ماک، لە لجەی ئامەد چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند کامێرایەکی چاودێری و کامێرایەکی چاودێری-هەستەوەرییان لە ناوچەی لجەی ئامەد تێکشکاندووە.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەییان بەوەداوە؛ ئێوارەی ڕۆژی ١٩ی ئەیلول لە گودنی مەلا فارقین لە گۆڕەپانی شەهید ڕەمزی ناوچەی لجەی ئامەد لە بەرامبەر تەکنیکە چاودێرییەکانی داگیرکەران چالاکییان ئەنجام داوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە جەنگاوەرانی ماک لە گۆڕەپانەکە کامێرایەکی چاودێرییان تێکشکاندووە، کە پێی دەگوترێت 'بایەقوش' و بەشێوەی شاراوە وێنەی دەوروبەری خۆی دەگرێت. هەر لە چالاکیەکەدا کامێرایەکی هەستەوەری تۆمارکەری جوڵەیان تێکشکاندووە، ئەم دوو ئامێرە لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ زانینی جوڵەی گەریلا بەکارهێنراوە.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەییان بەوەدا لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا لەدژی ڕێکخستنە سیخوڕییەکان و ئەم جۆرە تەکنیکانەی دەوڵەت بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن.