بەرخۆدانی وان بەردەوامە: کۆتایی قەیوم و دزەکان هاتووە
هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری وان عەبدوڵا زەیدان لە چالاکی دژی سەپاندنی قەیوم قسەی کرد و گوتی: "بەڵێن دەدەین، کۆتایی قەیوم و دزەکان هاتووە."
هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری وان عەبدوڵا زەیدان لە چالاکی دژی سەپاندنی قەیوم قسەی کرد و گوتی: "بەڵێن دەدەین، کۆتایی قەیوم و دزەکان هاتووە."
چالاکی شەمەزارکردنی سەپاندنی قەیوم لەسەر شارەوانی وان، بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار، ئەندامان و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و سەدان هاووڵاتی لە پارکی فەقێی تەیران ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە. لە چالاکییەدا درووشمەکانی "گەلی وان لێرەیەیە، قەیوم لە کوێییە؟" و "قەیوم دزییە بەرخۆدان ژیانە" وترانەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاوسەرۆکی شارەوانی وان عەبدوڵا زەیدان قسەیکرد و گوتی: "گەلی وان بە بە بەردەوامی وەڵامی مێژووی ئەو کەسانەی داوەتەوە کە هێرشی یاسا و دادپەروەری دەکەن. هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار وەڵامێکی مێژووی بوو. ئەم دەسەڵاتدارییەی قەیوم، دیسان چاوی خستۆتەسەر ئیرادەی گەل، بەڵام با بزانن گەلەکەمان ڕێگەیان پێنادات".
وتیشی: "دەیانەوێت لە سیستەمی نادادپەروەری بەردەوامبن، بەڵام لێرەوە بەڵێن دەدەین کە کۆتایی قەیوم و دزی هاتووە. بە هێنانی دەیان هەزار هێزی ئەمنی، ناتوانن دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا بگرن".
دواتر ئەندامی ئەندامی مەیەکەی ئەسەپە ئۆرهان چەلەبی دوای سڵاوکردن لە ئیرادەی گەلی وان و گوتی: "ئەوانەی باسی دیموکراسی، یاسا و خوشک-برایەتی گەلان دەکەن، کەچی بە دیوێکی دیکەدا حساب بۆ ئیرادەی ٢٠ میلیۆن کەس ناکەن، بەڵام دەزانین کە ئەم گەلە چەندین جار خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆی کردوە و شارەوانی خۆی دیسان هەڵبژاردوە. کاتێک هەڵبژاردن دەبێت دیسان هەمان ئیرادە دەردەکەوێت".
چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم و بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر تێکۆشان کۆتای هات.