زیندانیی سیاسی ئاسڵان: ژیانمان پارێزراو نییە
زیندانی سیاسی محەمەد شەریف ئاسڵان، کە لە زیندانی ژمارە ٢ی جۆری ئێف لە تەکیرداغ لە زینداندایە، پەیوەندیی بە خێزانەکەیەوە کرد و پێی راگەیاندن، ژیانیان پارێزراو نییە.
زیندانی سیاسی محەمەد شەریف ئاسڵان، کە لە زیندانی ژمارە ٢ی جۆری ئێف لە تەکیرداغ لە زینداندایە، پەیوەندیی بە خێزانەکەیەوە کرد و پێی راگەیاندن، ژیانیان پارێزراو نییە.
محەمەد شەریف ئاسڵان، لە هەمان ژووردا لەگەڵ وەدات چەم ئەرکمەن دەمێنێتەوە، کە ئەرکمەن بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی تیادا لە دەستدا. محەمەد شەریف ئاسڵان باسی لە گوشار و زۆرداری و ستەمی سەر زیندانیان لە زیندانی ژمارە ٢ی جۆری ئێف- ی تەکیرداغ کرد.
لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، وەدات چەم ئەرکمەن لە ژوورەکەیدا لە زیندانی ژمارە ٢ی جۆری ئێف لە تەکیرداغ گیانی لەدەست دا. بنەماڵەى ئەرکمەن نیگەرانن لە گیان لەدەستدانەکەى و لەو بڕوایەدان، کە لە زینداندا بە ئەنقەست کوژراوە. دوای ئەوەش تەرمی ئەرکمەن لەلایەن پۆلیسەوە لە ئیستەنبول ڕفێندرا و دوای رۆژێک کە تەرمەکەیان وەرگرتەوە، تەرکەمەی لە ژێر گەمارۆی چڕی پۆلیس و جەندرمەدا لە قەرسی باکووری کوردستاندا بەخاک سپێردرا.
محەمەد شەریف ئاسڵان، کە لە هەمان ئەو ژوورەی زینداندا لەگەڵ چەم ئەرکمەن پێکەوە دەمانەوە، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بنەماڵەکەی کرد و وتی: "ژیانم پارێزراو نییە".
ڕاسیم ئاسڵان برای ئەو زیندانییە سیاسییە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەو دۆخە نیگەرانن و وتی: "براکەم لە ساڵی ٢٠١١ لە ناوچەی کانی ڕەش لە چەولیک دەستگیرکرا. کاتێک دەستگیرکرا، بە سەختی و قورسی ئەشکەنجە درا. دوای ئەوە بردیان بۆ زیندانی چەولیک، دوای ماوەیەک بردیان بۆ زیندانی ئامەد و لەم دواییانەشدا بردیان بۆ زیندانی تەکیرداغ و سزای قورسی زیندانیی درێژخایەیان لە دژی دەرکرد.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تەلەفۆنی بۆ کردین و وتی: 'هەڤاڵەکەم (وەدات) خۆی نەکوشتوە. ژیانی ئێمەش لەم زیندانەدا پارێزراو نییە. هەوڵ بدەن من لەم زیندانە دەربهێنن'. ئێمە سەردانی کۆمەڵەى مافی مرۆڤمان کرد. گوشار لە براکەمان دەکرێت، ئێمەش بۆ ژیانی نیگەرانین. ئێمە دەترسین کە شتێکی بەسەردا بهێنن. گوشاری سەر زیندانیان لە زیندانەکاندا زۆر قورس و سەختە. ئێمە چاوەڕێی پشتگیری لە هەموو کەسێک دەکەین".
ژ.ت