فه‌یزیه كۆلاكان كه دوو كوڕی له زینداندان وتی، "رۆڵه‌كانی ئێمه له پێناو ماف و یاسادا گیراون. هیچ كارێكی خراپیان نه‌كردووه. پێویسته ئێمه‌ش شتێك بكه‌ین".
له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د، ئێشكگری دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵی زیندانیان به‌رده‌وامه. بنه‌ماڵه‌كان له پێناو ئازادكردنی كه‌سوكاره‌كانیان كه نه‌خۆشی قورسیان هه‌یه تێدهكهشن. ئێشكگری دادپه‌روه‌ری له 53 هه‌مین رۆژدایه. رۆژانه نوێنه‌رانی چه‌ندین دامه‌زراوه له ئامه‌د سه‌ردانی چالاكوانان ده‌كه‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه.
یه‌كێك له چالاكوانانی ئێشكگریهكه فه‌یزیه كۆلاكانه.
كۆلاكان قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه كوڕێكی له باندرمایه و ئه‌ویتریشیان له سێوهرهك له زینداندایه.
كۆلاكان وتی، " له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه نه‌متوانیوه بچمه سه‌ردانی كوڕه‌كه‌م. هاوسه‌ره‌كه ده‌چوو. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی جارێكیان به ماوه‌ی پێنج خولهك زیاتر چاوپێكه‌وتنیان كردووه، چاوپێكه‌وتنیان له بوكه‌كه‌م قه‌ده‌غه كردووه. له ماوه‌كانی رابردوودا كه ده‌چووم من بینیم دۆخی ته‌ندروستی كوڕه‌كه له سێوهرهك باش نییه. ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كه ئێمه له سه‌ندیكای پارێزه‌ران چالاكی ده‌كه‌ین. پێویسته مافناسان، سه‌ندیكای پارێزه‌ران، ده‌وڵه‌ت چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و دۆخه‌ی رۆڵه‌كانمان بدۆزێنهتهوه. به بێ ئه‌وه‌ی ته‌رمی رۆڵه‌كانمان له زیندان بهێنرێته ده‌ره‌وه، پێویسته ده‌ستبه‌جێ چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه".
ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن
كۆلاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه هێشتاش زیندانیانی نه‌خۆش نزیكه‌ی 30 ساڵه له زینداندان و وتی، "نه چاویان به روناكی ده‌كه‌وێت، نه ده‌شتوانن خواردنێكی خۆش بخۆن. ئێمه پێشتر ده‌مانتوانی خواردنیان بۆ ببه‌ین، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ش قه‌ده‌غه كراوه. به‌رده‌وام هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر هۆڵه‌كان و دهیانپشكنن. ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌كه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دیداریان قه‌ده‌غه كردووه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك پشكنین ده‌كه‌ن. خۆی له خۆیدا له ده‌ست ده‌وڵه‌تدان. بۆچی ده‌پشكنرێن؟
پێویسته شتێك بكه‌ین
كۆلاكان داوایه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رجه‌م زیندانیان كرد و وتی، "پێویسته دایكانی زیندانیان تێكه‌ڵ به چالاكیه‌كه‌مان ببن. به پشتگیریان بۆ ئێشكگری ئێمه پێویسته له پێناو ئازادی رۆڵه‌كانیان تێبكۆشن. ئه‌و منداڵانه له زیندانه‌كاندا ده‌ڕزێن. ئیتر ده‌بێت ئێمه شتێكیان بۆ بكه‌ین. با مافناسانیش بێن پشتیوانیمان لێبكه‌ن. رۆڵه‌كانی ئێمه له پێناو ماف و یاسادا گیراون. هیچ شتێكی خراپیان نه‌كردووه. بۆیه پێویسته ئێمه خاوه‌نداری له مافی زیندانیانی خۆمان بكه‌ین".
هـ . ب