بنەماڵەی شەنیاشار: مرۆڤ خۆڕاگری نەکات ئەو کاتە دادەڕزێت و دەپوکێتەوە

بنەماڵەی شەنیاشار کە لە رحا لە پێناو کەسوکارە کوژراوەکانیان لە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەریدان رایانگەیاند: "مرۆڤ خۆڕاگری نەکات، ئەو کاتە دادەڕزێت و دەپوکێتەوە".

ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە بەردەم دادگای رحا درێژە بە چالاکییەکەیان لەپێناو دادپەروەری دەدەن. ئێشکگریی دادپەروەری لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ دەستیپێکردبوو.

ئەمینە شەنیاشار بە هۆی نەخۆشیەوە لە رۆژی ٨٢٩یەمینی ئێشکگرییەکەدا لە ماڵەکەی لە پرسوسەوە درێژەی بە چالاکیەکەدا.

بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر هەژماری خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیامێکیان بڵاوکردەوە و ورایانگەیاند، "ئەگەر لەم نێوەدا یاسا هەبێت، بێدەنگ مەبن. بەرخودانی رەوا و پێداگرانە هەموو کات دەگاتە ئەنجام. ئەو رۆژەی دادپەروەری سەرکەوت بۆ ئێمە دەبێت. مرۆڤ خۆڕاگری نەکات ئەو کاتە دادەڕزێت و دەپوکێتەوە".

هـ . ب