هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی وەڵامی پرسیارەکانی مێدیا خەبەر تیڤی دایەوە.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات راگەیاند، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت رێبەری گەلی کورد بکاتە بابەتی سات و سەودا و وتی، "بە هیچ جۆرێک ئێمە رێبەرایەتیمان ناکەینە بابەتی سات و سەودا". بەسێ هۆزات ئەوەشی خستەڕوو، "پێودانگی دیموکراتیکبوون، وەستانەوەیە لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی" و داوای لە گەلان کرد کە لە دژی داگیرکەری لە هەموو شوێنێک چالاکی بەهێز ئەنجام بدەن.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی و هێرشە داگیرکەرییەکان، وەڵامی مێدیا خەبەر تیڤی دایەوە.
بەسێ هۆزات رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکاتە بابەتی سات و سەودا و وتی، "هەڵبەت ئێمە مامەڵە و سیاسەتی لەو جۆرە، زۆر بە چەپەڵی دەبینین و بە توندی رەتیدەکەینەوە. ئێمە نەفەرەتی لێدەکەین، بە ئاشکرا دەیڵێین، بە هیج جۆرێک رێبەرایەتیمان ناکەینە بابەتی سات و سەودا. هەرگیز ئەوە قەبوڵ ناکرێت".
بەسێ هۆزات داوای لە گەلان کرد کە لە دژی داگیرکەری چالاکی بەهێز بکەن و ئەم پەیامەی راگەیاند، "دەبێت نەک هەر ببنە پشتیوان، بەڵکوو راستەوخۆ ببنە بەشێک لەم بەرخودانە. تەنیا بە بەرخودانی گەریلا ناکرێت. دەبێت لە هەموو شوێنێک هەڵسنە سەر پێ. دەبێت لە دژی داگیرکەری، قڕکردن و فاشیزم ئیرادەیەکی زۆر بەهێز و رێکخراو بێتە کایەوە. دەبێت هەموو شوێنێک بکرێتە لافاوی مرۆیی".
'دەوڵەتی تورک بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری داوای سازشکردن دەکات؛ ئێمە ئەو نامەردیە رەتدەکەینەوە'
دەمەوێت پەیوەست بە دۆخی رێبەر ئاپۆ کە لە تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادی و گەلی کورد یەکلاکەرەوەیە، دەست بە بابەتەکە بکەم. ئێوە سەبارەت بە هەڵمەتی ئازادی جیهانی لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ و بێدەنگی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە بەرامبەر ئەو تێکۆشانە، پێشتر لە بەرنامەیەکدا کە بەشداربوون بە بەرفراوان هەڵسەنگاندنتان کردبوو. لەسەر بنەمای پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە، ئەو ئاستەی هەڵمەتەکەی پێی گەیشتووە چۆن هەڵدەسەنگێنن و ئامانجەکانی ئێوە بۆ قۆناغی هەڵمەتەکە لەئێستا بەدواوە چییە؟
هەڵبەت ٢٦ ساڵە رێبەرایەتیمان لە ژێر سیستمی قڕکردندایە، بەرخودانێکی گەورە دەگرێتەبەر. بە دەوری ئەو بەرخودانەوە بەرخودانێکی زۆر شکۆداری گەل، گەریلا و زیندانەکان لە ئارادایە. ٢٦ ساڵە رێبەرایەتیمان لەلای دەوڵەتی تورک بە دیل گیراوە. سیاسەتێکی بەدیلگرتن و بە بارمتەگرتن بەڕێوەدەبرێت. لەم رۆژانەی رابردوودا زانیاریمان پێگەیشت، ئێمە بە گرنگی دەزانین کە ئەوە بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکەین. ئێستا بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی جێی بڕوا وەرمانگرتوون، هەندێک کەس کە لە تەنیشت ئەردۆغانەوە کاربەدەستن دەڵێن، 'ئەگەر ئەمە بکەن، ئێمە رێگە دەدەین برای ئۆجالان و دواتریش پارێزەران چاویان پێی بکەوێت، بەڵام بۆ ئەوەی رێگە بە دیدار بدەین، دەبێت سەرەتا ئێوە ئەو کارە بکەن'. بەم جۆرە زانیاری جیاجیا دێن. ئەو سەرچاوەی کە زانیارییەکانی لێوەردەگرین بە دڵنیاییەوە جێی بڕوایە. ئێمە ئەو بەش و کەسانەی کە زانیاری لەو جۆرە رادەگەیەنن دەناسین. لە نزیکەوە دەیانناسین. چەندین ساڵە لەگەڵ ئەردۆغان سیاسەت بەڕێوەدەبەن. هەڵبەت ئێمە ئەوە زۆر بە گرنگ دادەنێین، واتە ئەو دۆخە. ئێمە دەمانەووێت رای گشتیش ئاگادار بێت.
بە راستیش سیاسەتێکی زۆر نامەردانە لەسەر رێبەرایەتیمان پەیڕەو دەکەن. رێبەرایەتیمان لەبارەی خۆیەوە دەیگوت، من بارمتەیەکم بە دەست دەوڵەتی تورکەوە. دۆخی خۆی وەک بارمتە پێناسەکردبوو. مامەڵەی بەم جۆرە چەندین ساڵە لەئارادایە، هەموو کات دەمانگوت. ئێمە دەمانگوت، لەسەر دۆخی رێبەرایەتیمان، سیاسەتێکی شانتاژی بەم جۆرە، سیاسەتی سات و سەودا و بازرگانی نوێ دەکرێت. واتە نمونەیەک کە ئێستا هەموو ئەو نمونانە دەخاتە روووو، ئەم نمونەیە. واتە دۆخی رێبەرایەتیمان دەکەن بە بابەتی سات و سەودا. سیاسەتێکی بەو جۆرە نامەردانەیە. بە راستیش سنووری ئەخلاق و یاسا ناناسن. هەڵبەت ئێمە مامەڵەی بەم جۆرە، سیاسەتی بەم جۆرە چەپەڵ دەبینین و بە توندی رەتیدەکەینەوە. ئێمە بە نەفرەتی دەکەین، ئەوە بە راشکاوی دەڵێم. بە هیچ جۆرێک ناکڕێت کە رێبەرایەتیمان بکرێتە بابەتی سات و سەودا. هەرگیز ئەوە قەبوڵ ناکرێت. یاسای تورکیش ئاماژەی بەوەکردووە کە سروشتیترین و رەواترین و یاساییترین مافە کە رێبەرایەتیمان چاوی بە بنەماڵە و پاڕێزەرانی بکەوێت. ئەوە لە یاسای نێونەتەوەییشدا نوسراوە. تورکیا ئەو پەیماننامە و یاسا نێونەتەوەییانەی واژۆ کردووە. ئێستا سروشتیترین، رەواترین و یاساییترین مافی رێبەرایەتیمان دەهێنن و دەیکەنە بابەتی سات و سەودا، 'ئەگەر ئێوە ئەمە و ئەوە بکەن، ئێمە رێگە دەدەین لەگەڵ براکەیدا چاوپێکەوتن بکات'. واتە هیچ شتێکی هێندە نامەردانە بوونی نییە.
ئەو مافانەی رێبەرایەتیمان، مافە یاسایی، مرۆیی، سروشتی و رەواکانی نابێت ببنە بابەتی سات و سەودا. ئەوە بە واتای ئەوەدێت کە سنووری خۆت نازانی. واتە ئێمە ئەوە بە ئاشکرایی دەڵێین. ئێستا بە دڵنیاییەوە ئەوە گرنگە. من دەمەوێت ئەوە لە رووی رای گشتیی تورکیاوە بە تایبەتی رابگەیەنم. ئێستا لە تورکیا ژمارەیەکی زۆر رووناکبیر، سیاسەتمەدار، نوسەر هەن کە گوایە داکۆکی لە دەوڵەتی یاسا دەکەن، لەپێناو یاسادا تێدەکۆشن، خۆیان بە کەمالیست، چەپ یاخود سۆسیالیست پێناسە دەکەن، داکۆکی لە بەهاکانی کۆمار دەکەن و ئەوان خۆیان وەک رۆشنبیر پێناسەدەکەن. ماف، دادپەروەری و دیموکراسیش وەک مافێکی مرۆڤەکان سەرەکیە، لەلایەن کۆمەڵگەی تورکیاوە وەک مافێکی بنچینەیی هەڵیدەسەنگێنن. کەواتە ئەوان چی بەمە دەڵێن؟ ئێستا لە ئیمراڵی یاسای ناوخۆیی تورکیا و نێونەتەوەیی پێشێل دەکرێت. ٢٦ ساڵە لە ئیمراڵی سیستمێکی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لەئارادایە. لە ٤ ساڵی رابردوشدا سیستمێکی گۆشەگیری و دابڕاندنی رەها هەیە. ئێستا ئەو کردەوانە بە هەموو تورکیادا بڵاوبووەتەوە و تەشەنەی سەندووە. ئێستا لە هەموو زیندانەکان سیستمێکی گۆشەگیری و ئەشکەنجە هەیە. ئەوانەی ماوەی سزاکەیان تەواو بووە، ئازاد ناکرێن. مرۆڤەکان بە هۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە لە زیندانەکان گیان لەدەست دەدەن. خەڵکانێک کە تەمەنیان ٧٠، ٨٠ و ٨٥ ساڵە زیندانی دەکرێن. منداڵی ساوا لە زیندان گەورە دەبن. ئەو کردەوە نایاساییەی لە ئیمراڵی پەرەی پێدرا، ئێستا تەشەنەی سەندووە بۆ هەموو زیندانەکانی تورکیا. ئەوە بە چری لەسەر سیاسەتمەدارانی کورد وشۆڕشگێڕ جێبەجێ دەکرێت. ئێستا نوسەر و رۆشنبیران کە خۆیان وەک چەپ، دیموکرات، بەرگریکاری یاسا و دادپەروەری دەبینن، ئەوە ناودەنێن جی، چی پێدەڵێن؟ واتە جۆن پێناسەی دەکەن؟ ئەگەر هیج ناڵێن کەواتە چ پەیوەندییەکیان بە نوسەری و رۆشنبیرییەوە هەیە؟ هیچ پەیوەندییەکیان نییە. ئێستا بۆ ئەوانەی کە لە بەرامبەر ئەو کردەوە نایاساییەی لە ئیمراڵی هەیە، ئەو سات و سەودا چەپەڵە، ئەو سیاسەتە قێزەونەی لەسەر رێبەرایەتیمان پەیڕەو دەکرێت، دەنگ هەڵنابرن، مرۆڤ ناتوانێت بەوان بڵێت رۆشنبیر. مرۆڤ ناتوانێت بەوان بڵێت سیاسەتمەدارانی گەل یاخود ئۆپۆزسیۆن. نابێت کە بەوان بوترێت بەرگریکاری دیموکراسی، دادپەروەری و مرۆڤایەتی. ئیمراڵی کاغەزی تورنوسۆل (کاغەزی لیتمۆس)ە، پێودانگە. لە مامەڵە لەگەڵ سیاسەتی ئەوان، نادادی و کردەوەی نایاسایی لەسەر رێبەرایەتیمان، دەردەکەوێت کە مرۆڤ چەندە رۆشنبیر و چەپگرە. واتە ئەمە پێوەرەکەیە.
پێوەری بەرگریی لە یاسا، داد و دیموکراسی ئیمراڵییە. پێوەری مامەڵە لە دژی سیستمی گشەگیری و ئەشکەنجەی سەر رێبەر ئاپۆیە. هەڵبەت ئەوەش دەریدەخات کە ئەم هەڵمەتەی ئازادی چەندە گرنگ و پێویستە. ئەمانەش لە راستیدا هەمووی لێکەوتەی ئەو هەڵمەتەن. رژێمی فاشیست لە بەرامبەر ئەو تێکۆشانە تەنگیپێهەڵچنراوە. ئەوەندە تەنگەزار بووە کە هاوسەنگی لەدەستداوە. واتە نازانێت کە چی بکات. پارێزەران بە تایبەتی خەباتێکی گرنگ بەڕێوەدەبەن، تێدەکۆشن. ئێستا دۆخی رێبەرایەتی و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی، کەوتووەتە رۆژەڤی نەتەوەیەکگرتووەکان. بووە بە رۆژەڤی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپاش. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە مانگی ئەیلولدا کۆدەبێتەوە و ئەو دۆخە هەڵدەسەنگێنێت. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا چەند ساڵ بەر لەئێستا وتبووی کە دۆخی ئیمراڵی ئەشکەنجە و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە. سەرباری ئەوەش دەزانرێت کە چەندین ساڵە دادگای مافکانی مرۆڤی ئەوروپا، سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا تەنیا سەیردەکەن. واتە سەیری ئەو پێشێلکارییە یاساییە، کۆمەڵکوژی و سیاسەتی قڕکردن دەکەن. تەنیا هەر سەیر ناکەن، هاوکاریشی دەکەن. ئێستاش ئەو تێکۆشانەی دەکرێت، بووەتە مایەی ئەوەی کە ئەو رێکخراوانەش ئەو دۆخە بخەنە بەرنامەی کاریانەوە. دەبێت مرۆڤ ئەمە لێرەدا بەجێنەهێڵێت، ئەو خەبات و تێکۆشانە زۆر گرنگە. دەبێت مرۆڤ تا سەر تێبکۆشێت. لەبەر ئەوەی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بە راستیش بەهاکانی مرۆڤایەتی لەناودەبرێن. لە دژی بەهاکانی مرۆڤایەتی هێرش لەئارادایە. لە دژی ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری، ماف و هەموو بەها مرۆڤایەتیەکان هێرش لەئارادایە. لەو رووەوە واتە بە هیچ جۆرێک نابێت دەست لەوە هەڵبگیرێت. ئێمە تا کۆتایی تێدەکۆشین. واتە بە دڵنیاییەوە ئەنجام بەدەست دەهێنین.
هەروەها تێکۆشانی کۆمەڵایەتیش هەستیارییەکی بەرچاوی خوڵقاند، خاوەنداری خوڵقاند. دەبێت مرۆڤ بێوچان درێژە بەوەش بدات. ئێمە بەردەوام دەڵێین دۆخی رێبەر ئاپۆ و پرسی کورد ئاوێتەی یەکتربوون، واتە مرۆڤ ناتوانێت لەیەکتر جیایان بکاتەوە. رێبەر ئاپۆ رێبەری گەلی کوردە. بەرەنگی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە. پەیوەست بەوە هەموو چەشنە بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی، بەئاراستەی چارەسەرکردنی پرسی کوردیش بەرەوپێشچوونە. چارەنووسی چارەسەری پرسی کورد و چارەنووسی رێبەر ئاپۆ پێکەوە بەستراونەتەوە. لەو رووەوە دەبێت ئێمە لە هەموو شوینێک تێکۆشان بەڕێوەببەین. تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ، دەبێت لە هەموو شوێنێک ببێتە ناوەندی تێکۆشان. لە دژی ئەو سیاسەتانەی قڕکردن کە ئیمراڵی چەق و ناوەندەکەیەتی دەبێت ئێمە لە هەموو شوێنێک بە بەهێزترین شێوە تێبکۆشین. ئەگەر بە شێوەی بەهێز و بێ وچان ئەوە بەڕێوەببەین، بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەنجام بەدەست دەهێنین.
'بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز پیشانیدا فاشیزم و خیانەتکار، تێکدەشكێن'
لە مانگی تەمموزداین، لە ٤٢هەمین ساڵەوەگەڕی چالاکی مەزنداین. کە ئێوە وەک ڕۆژی شکۆی نەتەوەی و بەرخۆدانی مەزنی ١٤ی تەمموز پێناسەتان کرد. وەک پەکەکە هەمیشە وتوتانە کە بە بنەماگرتنی ١٤ تەمموزەوە گەورە دەبن. ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە بەرخۆدانەکانی ئەمڕۆدا چۆن خۆی پیشان دەدات و چۆن مانادار دەبێت؟
سەرەتا لە کەسێتی شەهیدانی ڕۆژوی مردنی گەورەدا؛ کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یلماز و عەلی چیچەکدا هەموو شەهیدانی تەمموز بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. ئەوهاوڕێیانە ڕابەرایەتی بەرخۆدانێکی مێژووییانکرد لەبەرامبەر تاریکایەتی فاشیستی ١٢ی ئەیلولدا. لەناو بارودۆخی زۆر سەختدا، قۆناغی زۆر تاریکی فاشیزمدا بەرخۆدانیان ئەنجامدا و تێکۆچوونی فاشیزمییان پیشانی هەموواندا. بە بەرخۆداناکانیان ئەوەیان دووپاتکردەوە کە بە بەرخۆدان و تێکۆشان دەتوانرێت هەموو گوشار و ستەمێک تێپەڕبکرێت. لەم لایەنەوە نەریت و ڕۆحی بەرخۆدانیان بونیاتنا. ٤٢ ساڵە گەلی کورد لەسەر ئەو هێڵە لە بەرخۆداندایە و تێدەکۆشێت. میراتی و دەستکەوتێکی مەزنی بەدەستهێنراو لەسایەی ئەو بەرخۆدانەوە هەیە. هەروەها ئەو ڕۆحە، لەسەر هێڵی گەریلاکانی کوردستان، گەریلاکانی ئازای ساڵانێکە تێدەکۆشێ و شەڕی خۆپاراستن بەڕێوەدەبات. لەمرۆشدا ئەم شەڕە لەسەر ئەو هێڵە بەرێوەدەبات. لە زاپ، لە مەتینا، لە ئەیالەتەکانی باکووری کوردستان، لە هەموو جێگەیەک. لە ڕۆژئاوایش لە دەوری ئەم هێڵ و ڕۆحە ساڵانێکە تێکۆشانێکی مەزن بەرێوەدەبرێت. لەمرۆشدا شۆڕشی ڕۆژئاوا کە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان کردووە و بووە بە هیوا بۆ مرۆڤایەتی، بە تێکۆشان لەسەر ئەم هێڵە هاتەئاراوە. تێکۆشین لەسەر ئەم هێڵ و ڕۆحەی ١٤ی تەمموز بەڕێوەبرا و چەندین دەستکەوتی هەبووە لە کوردستاندا. کوردی ئازادی هێنایە ئاراوە. پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، حەقیقەتی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکی دەرخست. ڕێبەر ئاپۆ دڵسۆزییەکی زۆری بۆ شەهیدانی ١٤ی تەمموز هەبوو و بەوشێوەیە تێکۆشانی بەڕێوەبرد. لەسەر هێڵی شەهیدانی ١٤ی تەمموز گەشەدانی گرنگی هێنایەئاراوە. لەمرۆشدا بە ڕاستی تەڤگەری ئازای کوردستان، پێشەنگایەتی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و بووە بە کارەکتەرێکی بنەڕەتی. بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی کوردستان، گەلی کورد لەمرۆدا تێکۆشانی مەزنی دیموکراسی و ئازادی بەرێوەدەبات. بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە پێشەنگ و ڕۆڵێکی بێهاوتا بۆ ئازادی و دیموکراتیکیبوون دەگێڕێت. هەموو ئەمانە دەستکەوتی گەورەن. هەموو ئەمانە بە رۆحی هێڵی ١٤ی تەمموز و بە تێگەی تێکۆشین و بەرخۆدانەوە هاتووەتەئاراوە.
ئەوانە زۆر بەنرخن. ئەم تێکۆشانە لەسەر ئەم هێڵە پێشدەکەوێ، مەزن دەبێ و دەبێتە تێکۆشانی یەکگرتوو. لەبەرامبەر خیانەت و تەسمیلبووندا خەبات دەکات و تێدەکۆشێ. بەدڵنییاوە پێویستە ئاوا هەڵیسەنگێنین. ئەو تێکۆشانەی لەسەر هێلێ ڕۆحی ١٤ تەمموز پێشکەوتووە و لە دژی هێڵی خیانەت و هاوکاری ڕژێمی داگیرکەر بووە بە وەڵامدەرەوە. وەک چۆن گەلی کورد لە ساڵی ١٩٨٢دا لەژێر بارودۆخی فاشیزمی ١٢ی ئەیلولدا لە دژی هەموو هەوڵدانەکان بۆ تەسلیمبوون لە زیندانەکاندا بەرخۆدانی مێژووی دەستپێکرا، تەسلیمبوون و خیانەت شەرمەزارکرا و لە مێژووشدا ژێرخاک کرا، لە ئێستاشدا گەلی کورد پێویستە لەسەر هەمان هێڵ هەڵوێستی بەهێز پیشانبدات و بە مەحکومکردنی خیانەت و هاوکاریەوە ئازادی و سەرکەوتنی خۆی بەدەستبهێنێت. بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز سەلمێنەری ئەم شتەیە. بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز پیشانی جیهانی دا کە خۆبەدەستەوەدا شکست بهێنێت، خیانەت شکست دەهێنێت، ستەم، فاشیزم و هەموو جۆرە گوشارێک شکست دەهێنێت. ئەمە سەلمێنراوە. تێکۆشانی ٤٢ ساڵە لەمرۆدا هەڵوێستی و ئازادی و بەرخۆدانی هێناوەتەئاراوە. ئێستە گەلەکەمان بە هەمان ڕۆح، بە هەمان هەست و هۆشیارییەوە و ڕێکخستنەوە لە دژی خۆبەدەستەوەدان، خیانەت، فاشیزم و داگیرکەر تێبکۆشێ و بەرخۆدان پێشبخات بە دڵنیاییەوە فاشیزم و هاوکار و خیانەتی فاشیزم تێکدەچێت.
دوو هێڵ هەیە؛ هێڵێ ئازادی و خیانەت'
گەر بێینە سەر مژاری شەڕ، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. داگیرکەر بە بەرچاوی جیهانەوە لە دەروازی فەرمی سنوری و ناوەندی شارکانەوە تێدەپەڕێت. ئێوە دۆخی ئەم دواییە چۆن هەڵدەسەنگێنن و پەدەکە بەم هەڵوێستەیەوە ئەیەوێت چی بکات؟
ئێمە دەربارەی ئەم بابەتە ڕاگەیەندراوی گرنگمان دا. لە ناو ڕایی گشتیدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا. شەڕی قڕکردن و بەرفراوان پەڕیوەتەوە قۆناغێکی نوێ. ڕژێمی قڕکەر، داگیرکەر، فاشیست دەیەوێت هێڵی هاوکار و خیانەت تێکەڵی ئەم شەڕەبکات و ئەنجامی دڵنیاکەرەوە بەدەست بهێنێت. بە تایبەت لە ناوەڕاستی گوڵانەوە تا ئێستا ئەم کۆنسێپتەی شەڕی بەرفراوان و قۆڵترکردووەتەوە. لە ئێستادا لە ناو مانگی تەمموزداین. ئەم کۆنسێپتە قوڵبوونەوەیەکی جدی بەدەستهێناوە. هەموو کاتێک ئەم دۆخە هەڵەسەنگێنین.
ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورک ڕوونە. دەیەوێت بگاتە سنورەکانی میساقی میللی. هەڤاڵان وتییان، ئەمە داگیرکاری نیە، بەڵکو شەڕی لکاندنە. بە دڵنییایەوە بەو شێوەیە. بەڵام ئەو شەڕەی داگیرکاری-لکاندنە لەم مانگەدا؛ بێگومان شەڕێک نیە کە تەنها لەمانگی حوزەیران-تەمموزدا پێشکەوتبێ. هەڤاڵانیش بەگشتی باسی ئەمە دەکەن. لە ساڵی ٢٠١٩دا لە خواکورک دەستیپێکرد و دواتر بە شەڕی هەفتانینەوە شەڕی داگیرکردن-لکاندن دەستیپێکرد. لەو ڕۆژەوە بەتەواوەتی سیاسەتی میساقی میللیان لە باشووری کوردستان خستە جێبەجێکردنەوە. لە ساڵی ٢٠١٨دا بە داگیرکردنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد. دواتر گرێ سپی. سیاسەتی داگیرکاری و لکاندنی باشووری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩دا بە هێرشکردنە سەر خواکوڕک و هەفتانین دەستیپێکرد. ئەمەش هەنگاو بە هەنگاو پەرەی سەند و بەردەوام بوو. ئەمەش وەک کۆتایی دەبین. هەوڵ دەدەن سیاسەتی داگیرکاری و لکاندن لەمساڵدا بە ئەنجام بگەیەنن. سیاسەتی داگیرکاری و لکاندنیش سیاسەتی میساقی میللیە. هەرخۆی پشتر دەوڵەت باخچەلی ئەمەی دەرخستبوو. چاپەمەنی دەسەڵاتداری هەموو ڕۆژێک لەسەری گفتوگۆدەکات. یانی ڕوون و ئاشکرایە. ساڵانێکە لە بەعشیقە بارەگایی سەربازی گەورەی دروستکردووە. چ کارێکی لە بەعشیقە هەیە؟ نزیکەی سەد بارەگای سەربازی دروستکردووە. لە ئێستاشدا هەوڵدەدات ئەو بارەگایانە هەمیشەیی بکاتەوە. بە پەدەکەوە ڕێگە بۆ هەموو شوێنێک دەبەن. لە ئێستادا هەموو دەروازە سنورییەکان کە بەناوی بارزگانییەوە دروستکراون و کراونەتەوە، بۆ ئامانجی سەربازی بەکاردەهێنرێت. تورکیا لەو فەرمانگە گومرگیانەوە لەشکرکێشی دەکات. پەدەکە هەموو ڕێگەیەکی لە پێش تورکدا کردووەتەوە. هەمووان ئەوانەی ڕێگەی ئامێدی دەبینین. سوپای گواستووەتەوە. ساڵانێکە ئەمە دەکات.
دەوڵەتی تورک هەلومەرجی جەنگی سێهەمی جیهانی بە فرسەت و دەرفەتێکی گەورە دەبینێت. دەڵێت شەڕ لە هەموو جێگەیەکە. کەس رێگری لە داگیرکارییەکانی من ناکات. هەرخۆی هەمووان لەناو شەڕدان. کەس گوێ بە یاسا نادات. کەس گوێ بە مافەکانی مرۆڤ نادات. هەموو کەسێک هەموو جۆرە شتێک دەکات. دەڵێت ئەمەش دەرفەتێکی گەورەیە بۆ من. دەتوانم ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە و سیاسەتی میساقی میللی جێبەجێبکەم. دەڵێت دەتوانم بە تەواوی باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کورستان داگیر و لکاندن بکەم و بخەمە چێوەی تورکیاوە. دەڵیت دەتوانم بیانکەم بە خاکی تورکیا. وەک ئەوەی لە ئێستادا سنورەکانی پێشویی تورکیا نەماوە. لە ئێستادا سنوری نێوان عێراق و تورکیادا نەماوە. تورکیا سنورەکانی گۆڕا. لە ڕاستیدا سەردەمێک کە ئەم سنورانە دیاریکران، تورکیا ناڕازی بوو لەسەری. هەموو کاتێک وتوویەتی سنوری من تا چیای حەمرینە. سنورێکە کە هەرێمەکانی کەرکووک، موسڵ و سلێمانی لە خۆدەگرێ. لە ئێستادا ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبەن. پەدەکە هاوبەشی ئەم سیاسەتەیە. پەدەکە لەناو ئەم شەڕەدایە، هاوکاری ئەم شەڕەیە.
لە ئێستادا پەدەکە بە ئاکەپە-مەهەپەوە شەڕی کوردان دەکات. پەدەکە لەسەر خوێن و گیانی کوردی ئازاد گیرفانی خۆی پڕدەکات. سەرمایەیی خۆی زیاد دەکات. لە هەموو جێگەیەکی جهیاندا ماڵ و موڵک دەکڕی. ئێمە لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆتایماندا دیاریمان کردبوو؛ هەندێک کەس بەو شێوەیە لێکی دەدەنەوە کە لە نێوان پەدکە و پەکەکەدا کێشە هەیە؛ ئێمە نابینە هاندەری کێشەکان، با ئەم کێشانە دووخەینەوە، سیاسەتێکی چارەسەرکار پەیڕەوبکەین، با کێشەکان چارەسەربکەین، بانگەوازی لە هەمووان دەکەین، بە چارەسەرکرنی ئەو کێشانە یەکێتی نەتەوەیی دروست دەبێت، وەرن با ڕۆڵێکی لەم شێوەیە بگێڕین. لە ناو کورداندا بەشێکی لەم شێوەیە هەیە. بەڵام دۆخێکی لەو شێوە لە ئارادا نیە. بەڕاستی دوو هێڵ بوونی هەیە. یەکێکیان هێڵی خیانەتە. هێڵی هاوکاری، خاینە. یەکێکیش لەوان هێڵی ئازادییە. یەکێک لەوان لەگەڵ دوڵەت و ڕژێمی تورکی قڕکەردا شەڕی قڕکردنی کوردانی ئازاد بەڕێوەدەبات. یەکێکیانیش بۆ پاراستنی کوردانی ئازاد هەموو ڕۆژێک گیانی خۆی فیدا دەکات و خوێن دەڕێژێت. ئینجا ئێستا ئێوە چۆن دەتوانن ئەوانە بخەنە ناو هەمان بەش و هەڵسەنگاندنەوە؟ چۆن دەتوان ئەمانە وەک کێشەی دوو پارت هەڵسەنگێنن؟ چۆن دەتوانن ئەوانەی لەگەڵ دوژمندا شەڕی قڕکردن بەڕێوەدەبەن، لە ناو شەڕی قڕکردندان، هەتا قوڕگی لەناو خیانەتدایە وەک پارتێکی کوردی پێناسەی بکەن و مانای جیاوازی لێ دەربێنن... ڕەوشێکی وانیە. ئێستا هەموو کەسێک بینی. سوپای تورک بە سەدان ئۆتۆمبێلی زریپۆش و تانکەوە لە دەروازەی سنوریەوە هاتە ناو باشووری کوردستانەوە و چونە ئامێدی. بۆنموونە ئەو ڕۆژە، ٣ی تەمموز بۆ مەسعود بارزانی فزەی لێوەنەهات. لە ناوکاو بە بەرچاوی ڕای گشتییەوە بەپەلە چووە بەغداد، لە بەغدا لەگەڵ چەندین گرووپ و لایەنی شیعی و سونیدا کۆبوونەوەی کرد. لەگەڵ زۆربەی باڵیۆز و نوێنەرایەتی عەرەب و باڵیۆزی ئێراندا کۆبووەوە. لەگەڵ کۆنسوڵی و سەفارەتی تورکیادا چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. لەناو جموجوڵدایە. بۆچی ئەو ڕۆژە ڕۆشت؟ ئەمەمان ڕاگەیاند.
لە بەغدا هەندێ لایەنی گرنگ هەن کە لە سیاسەتەکانی عوسمانی نوێ و سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورک نیگەرانن و قبووڵی ناکەن. بەشێکی زۆری لەناو دەوڵەتدا هەیە کە بێزارە لەم شتە. لە حیزبەکانیشەوە بگرە تا بیرۆکراتە جیاواز و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەدەست ئەم سیاسەتانە ناڕازین. بارزانی بۆ بێدەنگکردنی ئەو کاردانەوەیانە سەردانی بەغدای کرد. هەوڵیدا ڕێگری لە کاردانەوەکان بکات. هێرشە داگیرکارییەکانی پێشوومان لەبیرە، هەم وڵاتانی عەرەبی و هەم کۆمکاری عەرەبی لێدوانی شەرمەزار کردنیاندا و هەڵوێستی خۆیان دەربڕی. چوو باڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی کۆکردەوە و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵیاندا ئەنجامدا. هەوڵیدا ڕێگری لە کاردانەوەکانیان بکات. لەم بوارەوە زۆر کاری کردووە. پاشان لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کۆبووەوە. واتە لۆبیگەری بۆ تورکیا دەکات و سیاسەت بۆ ئەوان دەکات. لە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاواش هەمان ڕۆڵی هەبوو. کاتێک عەفرین داگیرکرا، پەدەکە دەستی بە چالاکی دیپلۆماسی کرد. کارى بۆ پاساوهێنانەوەى ئەو داگیرکارییە کرد. لە داگیرکردنی سەرێکانیدا هەمان ڕۆڵی هەبووە. هەموو ئەو ڕێکخراوانەی پەیوەندیی لەگەڵ هەبوو، بە گەورە و بچووکەوە، هەمان کاریان دەکرد. ئێستاش بەمەبەستی پاساوهێنانەوە بۆ سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و دابڕانی خاکی هەرێمی کوردستان و خستنەسەر تورکیا، ڕێگری لە کاردانەوەکان دەکات، بە شێوەیەکی چالاک دیپلۆماسی و لۆبیگەری بۆ تورکیا بەڕێوەدەبات. واتە ڕاستەوخۆ لە شەڕی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد کار دەکات. باشووری کوردستانی بە تورکیا فرۆشتووە. نەک هەر بەشێکی، بەڵکو هەموو باشووری کوردستان بە تورکیا فرۆشتووە. لە ڕووی سیاسی، ئابووری، سەربازی، وەک مۆدێرنیتە، ئێستا مۆدێرنیتەی تورک لە باشووری کوردستان باڵادەستە. بە زنجیرە دراما و فیلمەکانی باشووری کوردستان بۆتە زبڵدانی تورکیا. هەموو ئەو شتانەی لە تورکیا فڕێ دەدرێن و بەکەڵکی ئەوان نایەت لە باشووری کوردستان دەفرۆشرێن. هەموو جۆرە نەخۆشی و کێشەیەکی تەندروستی لە باشووری کوردستان سەریهەڵداوە و لە زیادبووندایە. گەلی باشوور لە زبڵ و خاشاکی تورکیا خۆیان تێر دەکەن. لە ڕوانگەی سیاسیشەوە بەهەمان شێوەیە. ئێستا خزمەت بە سیاسەتە کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی فاشیستی مرۆڤکوژ دەکات. هەروەها هەموو باشووری کوردستان دەخاتە سەر جوگرافیای تورکیا. واتە دۆخی داگیرکاری و لکاندن لە ئارادایە. لە داگیرکاری و لکاندنی چیتر چی ماوە؟ ئایا لەبەرامبەردا ئیرادە هەیە؟ ئایا کورد ئیرادە و هەڵوێستی هەیە؟ نا هیچ نییە. ئەمەش داگیرکردن و لکاندنە.
بانگەوازی بۆ گەلی باشوور و عێراق: پێویستە لە بەرامبەر داگیرکاریدا کاردانەوە نیشان بدرێت
حکومەتی عێراق و حکومەتی سودانی سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایان بۆ هەندێک بەرژەوەندی گڵاو و بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری جیاواز قبوڵ کردووە. ڕاستە دەوڵەتی عێراق لەناو خۆیدا پارچە بووە، بەڵام لایەنی زۆر هەن. هەروەها دەزانین کەسانێک هەن دژی ئەم داگیرکارییە دەوەستنەوە. ئێمە دەزانین کە لە نێوانیاندا ناکۆکی گەورەش هەیە. بەڵام دۆخی دەوڵەتی عێراق ئاشکرایە. دۆخێکی زۆر پەرش و بڵاو و لاوازە. حکوومەتی ئێستای عێراق بە پێی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییە جیاوازەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕێککەوتنی کردووە: هێرشە داگیرکارییەکانی قبوڵ کردووە و بووە بە بەشێک لە هێرش، لەشکرکێشی و داگیرکارییەکان. ئێمە پێمان وایە کۆمەڵگای عێراق ئەم دۆخەی هیچ قبووڵ نییە. تەنانەت هەندێک لایەنی حکومەت لەم دۆخە نیگەرانن، کۆمەڵگای عێراقیش لە دەست ئەم دۆخە ڕازی نییە. لەبەر ئەوە سوودی بۆ عێراق نییە. لە داهاتوودا ئەنجامی ئەو سیاسەتانە ئاشکرا دەبێت و دەردەکەوێت زیانێکی زۆر بە عێراق گەیشتووە. عێراق بەم کارەی، بەم شێوەیە سیاسەتەی، هەم ڕەوای بە داگیرکاریی تورکیا داوە، هەم هاوکاری درێژخایەنی پەدەکەی لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕەوا کردووە. ئێمە وەک بزوتنەوەی ئازادی بە توندی ڕەخنە لەم سیاسەتانەی حکومەتی عێراق دەگرین و ڕەتی دەکەینەوە. بەناوی تەڤگەرەکەمانەو بانگەوازی سەرەکیم بۆ گەلی باشووری کوردستان، بە گشتی گەلی عێراق، کۆمەڵگەی عێراق ئەوەیە، هەڵوێستی هاوکاری و خیانەتی پەدەکە و هەڵوێستی حکومەتی سودانی بۆ پاساودان و ڕەوا کردنی داگیرکاری، زیانێکی گەوره به گەلی باشووری کوردستان و کۆمەڵگەی عێراق دەگەیەنێت و ئایندەی گەلی عێراق دەخاتە مەترسیەوە. پێویستە گەلەکەمان هەڵوێستێکی زۆر بەهێز لە دژی ئەمە نیشان بدات. پێویستە دژی داگیرکاری کاردانەویەکی جدیی نیشان بدرێت. پێویستە لە هەموو شوێنێکدا داگیرکاری بە توندی شەرمەزار بکرێت.
دیسان پێویستە ڕۆشنبیران، نووسەران و هەموو پێکهاتە دیموکراسییە عەرەبییەکان لە دژی ئەم داگیرکارییە دەنگیان بەرزبکەنەوە و هەڵوێستێکی زۆر بەهێز نیشان بدەن. ئێستا هەندێک کاردانەوە پێشکەوتووە. بەڵام بەس نییە. پێویستە بەهێزتر پەرەی پێبدرێت. پێویستە هەموو هێزەکان لە دژی ئەم خیانەت و هاوکاری و شەڕی کۆمەڵکوژییەی ڕژێمی مرۆڤکوژ و فاشیستی تورک یەکبگرن. تێکۆشانێکی هاوبەش و یەکگرتووانە ئەنجام بدرێت. ئێستا پێویستییەکی بەپەلە هەیە. بە واتایەکی تر ئەو پرۆسەیەی ئێمە تێیداین، بەڕاستی پرۆسەیەکی زۆر ڕەخنەگرانە و مێژووییە. ئەگەر لەم پرۆسەیەدا هەڵوێستێکی بەهێز پێش نەکەوێت، مەترسییەکەی زۆر گەورە لە ئارادایە.
'تەنها بە بەرخۆدانی گەریلا ناتوانرێت ڕووبەڕووی ئەم داگیرکارییە بوەستینەوە، پێویستە گەلیش لە هەموو شوێنێ هەستنە سەر پێ'
ڕاستە گەریلا بەرخۆدان دەکات. زۆر بە هێزەوە بەرخۆدان دەکات. هەموو ڕۆژێک ژیانی خۆی دەدات. لەسەر هێڵی فیدایی بوون بەرخۆدان دەکرێت. بەڵام ئەمە بەتەنها بە بەرخۆدانی گەریلا ناکرێت. گەریلا بۆ ئازادی ئەم گەلە، بۆ ئازادی گەلان، بۆ ئایندەی دیموکراسی تێدەکۆشێت. پێویستە گەل بەشداری ئەم بەرخۆدانە مەزنە بن. پێویستە گەل لەم بەرخۆدانەدا جێگەی خۆیان بگرێتەوە. تەنها بە لایەنگەری ناکرێت. دەبێت بەشێک بن لەم بەرخۆدانەدا. پێویستە لە هەموو شوێنێک دژی شەڕی داگیرکاری، کۆمەڵکوژی، دژی فاشیزم، کاردانەوەی جدیی نیشان بدرێت. پێویستە بە ئیرادەیەکی بەهێز و ڕێکخستنیەوە ڕووبەڕووی ئەم داگیرکارییە ببنەوە. دەبێت هەموو ئاراستەیەک بگۆڕێت ببێتە لافاوێکی جەماوەری بەهێز دژی ئەم داگیرکارییە. با باسی هێڵی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز بکەین، ئێستا کاتی بەرزکردنەوەی هەڵوێست و بەرخۆدانێکی لەو شێوەیە.
چیتر نابێ بڵێین "گەریلا بەرخۆدان دەکات، ئێمەش هەندێک پشتیوانی بکەین". ئەم دۆخە لە دەرەوەی پشتیوانی کردنە. ئێستا کاتی ئەوەیە گەل بۆ خۆی بەرگریی لە خۆی بکات. کاتی ئەوە هاتووە بەرگری خۆمان بەرز بکەینەوە. پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان و پاراستنی خۆی بەرز بکاتەوە. شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی بە چی ئەڵێین؟ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی خۆپاراستنە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر کۆمەڵگا. نابێت تەنها چاوەڕوانی گەریلا بین. گەریلا لە ئێستاوە ئەوەی پێویستە بیکەن بە بێ دودڵی دەیکەن. سەرکەوتن تەنها بە تێکۆشانی گەریلا بەدەست ناهێنرێت. سەرکەوتن بە خۆپاراستن، بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەشی گەریلا و گەل پێکەوە بەرهەم دێت. ئیتر لەمەوبەدواوە ئەم گەلە دەبێت لەهەموو بوارێکەوە خۆی بە خاوەنی ئەم تێکۆشانە ببینێت. پێویستە لە هەموو شوێنێ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی خۆپاراستن بەرەو پێش ببات. ئێمە بە گەلەکەمان ناڵێین هەریەکەتان کڵاشێک بگرنە دەستەوە، چەک هەڵبگرن و شەڕ بکەن. ئێمە ئەمە ناڵێین. بەڵام لە هەموو شوێنێک هێرشێکی جددی هەیە. پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک لە تەمەنی ٧ تا ٧٠ ساڵیەوە بەرخۆدانی خۆیان بەرز بکەنەوە. دەبێت پەرە بە کاردانەوەکان و خۆپاراستنی خۆیان بدەن. سەرهەڵدان بەهێزترین شێوەی خۆپاراستنی گەلە. پێویستە گەلەکەمان لەم بوارەوە تێکۆشانی بەرز بکاتەوە. بۆیە ئەم هەموو ساڵە سوودی هەبووە. لە ڕاستیدا بەدیلی قورسی دا و ئازاری چەشتووە. ئەمانە بەهایەکی گەورەن. حەقیقەتی ئەو تێکۆشانەی کە ئەوەندە لە ئازادی نزیک بووەتەوە و گەیشتووتە ئێستا. ئێستا کاتی ئەوەیە بە بەهێزترین شێوە پاراستنی دەستکەوتەکانی مسۆگەر بکات. بە کورتی بەڕاستی ئەمە خاڵێکی گرنگە. پێویستە گرنگیەکی تایبەت بەم بابەتە بدرێت و قسەی لەسەر بکرێت. پێویستە هەمووان لەم بابەتەدا بەجدیی ڕەخنە لە خۆیان بگرن، لەخۆیان بپرسن کە من لە کوێی ئەم تێکۆشانەدام، بەچ شێوەیەک بەشدارم و چۆن بەشدار بم، ئەمە بە توندی لەبەرچاو بگرن و بە هەموو هێز و وزەی خۆیانەوە بەشداری ئەم تێکۆشانە بن. من ئەمە زۆر بە گرنگ دەبینم. ئەگەرنا لە هەموو شوێنێک شەڕی گەریلا بە قارەمانییەت و بە بەدیلێکی مەزنەوە بەردەوامە. لە هەموو شوێنێکی باکوری کوردستان بەرخۆدان و شەڕێکی مەزن لە ئارادایە. لەم نێوەندەدا هەڤاڵانی زۆر بەنرخمان لەدەستداوە. هەڤاڵان شێخموس، بێریتان، بروسک، ڕوستەم، کاموران، ئاخین و دەیان هەڤاڵ بەنرخمان لەم پڕۆسەی دواییەدا شەهید بوون. مەبەستم ئەوەیە بە دە هەزار شەهیدمان داوە. زیاتر لە ٥٠ هەزار شەهیدی ئەم تێکۆشانە هەیە و بە بەردەوامی شەهید و بەدیلی بەنرخ دەدەین. لە هەموو شوێنێک بەرخۆدانێکی شکۆمەند هەیە. ئێستاش هەڤاڵانمان لە بارودۆخێکی زۆر سەختدان، برسیەتی، تینوویەتی، بەبێ پێڵاو مانەوە، بە بێخەو بە دۆخێکی زۆر قورسدا تێدەپەڕن و ڕۆحی ١٤ی تەمموزیان گەیاندووتە ڕۆژی ئەمڕۆ. ئەم بەرخۆدانە مەزنە ماوەی ٤ ساڵە لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین، حەفتانین، خاکورک، لە هەموو شوێنێک، لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە ناوەندیی زاپ ـەوە لە بەرزترین ئاستیدا بەردەوامە. لە ماوەی لەمەو بەردا هەڤاڵان ئۆنور، جانفەدا، پێش لەوەش بە دەیان هەڤاڵمان لەم بەرخۆدانەدا شەهید بوون. بە ڕێز و حورمەت و منەتدارییەو لە کەسایەتی ئەم شەهیدانەمان هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی بەبیر دێنمەو و سەری ڕێز لەبەر یادەوەرییەکانیاندا دادەنوێنم. لەسەر هێڵی هەڤاڵانمان ئەم بەرخۆدانە بەردەوامی هەیە. بەڵام ئەوەی گرنگە پێویستە گەلەکەمان بەهەمان ڕۆحیەتەوە خۆی وەک بەشێک لەو بەرخۆدانە ببینێت، دەست بە سەفەربەری بکات و لە هەموو شوێنێک بەشێوەیەکی زۆر شکۆمەندانە بەرخۆدان بکات و بەبەردەوامی درێژە بەم تێکۆشانە بدات. نابێت تەنها چاودێری و لایەنگری بکات. پێویستە بە شێوەیەکی جدیی بەشداری تێکۆشان بێت.
کاتێک قسەیەکی وەها دەکەم و ڕەخنە لە ئاستی ئێستای بەرخۆدان دەگرم، ناڵێم گەلەکەمان بەرخۆدان ناکات و خۆی وەک بەشێک لەو تێکۆشانە نابینێت. من پێم وایە هۆشیاری گەلەکەمان، ئاستی تێگەیشتنی لەم بزووتنەوەیە هەیە و زۆر باش تێدەگات کە مەبەستمان چییە. مەبەستم ئەوەیە بێگومان گەلەکەمان ٤٢ ساڵە بەبەردەوامی ئەم تێکۆشانە بەڕێوە دەبات. ئەمەش هۆکاری سەرکەوتنی ئەم تێکۆشانەیە. بێگومان گەلەکەمان لەم تێکۆشانەدا بەدیلێکی زۆری داوە. ئەمڕۆ بە ١٠ هەزار کەس لە زیندانەکان لەژێر ئەشکەنجەدان. داپیر و باپیری تەمەن ٧٠-٨٠ ساڵەمان لە زینداندا لە ژێر ئەشکەنجە و گوشاردان.
گەلەکەمان قوربانی بە گیانی خۆی داوە. زیندانیانی نەخۆش گیان لەدەست دەدەن. هەڵبەتە ئاگاداری ئەمانەین، ئەمە هەڵوێستێکی زۆر بە نرخە. بەڵام بۆ قۆناغی تێکۆشانی ئێستا هەموو شتێک نیە و بەپێی پێویست نیە. یانی لە ئێستادا دەوڵەتی تورکی قڕکەر و چەوسێنەر شەڕێکی گەورە و کۆتایی دەکەن. لەدژی تەڤگەری ئازادی، لەدژی گەلی کورد کە لە تێکۆشینی ئازادیدایە،لە دژی گەلان شەڕی قڕکردن و بەرفراوان بەڕێوەدەبات. ئەو تێکۆشانی کە بەم شێوەی ئێستا کراوە، لەبەرامبەر ئەم شەڕەی قڕکارییە بەرفراوانەدا نابێتە وەڵامدەرەوە. لە دژی ئەم شەڕە تێکۆشان و بەرخۆدانی بەرفراوان پێویستە. ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەمەیە. یانی تێکۆشان و بەشداری لەم ئاستەدا، بەرخۆدان لەم ئاستەدا، بەرخۆدانێک کە چاوەڕوانکراوە. لەو باوەڕەدام گەلەکەمان ئەمە بکات. گەلەکەمان قوربانی و ئازاری زۆری داوە و ئەم تێکۆشانەی گەیاندووە بەم ڕۆژە. لەمەوبەدواشەوە بە دڵنییاییەوە ئەم تێکۆشانە بە بەرخۆدانی گەلەکەمان، بە بەرخۆدانی گەریلا، بە تێکۆشانی هاوبەش و بەرخۆدانی بەرفراوان سەردەکەوێت. لەو باوەڕەدام.
'دەوڵەتی تورک وێڕای پشتیوانییەکانی ناتۆ ئەنجامی بەدەست نەهێناوە'
باسی قۆناغی کۆتایی چەمکی شەڕی تورکت کرد. خەباتی ئەردۆغان لەسەر ئەم بنەمایە ڕوونە. ئایە مرۆڤ دەتوانی کێشە ئابووری و کۆمەڵگەیاکان لە تورکیادا بەم شەڕەوە پەیوەستکات؟ روانگەت لەسەر ئەم بابەتە چیە؟
هەڵبەتە ئەردۆغان بۆ پشتگیری کۆکردنەوەی ئەم شەڕە کیشوەر بە کیشوەر لە گەڕاندایە. جارێک چاوی لە ئاسیایە و جارێک لە ڕووسیا، پێیەیکی لە چینە و پێیەکی لە کازاخستانە. لە هەموو جێگەیەک لە گەڕاندایە. جارێک لە ئەمریکایە و جارێک لە ئەورپایە. بۆ دەگەڕێت؟ تەنها یەک ئامانجی هەیە. ئامانجی پشتگیریدان بە شەڕی قرکردنی کوردان. بۆ ئەوەی پشتگیرییەکان زیاتر بکات. ئایە پشتگیری نەکراوە؟ بەڵێ کراوە. ساڵانێکە بە پشتگتری ناتۆ ئەم شەڕە بەرێوەدەبات. پشتگیرییەکانی ناتۆ بەردەوامە. لە ئێستاشدا لە بەڕێوەبردنی ئەم شەڕەدا ئەرێکردنی ناتۆیی هەیە. هەڵوێستی حکومەتی عێراقیش بە ناتۆ و ئەمریکاوە گرێدراوە. سودانی بەرلەوەی لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆببێتەوە ڕۆشتە ئەمریکا. ماوەی هەفتەیەک لە ئەمریکادا مایەوە.
لە تەواوی هەفتەکەدا گفتوگۆکرا. چەندین چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. سودانی گەڕایەوە بەغدا. دواتر ئەردۆغان چووە بەغدا. پێکەوە کۆبوونەوە. ٢٢-٢٧ ڕێکەوتنامەیان ئەنجامدا. کارەکانیان ئاشکراکرد. دوای ئەوە هێرشێکی لکاندن و داگیرکاری لەم شێوە بەرفراوانە دەستیپێکرد.
هەروەها عێراق پشتیوانی دەربڕی. لە ئێستا دەتوانین ئەم هەڵوێستەی عێراق لە چاوپێکەوتنەکانی لە ئەمریکا، بە جیا هەڵبسەنگێنین؟ نەخێر ناتوانین. یانی ناتۆ ساڵانێکە پشتگیری دەکات. وە پشتگیریشەکانی بەردەوامە. بەڵام تورکیا وێڕای پشتگیرییەکانی ناتۆ ئەنجامی بەدەست نەهێناوە. بەدەستیشی ناهێنێت.
لە ئێستادا ڕژێمی فاشیست لە هەڵوەشاندنەوەدایە. بەڕاستیش دادەتەپێ. سەیری تورکیا بکە، سیاسەتی کەوتووە. سیاسەتی ناوەوە و دەرەوەی تێکچووە، بە بەسەربازکردنی کۆمەڵگە دەیەوێت بە نەتەوەپەرستی و شۆفێنیزمەوە درێژە بەخۆی بدات. کۆمەڵگەیەکی تێکشاو هەیە. چونکە گەر کۆمەڵگە لە تورکیادا لەبەرامبەر شەڕی قڕکردن لە کوردستاندا پەیوەندی نەمابێت، بێدەنگی هەڵبژێرێت، ئەوە ئەو کۆمەڵگەیە بە بەها کۆمەڵایتییەکانەوە ناتوانێت وەک مرۆڤ بژیت. هەڵدەوشێتەوە. ئەو کۆمەڵگەیە ئەخلاقی تێدا نامێنیت. لە تەنیشتیانەوە کوردان دەکوژرێت، زۆرێکیان قڕدەکرێن، هەتا گۆڕ و ئێسەکانیانیش دەشوێنرێت. ئێسکی ڕۆڵەکانیان لەناو قوتوویەکدا دەدەنەوە بە دایکیان. دایکانی کورد لە ئێشکگری و دانیشتاندان و لێیان دەروانن. ئەو سیاسەتە پیسە کۆمەڵگەی ڕزاندووە. ئێوە دەڵین ئابووری. ئایە ئابووری هێشتووەتەوە؟ بە مانایەک هەموو سەرچاوەکانی تورکیای بۆ ئەم شەرە تەرخانکردووە. بۆ شەڕی قڕکردنی کورد هەموو ئابووریەکەی بەکاردەهێنێت. بۆ نمونە کۆمەڵگەی تورکیا برسییە لە برسێتیدا دەژی!
نەک لە سنوری برسیبووندایە، هەورەها نەک لە بارودۆخی قەیرانی ئاسیدا دەژی. برسیە برسی. بە دوای نانەوەیە. واتا لە خراپترین بارودۆخدایە. باشە ئەم کۆمەڵگەیە بۆ بەدواداچوونی ئەم دۆخە ناکات؟ یانی دەوڵەتێکی دەوڵەمەندی وەک تورکیا، خاوەنی هەموو ئەو سەچاوانەیە، چاندی دەوڵەمەند، جوگرافیایەکی دەوڵەمەند بۆ لەم ڕەوشەدایە؟ چوونکە هەموو بۆ شەڕ تەرخانکراوە. بەم شێوەیە لێپرسین ناکەن. ئەم هەموو بۆ شەڕ تەرخانکراوە. بۆ شەری قڕکردنی کوردان... ئەمە گرنگە. لە لایەکی دیکەوە سروشت تاڵان دەکرێت. یانی لە تورکیادا کرێخۆری و تاڵانکارییەکی زۆربووە. لە هەموو جێگەیەک هەڵگەندی مادە و ئاسن هەیە. لە ئێستاشدا سروشتی کوردستان لە دارووخانێکی گەورەدایە. لە هەموو جێگەیەک کانی کانزای و بیرە نەوت لێدراوە. بەنداو دروستکراوە، دارستان تاڵان دەکەن. نەک بە تەنها مرۆڤەکان، بەڵکو هەموو زیندەوەرێک لە تورکیادا دەکوژرێت. دەوڵەتی تورک هەر خۆی ئاگرەکەی لە ئامەد و مێردین کردەوە. لە هەموو جێگەیەک دارستانەکان دەسوتێنێت. ئەوەیشی نەسوتێندرا دەیبڕێت و دەیفرۆشێت، دارستان تاڵان دەکەن. سروشت هەڵدەوەشێنێتەوە. بۆ؟ دەوێت کۆچبەری هەبێت. دەیەوێت لە مرۆڤی خاڵی کات. دەیەوێت ئەو جێگایانە بێ کورد بکات.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵێک بڵاو بووەتەوە لەبارەی شرنەخ، لە هەموو لایەکیەوە شاخ و دارستانی پیسترین شاری تورکیایە. لە هەموو لایەکی لە سەرچاوە ئاویەکان، کان هەڵکەندراوە. هەموو ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە کانەکاندا بەکاردەهێنرێن، دەڕژێندرێنە ناو ئاوی ڕووبارەکانەوە. سەرچاوە ئاوییەکان پیس بووە. تەنانەت لە ئاوی کانیاوی ماڵەکانەوە پیسایەتی دێت. کۆمەڵگا ژەهراوی کراوە. دەسەڵات ئاوی پاک و هەوایەکی پاکی نەهێشتووە و تەنانەت زەوییەکی پاک و خاوێنی نەهێشتووە. هەموو شوێنێکی ژەهراوی کردووە. پێویستە گەل لە دژی ئەمە سەرهەڵدان بکات! ئێستا ئێمە دەڵێین خۆپاراستن، دەڵێن شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی. لە بەرامبەر ئەمەدا پێویست بە بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. ئەمەش خۆپاراستنە. شوێنی نیشتەجێی گەل وێران دەکەن، ژەهراوی دەکەن، وای لێدەکەن بەکاری ژیان نەیەت. بۆ نموونە دەبێت لە دژی ئەم کارانە قیامەت هەڵسێنن. لە دژی شەڕی کۆمەڵکوژیی بەرخۆدان پێویستە. هەروەها ئەمەیش بەشێکە لە بەرخۆدان. بۆ نموونە لە هەموو بوارێکەوە پێویستە، لە شڕناخ، لە هەموو شوێنێکی بۆتان، لە سەرحەد، لە هەموو شوێنێکی باشووری ڕۆژئاوا، لە دێرسیم؛ واتە لە هەموو کوردستان تێکۆشانێکی زۆر بەهێز نیشان بدرێت.
بە هەمان شێوە سیاسەتی دوژمنایەتی لە دژی ژنان بەڕێوە دەبەن. بە واتایەکی تر بەبێ جیاوازی ڕۆژانە ٢ژن دەکوژرێن. مانگانە٦٠-٧٠ ژن دەکوژرێن. واتا ئەمە ژمارەیەکی وەها نییە ئەوەندە سادە بە سەریدا تێپەڕیت. لە ڕاستیدا سیاسەتی کوشتنی ژنانە. بەهەمان شێوە ئەمە وەک بەشێک لە سیاسەتی کۆمەڵکوژییە لە دژی گەلی کوردستان بەکاردێت. سووکایەتی و لەشفرۆشی بەسەر ژناندا دەکرێت. لە دژی گەنجانی کوردستان بە هەموو جۆرێک هێرش و ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت. بە واتایەکی تر لە کەسایەتی ژنان دا سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەسەرکۆمەڵگادا بەکار دەهێنن. ئێستا دەڵێن ٩هەمین پاکێجی دادوەری. هەموو شتێکی ژنان بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری لەناو دەبەن. لەم بابەتەدا تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان پێویستە. دەبێت تێکۆشینێکی زۆر بەهێز بەڕێوە ببرێت. نەک هەر تێکۆشانی ژنان، بەڵکو تێکۆشانی کۆمەڵایەتیش پێویستە هەتا کۆمەڵگا لەم دۆخە ڕزگاری بێت. بە واتایەکی تر بە کوشتنی کۆمەڵگا، ژن و لەناو بردنی سروشت سیاسەتی زۆر مەترسیدار بەڕێوە دەچێت. لە هەمان کاتدا ئەمە نیشاندەری شکستی ڕژێمی فاشیستە. بەم شێوەیەش ناتوانێت بەڕێوە ببات. هەوڵ دەدات بە کارە تێکدەرانەکانی خۆی لەسەر پێی بهێڵێتەوە. بێگومان ئەوەی پێویستە لەم بابەتەدا بکرێت، تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتووانەی هێزە کرێکاریی، ئازادیخواز، دیموکراسی و ئۆپۆزسیۆنە دیموکراتیکەکانە. ئەگەر کۆمەڵگا تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، ئیکۆلۆژی، ژنان بەهێز بێت، دەتوانرێت ڕێگری لەم مەترسیانە بکرێت. بێگومان هەموو ئەمانە دەرئەنجامی شەڕی کۆمەڵکوژی کوردە.
هەموو کێشەکانی تورکیا دەرئەنجامی شەڕی کۆمەڵکوژکردنی کوردانە. بێگومان لەم بابەتەدا ئەرکی سەرەکییە پێشەنگەکان هۆشیارکردنەوە و بەڕێکخستن و سەفەربەری کۆمەڵگایە. هەروەها ئەرکی ئۆپۆزیسیۆنی دیموکراتیکە، ئەرکی هێزەکانی دیموکراسییە، ئەرکی سیاسەتە دیموکراتیکەکانە. تا ئێستا کەم و کوڕی زۆر لەم بابەتەدا کراوە. بێگومان تێکۆشانێکی دیاریکراو لە ئارادایە. بۆ نموونە لە باکوور، ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە، چالاکییەکانی دەنگ بە ئازادی بدە، چالاکییەکانی بنەماڵەی زیندانیان، چالاکییەکانی ئیشکگریی دژی سیاسەتی قەیومەکان...
ئەمانە زۆر گرنگن. بەراستی هەستێکی زۆر جددی لە کۆمەڵگا و ڕای گشتی تورکیادا بەدوای خۆیدا خوڵقاندووە، پێشکەوتنێکی بەرچاوی دروستکردووە، هەروەها تێکۆشان و بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی لێکەوتووتەوە. بەڵام ئەمە بەس نییە. ئێستا شەڕی کۆمەڵکوژیی بەرفراوان هەیە. لەسەر کۆمەڵگا شەڕی کۆمەڵکوژیی هەیە و لە بەرامبەریدا بەرخۆدانێکی یەکلاکەرەوەی کۆمەڵایەتی هەیە و بە پێشەنگایەتی هێزە دیموکراتیکەکان بە توندی لە گەشەسەندنە.
ئەڵبەت هێشتا لەم بابەتەدا بۆشایی هەیە. پێویستە بەزووترین کات ئەم کەموکوڕییە کۆتایی بێت. واتە پێویستە هەموو ئامانجەکانی تێکۆشان یەکبخەن و بیکەن بە تێکۆشانێکی مەزنتر. بێگومان لە ئاستێکی دیاریکراودا تێکۆشانێکی گرنگ بەڕێوە دەچێت، بەڵام هێشتا بەس نییە. وڵامدەری هێرشەکان نییە. بۆیە پێویست بە تێکۆشانێکی یەکگرتووتر و بەرفراوان هەیە.
پەیوەندی ئەردۆغان و ئەسەد
لە داهاتویەکی نزیک ئەگەری دیداری نێوان ئەردۆغان و ئەسەد هەیە. کاریگەری ئەم دیدارە لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا چی دەبێت؟
ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە ساڵانێکە دژ بە سوریا سیاسەت دەکات. ئێستا هەڵوێستەکانی بەئاراستەیەکی دیکەدا گۆڕیوە. پێویستە ئەمە بە باشی تێبگەین. ئەکتەری سەرەکی شەڕی ناوخۆی سوریا خودی دەوڵەتی تورکیا بووە، ئاکەپەی دەسەڵاتدارە. لە ڕاستیدا ڕۆڵێکی زۆر جددی هەبوو لە پەرەسەندنی شەڕی ناوخۆیی سوریادا. بە شێوەی زۆر ورد و پلان بۆ داڕێژراو، عەرەبەکانی ناو سوریای بۆ تورکیا ڕاکێشا. ساڵانێکە لە کەمپەکاندا سیاسەتێک لەسەر ئەم بابەتە بەڕێوە دەبات. بە ملیۆنان کەسی لەژێر ناوی پەنابەریدا بەدیل گرتووە و لە دژی ئەوروپا بەکاریان دەهێنێت و بازرگانیان پێوە دەکات. هەموو ئەو پارەیەی بەو شێوەیە بەدەستی دەهێنێت لە شەڕی کۆمەڵکوژی دژی کوردان بەکاری دەهێنێت. هەروەها بەم پارەیە چەتەکان پەروەردە و بەڕێکخستن دەکات و دژی گەلی کورد و دژی گەلانی هەرێمەکە شەڕیان پێدەکات. بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەورووپا ڕەوایەتی بدەن بە شەڕە کۆمەڵکوژییەکانی، وەک وەرگرتنی پشتگریی و بیدەنگی له ڕێگەی ئەو چەتانەوە له ئەوروپا تەقینەوە ئەنجام دەدات. تەقینەوەکەی ڕوسیا پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. هەروەها تەقینەوەکەی ئێرانیش پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. بەگشتی ئەو تەقینەوانەی لە فەرەنسا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا ڕوودەدەن پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. ئەگەرچی داعش بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوانە لە ئەستۆ دەگرێت بەڵام لە پشت هەموو ئەمانەوە میتی تورک هەیە. ئێستاش لە دژی چین بەکاری دەهێنێت. بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و زۆربەی وڵاتانی دیکە چەتەکانی ڕەوانەی ئەو وڵاتانە دەکات و لە لایەکی ترەوە بۆ ئەوەی ڕووبەری دانیشتووانەکەی فراوانتر بکات، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی، لەسەر ناوچەکە و جیهان زیاتر بکات چەتە ڕاهێنان کراوەکانی دژی وڵاتان بە مەبەستی بێدەنگی و وەرگرتنی ئیمیازێک بەکار دەهێنێت. بەم شێوەیە چەتەکانی هەناردەی وڵاتانی ئەفریقا، نیجرییە و سوماڵی دەکات. لە کوێ کێشە هەبێ، شەڕی ناوخۆ هەبێت، دەوڵەت لاواز بێت، دەستوەردان دەکات. دەیەوێت لەوێ پەرە بە لایەنگر و هەژماری خۆی دەدات و چەتەکانی بەکاردەهێنێت. هەروەها بەم شێوەیە بەو پارەیەی لە ئەوروپا دەستی دەکەوێت چەتەکانی پێ بەخێو دەکات و لە دژی وڵاتان بەکاریان دەهێنێت.