بەربژێرەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد بڵاوکراوەیان دابەشکرد

ڕێکخستنی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد و بەربژێرەکانی کۆبوونەوە. پاش کۆبوونەوەکە لە سور بڵاوکراوەیان دابەشکرد.

کۆبوونەوەکە لە یەکێک لە ئوتێلەکانی سور بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا، وتەبێژانی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، پینار ساکیک تەکین و عەباس شاهین، هەروەها هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان لە ئامەد، خەیردەین ئاڵتون؛ هەردوو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ئامەد، گوڵستان ئاتاسوی و زیاد جیلان، لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵەی پاڵپشتی و هاوکاریی خێزانی بێسەروشوێنانی لانکەی شارستانییەت (MEBYA-DER) ئامادەبوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، وتەبێژی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، عەباس شاهین باسی لەوە کرد، حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە لەم هەڵبژاردنەدا دەدۆڕێن، هەروەها گوتی: «ئەمە مانای چارەسەربوونی هەموو شتێک نییە، پاش هەڵبژاردن پێکەوە هەوڵی چەسپاندنی دیموکراسی و ئازادی دەدەین لە وڵاتەکەدا».  

پاش کۆبوونەوەکە، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، لە گۆڕەپانی شێخ سەعید و گەڕەکی شەهیتلیک لە بڵاوکراوەکان دابەشکران. هاوڵاتییان جۆشوخرۆشییەکی گەورەیان بۆ هەڵمەتەکە پیشاندا.