بوون بە قاڕەمانی کوردستان

گەریلا ئامانج وڵات و زنارین زنار کە بە بوێریەکی گەورەوە بەشداریان لە شەڕی حەفتانیندا کرد و بێترس لەدژی دوژمن شەڕیان کرد ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ شەید بوون و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون.

گەریلا ئامانج  وڵات و زنارین زنار کە بەشداریان لە بەرخۆدانی حەفتانیندا کرد، بەرلە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کە شەهید ببن، باسیان لە ژیانی گەریلایەتی خۆیان کردبوو.

ئامانج وڵات ئاماژەی بە کاریگەری پەیوەندی هاوڕێیەتی لەنێو پەکەکەدا کردبووی و وتبووی، "هاوڕێیەتی لەنێو پەکەکەدا کاریگەریەکی گەورەی لەسەر من دانا. لەبەرئەوە ئەوەی لەنێو رێکخستندا زیاتر لە هەموو شتێک مرۆڤ هەست بە هاوڕێیەتی دەکات. بە تایبەتی لە پەروەردەدا راستی تەڤگەرکەمان و ڕێبەر ئاپۆم لە نزیکەوە ناسی. لەبەرئەوەی لەنێو سیستمدا مرۆڤ ناتوانێت لەم ئاستەدا خۆی بناسێت. بەڵام لە پەروەردەی پەکەکەدا مرۆڤ ناسنامە و مێژوی خۆی باش دەناسێت. ئەوەش بە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ دروست بووە.

دوای ئەوەی پەکەکەم ناسی، لە کەسایەتی مندا گۆڕانکاری زۆر دروست بوو. لە ئامانجی من تاوەکو بەهێزبوونی ئیرادەی من. لەبەرئەوەی پەکەکە لە بەرانبەر مردن ژیانێکی نوێ خوڵقاند. لەدژی کۆیلایەتی، ئازادی خوڵقاند. ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر من دروست کرد."

ئامانج وڵات لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە گەنجانی کوردستان کردبوو، " پێویستە گەنجەکانمان بەشداری لە ریزەکانی تەڤگەری ئازادیدا بکەن. لەبەرئەوەی تەڤگەری ئازادی بوو بە رۆناکی بۆ هەموو جیهان. ژن و گەنجان لە رێگەی ئەم تێکۆشانەوە ئازاد دەبن."

'لەنێو پەکەکەدا خۆم ناسی'

گەریلای یەژاستار زنارین زنار (سەلوا شێخ محەمەد) کە لە گوندی بیرزنار لە کۆبانێ لەدایک بووە. لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو و لە رێگەی براکەیەوە تەڤگەری ئازادی ناسی و ساڵی ٢٠١٧ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

زنارین زنار دوای شەهیدبوونی براکەی، تێکۆشانی خۆی بە بڕیارێکی گەورەوە بەردەوامی پێدا. لە هەڵسەنگاندنەکانیدا باسی برا شەهیدەکەی دەکات و دەڵێت، "دوای شەهیدبوونی براکەم بە بڕیارێکی گەورەوە ویستم لەسەر تێکۆشان زیاتر بوو. ویستم چەکی لەسەر زەوی نەمێنێتەوە. شەهیدبوونی براکەم کاریگەری زۆری لەسەرم دروست کرد.

کاتێک تازە بەشداریم لە ریزەکانی گەریلادا کرد، بیرم کردەوە چۆن دەتوانم لەنێو ئەم هەلومەرجە قورسەدا تێبکۆشم. سەرەتا هەندێک سەختیم بینی، بەڵام دواتر فێری ژیانی گەریلا بوون و گەریلایەتیم زۆر خۆشویست. لەبەرئەوەش دواکاری من بۆ مانەوە لە چیاکان زیادی دەکرد. ویستم زیاتر کار بکەم. بە تایبەتی دوای خوێندنی مێژووی ژن، هەوڵمدا کەسایەتی خۆم باشتر بناسم."

لە کۆتایی قسەکانیدا زنارین زنار دەڵێت، "  لەنێو تەڤگەری ئازادیدا من مێژووم خۆم و خۆمم ناسی. دوای ناسینی خۆم هەڵوێستی هەڤاڵ بێریتان و ساکینەم کردە بناغە و لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشانم کرد. خاوەنداریم بەو بەڵێنە کرد کە بە براکەمم دابوو. دەمەوێت وەک براکەم بوێر بم کە شەهید بوو. داوام لە گەنجانی کوردستان ئەویە کە بەشداری ریزەکانی پەکەکە ببن. بۆ ئەوەی خۆیان و مێژوویان بناسن و خاوەنداری بکەن. لەبەر ئەوەی گەلەکەیان بناسن و لە ژیاندا سەربکەون."

ف.ق