چالاکی دانیشتوانی مەخمور دژی گۆشەگیری بەردەوامە

چالاکی دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دژی گۆشەگیری ئیمڕالی ٤٢ رۆژە بەردەوامە.

چالاکی ئیشکگری دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بۆ شکاندنی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەلایەن گروپێکی دیکەوە لە ٤٢مین رۆژدا دەستی پێکرد. بەر لە چالاکیە، بەشداربووان خولەکێک بۆ شەهیدانی ئازادی بەپێوە وەستان. دواتر روبار سپیندارۆکی جێگری هاوسەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی کەمپی مەخمور قسەی کرد.

روبار سپیندارۆکی لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی، " زیاتر لە دوو ساڵە گۆشەگیریەکی قورس لەسەر رێبەرتیمان هەیە. ئەم گۆشەگیریە لە کەسایەتی ریبەرتیدا لەسەر هەموو گەلی کوردی ئاشتیخواز بەڕێوە دەبرێت. نە تەنیا گەلی کورد، بەڵکو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ سەرۆکایەتی، ناتوانن ئازاد بژین. بانگەوازیمان لە گەلەکەمان لە باکوری کوردستان ئەوەیە کە شان بە شانی رێبەرتی و گەریلا، خەبات بکەن ، لەبەرئەوەی کوردستان موڵکی هەموو کەسێکە کە بۆ ئازادی خەبات دەکات."

گروپە نوێکە بە وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' ژن ژیان ئازاد' چالاکیەکەی وەرگرت.

ف.ق