرەوپێش دەبات، گەلی کورد چۆن بە ناسنامەی خۆی، بە زمانەکەی لەسەر خاکەکەی دەژی. بناغەی بۆ خۆی وەرگرت و پەرەی بەو تێکۆشانەدا. بەمەش ڕاستی داگیرکەران و ئەوانەی هاوکاریان کردوون ئاشکرا بوو. ئەو ڕاستییە دەرکەوت لە کوردستان لە دەرەوەی وڵات چی هاوکارە. جڤاکی کوردی خستە سەر ۆێ. ئەمڕۆ لە جیهاندا هەمووان کورد وەک نموونە و ئومێد دەبینن. ئێستا ئەو ڕەوشەی مرۆڤایەتی پێیدا تێدەپەڕێت هاوشێوەی ڕەوشی گەلی کوردە. وەک چۆن سیاسەتی قڕکردنیان لە دژی گەلی کورد ئەنجامدا و خەریک بوو کورد بسڕنەوە، ئێستا مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆتە بەڵایەکی گەورە بەسەر مرۆڤایەتییەوە. مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی دروست دەکات. ئەو گەنجانەی لە پاریس کۆبوونەتەوە یەکێک لە مەبەستەکانیان ئەم مەترسییە بوو. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ژیانی مرۆڤ لەناو دەبات. بەناوی ژیانەوە ژیان دەکوژێت. ئەوە ژیان نییە. هیچ پەیوەندییەکی بە ژیانەوە نییە. بیر لەوە دەکەنەوە، چۆن ژیانێکی ئازاد پێشبخەین. بینیان ژیانی ئازاد بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ مومکینە. هیچ ڕێگایەکی تر نییە. مرۆڤایەتی تەنیا بەم پارادایمە دەتوانێت لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداری خۆی بپارێزێت.

هەنگاوی سەرەتامان کوردی خستە سەر پێ، ئێستا مرۆڤایەتیش دەخاتە سەر پێ

ڕێبەر ئاپۆ چۆن خاوەندارێتی لە گەلی کورد کرد، ئەمڕۆش خاوەندارێتی لە مرۆڤایەتی دەکات. ڕەنگە لە کوردستانەوە دەستی پێکردبێت، بەڵام چونکە جڤاکی کردە بناغە و ئامانجی ئازادی و دیموکراسی بوو، بەمە قووڵایی لە مێژوودا ئافراند. ئەو لە ڕاستی مێژوو تێگەیشت. لەسەر ئەم بناغەیە، خاوەندارێتی لە کورد کرد، خاوەندارێتی لە ژن کرد، خاوەندارێتی لە گەنج کرد، خاوەندارێتی لە مرۆڤایەتی کرد. هەمووان بینییان کە چارەسەر لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدایە بۆ هەبوون و هەنگاونان بۆ پێشەوە. ئەو هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ لەدژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هاویشتی، ئەمڕۆ دژی قڕکردن لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت. چۆن ئەم هەنگاوە کوردی زیندووکردەوە، ئێستاش هێواش هێواش مرۆڤایەتی زیندوو دەکاتەوە. بۆیە تا دێت پارادایمەکە بڵاودەبێتەوە و خاوەندارێتیکردن لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ مەزنتر دەبێت. ئامانجەکە چییە؟ پێویستە بەشێوەیەکی بەهێز خاوەندارێتی لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەین. خاوەندارێتی لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بکەین. ئەمە تەنها ئەرکی دۆستان نییە، ئەرکی کوردیشە. پێویستە کورد و کادرانی ئەم حەرەکەتە زیاتر لە هەموو کەس خاوەندارێتی لە هەڵمەتەکە بکەن و خاوەندارێتی لە پارادایمەکە بکەن. پێویستە پارادایمەکە بگەیەنینە جیهان، بۆیە دەبێت هەمووان خەباتی زیاتر بکەن، ئەوەی دەخوازرێت، ئەمەیە.