بۆردومانی دەوڵەتی تورک لە شێلادزێ شەهید و برینداری لێکەوتەوە
بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی بەریسکێی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی لانیکەم هاووڵاتیەکی مەدەنی شەهید و چەند کەسی دیکە برینداربوون.
بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی بەریسکێی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی لانیکەم هاووڵاتیەکی مەدەنی شەهید و چەند کەسی دیکە برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٢٥ خولەک فڕۆکەی شەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی بەریسکێی لە ناحیەی شێلادزێی بۆردومان کرد.
بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان ئەو هێرشە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی.
وەک تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی بڵاویکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا هاووڵاتیەک بە ناوی عەسمان رژدی رێکانی تەمەن ٣٢ ساڵ کە پیشەی پێشمەرگە بووە، لە کاتی هەنگەوانیدا شەهیدبووە.
ئەمە دووەم جارە لەمساڵدا دەوڵەتی تورک گوندی بەریسکێ بە ئامانج دەگرێت. لە ٨ی ئاداری ئەمساڵیشدا دوو هاووڵاتی مەدەنی خەڵکی ئەو گوندە بە هۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهیدبوون و هاووڵاتییەکی دیکە برینداربوون.
لەسەرەتای ئەمسآڵەوە نزیکەی ١٠ هاووڵاتی مەدەنی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهیدبوون.
هـ. ب