بنەماڵەکان دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال

دوای گوشار خستنەسەر بنەماڵەی بارزانی و بەرپرسانی پەدەکە، ئەمڕۆ ٧٠ بنەماڵە ڕێگەیان پێدرا بگەڕێنەوە بۆ شەنگال. بە سەدان بنەماڵەی دیکەش لە ئامادەکارییدان لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەڕێگەوە بۆ جێگە و واری خۆیان.

٧٠ بنەماڵە دەگەرێنەوە بۆ شەنگال

لە ١١ هەزار بنەماڵە کە ناوی خۆیان تۆمارکردووە و هەموو بەڵگەکانیان تەواوکردووە، ئەمڕۆ ٧٠ بنەماڵە ڕێگەیان پێدرا بگەڕێنەوە بۆ شەنگال. بە سەدان بنەماڵەی دیکەش لە ئامادەکاری گەڕانەوەدان.

ئەو بنەماڵەنەی کە ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال لە سەرجەم کەمپەکانی باشوورەوە گەڕانەوە، کە زۆریینەیان لە کەمپی مام ڕەشان و ئیسیای سەر بە دهۆکن.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی بڕیاریدا کە تا ٣٠ی تەمووز هەموو کەمپەکانی باشووری کوردستان دابخرێت و هەموو کۆچبەران بگەڕێنەوە بۆ واری خۆیان.

هەر بەپێی زانیارییەکان کە لە کەمپەکانەوە وەرگیراون، چەندین بنەماڵە هەموو ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.