بنەماڵەی گەریلای یەژەئاستار ئەتە بەسەرکرایەوە
بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی بنەماڵەی گەریلای یەژائاستار کەوسەر ئەتە کرا. گەریلای یەژەئاستار کەوسەر ئەتە لە هێرشی کیمیاییدا شەهید ببوو.
بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی بنەماڵەی گەریلای یەژائاستار کەوسەر ئەتە کرا. گەریلای یەژەئاستار کەوسەر ئەتە لە هێرشی کیمیاییدا شەهید ببوو.
بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی یەکێتی کولتوری پستیوانی و هاریکاری ئەوانەی کەسوکاریان لە لانکەی شارستانیدا بێسەروشوێنبوون (مەبیا-دەر)، بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی بنەماڵەی گەریلای یەژەئاستار کەوسەر ئەتە (هەڵبەست کۆچەرین) کرا. گەریلای یەژەئاستار کەوسەر ئەتە لە هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکدا شەهید ببوو و دیمەنەکانی بڵاوکرابوونەوە. پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ نوران ئیمیر و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لە شار و ناوچەکانی دەوروبەرەوە بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کردبوو. بنەماڵەی ئەتە لە گوندی شیلانی سەر بە شڕنەخ میوانانیان بە هەلهەلە و دروشمی "شەهید نامرن" پێشوازی کرد.
پەرلەمانتاری هەدەپە نوران ئیمیر وتی، "گەلی کورد چەند ساڵە لە دژی ستەم و زۆرداری داگیرکەران خۆڕاگری دەکات. کۆمەڵکوژی زۆر گەورە روویاندا. لەو کۆمەڵکوژیانەدا هێزە نێونەتەوەییەکانیش رۆڵیان هەیە. ئێمە لێپرسینەوەی ئەوە لە ناتۆ و ئەمریکاش دەکەین. ئێمە خیانەتی ناوخۆیش لەبیرناکەین. هەڤاڵ کەوسەر لەگەڵ هەڤاڵەکانی تا دوا هەناسە لە دژی ئەو دڕندەییە خۆڕاگرییان کرد. ئێمەش تا مابین خاوەنداری لە تێکۆشانی ئەوان دەکەین. ئێمە بەڵێن دەدەین بەم بنەماڵەیەمان کە لەم تێکۆشانەدا دەگەینە ئەنجام".
هـ. ب