چالاکوانانی بواری جینۆساید و ئەنفال: گوندی تۆپزاوای کەرکوک لە بەردەم مەترسی سڕینەوەدایە

٥٥ ڕێکخراو و چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەنفال: "لە سایەی حکومەتەکەی سودانیدا، بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس لەسەر جوتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکوک پەیڕەو دەکرێت و یادەوەری تاڵی تاوانی ئەنفال بە بیری هەمووان دێنێتەوە".

 مانگرتنی جووتیارانی گوندی تۆپزاوا، داقوق، قەرەهەنجیر و ژمارەیەک گوندی دیکەی سنوری پارێزگای کەرکوک لە دژی رێگرییەکانی سوپای عێراق و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان بەردەوامی هەیە،

مانگرتووەکان کە نوێنەری جووتیارانی ناحیەی سەگەڕان و ژمارەیەک ناحیەی دیکەشی لەنێویاندایە، ماوەی ٢٥ رۆژە خێوەتێکییان لەسەر رێگەی فڕۆکەخانەی کەرکووک داناوە، وەکو خۆیان دەڵێن، تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی وەڵامی داواکارییەکەیان کە "هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی رژێمی بەعسی" پێشووە نەدراوەتەوە.

رۆژییەکشەممە، لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، ٥٥ ڕێکخراو و چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەنفال، بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی مانگرتووانان سەردانی خێوەتی جووتیارانی مانگرتووی کورد و تورکمانیان کرد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پاڵپشتی خۆیان دووپات کردەوە و هۆشیاریان دا لە هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ دووبارە گەراندنەوەی رۆژە تاڵەکانی سەردەمی بەعس لە ڕیگەی داگیرکردنی ناوچەکانی کورد و تورکمانی شارەکە و پێدانی زەوییەکان بە عەرەبی هاوردە.

 ئەمە دووەمجارە حکومەتی عێراق، دەست بۆ زێدی ڕەسەنی دانیشتوانی تورکمان و کورد دەبات

 هێمن حەسیب چالاکوانی بورای جینۆساید و ئەنفال، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیەکەدا بەیاننامەکەی لەژێرناونیشانی (بەیاننامەی پاڵپشتی لە جوتیارانی کورد و تورکمانی مانگرتوو لە پێناو سڕینەوەی ئاسەوارەکانی پاکتاوی ڕەگەزیی) خوێندەوە، کە تیدا هاتبوو:

"ماوەی ٢٥ ڕۆژە، جوتیارانی کورد و تورکمانی دانیشتووی گوندی تۆپزاوا، دژی دووبارە داگیرکردنەوەی زەوییەکانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و تاهەنووکە حکومەت بە دەم داواکارییەکانیان نەچووە،ئەمە جاری دووەمە حکومەتی عێراق، دەست بۆ زێدی ڕەسەنی دانیشتوانی تورکمان و کوردی گوندی تۆپزاوا دەبات، جاری یەکەم لە ساڵی ١٩٨٧، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس، کاتێك تەواوی گوندنشینانی تۆپزاوای لە زێدی خۆیان دەرکران و ئاوارەکران و تەواوی زەوی و زارەکانیانی کردە موڵکی دەوڵەت و بەسەر عەرەبە هاوردەکان دابەشی کرد... جاری دووەمیش ئێستایە، کە وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، دەیانەوێت لەسەر زەوی جوتیاران، کۆمەڵگای نیشتەجێبوون بۆ ئەفسەرانی سوپای عێراق دروست بکەن".

 سوپا دوور لە هەموو بنەمایەکی یاسایی زەوی کورد و تورکمان داگیر دەکات

 هەروەها هێمن حەسیب ووتیشی: "وەك ئاشکرایە، پاساوی وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، ئەوەیە کە زەوییەکان موڵکی دەوڵەتن و دەیانەوێت لەسەر ئەو زەوییانە کۆمەڵگای نیشتەجێبوون بۆ ئەفسەرانی سوپا دروست بکەن، لە کاتێکدا ئەو زەوییانە لە ساڵی ١٩٨٧ بە بڕیاری (مجلس قيادة الثورة)ـی هەڵوەشاوەی رژێمی بەعس و دوور لە هەموو بنەمایەکی یاسایی، بە زۆر خاوەدارێتی زەوییەکان لە جوتیارانی کورد و تورکمان سەندراوەنەتەوە و کراون بە موڵکی دەوڵەت و بەشێکیانیش دراون بە عەرەبی هاوردە".

بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس لەسەر جوتیارانی کورد و تورکمان پەیڕەو دەکرێت

 هەروەها ئەو چالاکوانە مەترسیەکی دیکەی حکومەتی ئیستای عێراقە خستە ڕوو و ووتی: "ئەم پێشێلکارییە روونەی وەزارەتی بەرگری بەرانبەر بە دانیشتوانی گوندی تۆپزاوا پیادەی دەکات، لە کاتێکدایە، بەپێی خاڵی شەشەم لە (میحوری تشریعی)ـی کارنامەی کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی، کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە، دەبوو لە ماوەی شەش مانگدا، یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (مجلس قيادة الثورة)ـی ڕژێمی بەعس، بەپێی بڕیاری ژمارە (٣٠)ـی ساڵی ٢٠١٢ی ئەنجومەنی وەزیران دەرچوێندرایە.. بەڵام ئێستا لە سایەیی حکومەتەکەی سودانیدا، بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس لەسەر جوتیارانی کورد و تورکمان پەیڕەو دەکرێت".

 زەنگێکی مەترسیدارە و یادەوەری تاڵی تاوانی ئەنفال بە بیری هەمووان دێنێتەوە

 لە درێژەی قسەکانی سەبارەت بە پێشەڵکارییەکانی سوپا دژی خەڵکی ڕەسەنی شارەکە و دووبارە بوونەوەی یادەوەرییەکانی سەردەمی بەعس، هێمن حەسیب ووتیشی: "هەڕ بۆیە، ئەم بڕیارە و هەنگاوانەی وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، زەنگێکی مەترسیدارە و یادەوەری تاڵی تاوانی ئەنفال بە بیری هەمووان دێنێتەوە.. بە تایبەت کە لە چەندین شوێنی دیکەی وەك سەرگەڕان و داقوق و لەیلان و تسعین و یایجی و دیبەگ تەپە، سوپا دوور لە پیشەی خۆی، دەستێوەردان لە زەوی جوتیاران دەکات و تا ئەم ساتەش بەردەوامە".

 داگیرکردنێکی ئاشکرای زەوی و زاری جوتیارانە

 هەروەها هێمن حەسیب بەناوی چلاکوانان و نووسەرانی بواری جینۆاساید ووتی: "بۆیە ئێمە وەك چالاکوانان و نووسەران و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ گوندنشینانی تۆپزاوا و هەموو جوتیارانی خاوەن ڕەسەنی زەوییەکان لە سەرجەم پێکهاتەکان دەردەبڕین و هاوکات هەنگاوەکانی دەوڵەتی عێراق وەک زەنگێکی مەترسیدار بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و داگیرکردنێکی ئاشکرای زەوی و زاری جوتیاران دادەنێین".

لە کۆتایدا شەش داواکارییان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندی-دارەکان کە داواکارییەکان بریتیبوون لە:-

١ـ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەلەبکات لە دەرچواندنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (مجلس قيادة الثورة)ـی ڕژێمی بەعس، وەك لە بڕیاری ژمارە (٣٠) ساڵی ٢٠١٢ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی پێکراوە.

٢ـ تا ساتی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (٣٠)، ناوچەکانی مادەی ١٤٠، لە تەواوی ئەو بڕیارانە بەدەربکرێن، کە تایبەتن بە گۆڕینی رەگەزی زەوییەکان لە کشتوکاڵی بۆ نیشتەجێی بوون.

٣ـ پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (٢٩)ـی ساڵی ٢٠١٢، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (لجنة شوون الشمال)ـی حیزبی بەعس، کە تایبەتن بە کوژاندنەوە (اطفاء)ـی زەوی و زاری کورد و تورکمان.

٤ـ پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی مادەی (١٤٠) دەستور، وەک لە خاڵی (١٥) لە (میحوری التنفيذي)، كارنامەی کابینەی وەزارەی حکومەتی ئێستادا هاتووە.

٥ـ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەك فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رێگری بکات لە دەستێوەردانی هیزی سەربازی و چەکداری بەتایبەتی سوپای عێراق لە کێشەی زەوی زارە کشتوکاڵییەکان لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان.

٦ـ سەربازگەی تۆپزاوە بکرێت بە مۆنۆمێنتێکی شایستە بە قوربانیانی تاوانی ئەنفال، کە بە داخەوە تا ئەم ساتە بەدەم ئەم داواکارییەوە نەهاتووە و لە بەرانبەردا لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٢١، وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیاری دووبارە دانانەوەی سەربازگەی تۆپزاوا دەرکرد و پاشان لە ژێر فشاری دانیشتووان و چالاکوان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید لە بڕیارەکە پاشگەزبونەوه.

 ئەو لایەنانەی بەشداربوونە:-

 ١ـ كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال

٢ـ جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی

٣ـ رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید

٤ـ رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ

٥ـ ڕێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

٦ـ تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ـ Koncicc

٧ـ رێكخراوی باران بۆ پرسی شەهیدان وئەنفالكراوان

٨ـ رێكخراوی دادپەروری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ

٩ـ رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری

١٠ـ ڕێكخراوی چاودێری كوردۆساید ـ چاك/ كوردستان

١١ـ ناوندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراو

١٢ـ گۆڤاری تۆبزاوە

١٣ـ گروپی كار بۆ ئەنفال

١٤ـ تۆڕی ئایكان كوردستان

١٥ـ هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

١٦ـ رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال

١٧- رۆژنامەی نوگرەسەلمان

١٨- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان

١٩- رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان

٢٠- عەلی مەحمود ـ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید ـ هەولێر

٢١- هێمن حەسیب ـ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید ـ کەرکوك

٢٢- محەمەد حمەساڵح تۆفیق ـ نووسەر و توێژەر لە بواری جینۆساید ـ سلێمانی

٢٣- سالار مەحمود لە یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان ـ سلێمانی

٢٤- عەدالت عومەر -نوسەر و لێکۆلەری بواری جینۆساید ـ هەولێر

٢٥- دکتۆر ئیبراهیم مەلا زادە ـ تۆێژەر لە بواری جینۆساید ـ هەولێر

٢٦- خەبات عەبدوڵڵا ـ نوسەری بواری جینۆساید ـ هەولێر

٢٧- قاسم کازم حەمە علی ـ سەرۆکی ڕێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان ـ چەمچەماڵ

٢٨- حیکمەت فائق ـ پێشمەرگەی دێرین و خاوەنی 10 شەهیدی کیمیاباران

٢٩- محەمەد عەلی ـ ڕزگاربووی ئەنفال ـ هۆڵەندا

٣٠- هەژار هوشیار ـ توێژەر بواری جینۆساید

٣١- هەڵمەت هوشیار ـ سەرنووسەری گۆڤاری گوڵچن

٣٢- عەلی بەندی ـ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید ـ دهۆك

٣٣- سامی رێکانی ـ نووسەر بواری جینۆساید ـ دهۆك

٣٤- گەردە مامە حەمە ـ چالاکوانی مەدەنی ـ سلێمانی

٣٥- فواد عوسمان ـ رێکخراوی داکۆکی لە قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

٣٦- مەلاشاخی ـ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید ـ سلێمانی

٣٧- ئەحمەد مەجید ـ چالاکوانی بواری جینۆساید ـ کەلار

٣٨- جەبار ئەحمەد ـ توێژەری بواری جینۆساید ـ سلێمانی

٣٩- دیمەن محەمەد ـ سەرۆکی ڕیکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال ـ سلێمانی

٤٠- لەتیف فاتیح فەرەج ـ نووسەری بواری جینۆساید

٤١- ئبیراهیم هەورامانی ـ نووسەری بواری جینۆساید ـ هەڵەبجە

٤٢- محەمەد زرنگ ـ چالاکوانی بواری جینۆساید ـ پشدەر

٤٣- سەڵاح کەرکوکی ـ ریکخەری کاروباری ناساندنی جینۆساید ـ سوید

٤٤- عادل مەلا ساڵح ـ سەرۆکی رێکخراوی خزمەت ـ هەولێر

٤٥- ڕووبار محەمەد حمە سلیم ـ ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵە قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە

٤٦- شوان محەمەد ـ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ـ کەسوکاری ئەنفال ـ کەلار

٤٧- ئارام محەمەد ئەحمەد ـ سەرۆکی رێکخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال

٤٨- نازدار ئەسعەد ـ چالاکوانی بواری جینۆساید

٤٩- د.فاتیح سەنگاوی ـ نووسەر و توێژەر لە بواری ئەنفال ـ سلێماني

٥٠- حازم محەمەد بلەیی ـ نوسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید ـ هەولێر

٥١- دکتۆر عەبدولرەحمان حاجی زێباری ـ پارێزەر ـ هەولێر

٥٢- ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ـ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ـ سلێمانی

٥٣- گولالە رەزا ـ یەکگرتوی ژنانی ئیتالیا و کوردستان ـ ئیتاڵیا

٥٤- رزگار حەساری ـ چالاکوانی بواری جینۆساید

٥٥- ناجی تالیب ـ مامۆستا

هـ . ب