چالاکی خانەوادەی شەهیدان لە دەرگای سیمێڵكا بۆ وەرگرتنی جەنازەی ئەو گەریلانەی کە لە کەمینێکی پەدەکە لە خەلیفان شەهیدبوون بەردەوامە.
ئەمرۆ ئەندامانی کۆمیتەی پەروردەی و فێرکردن هەرێمی جەزیرە بە شداری چالاکی ئیشگری دەرگای سیمڵکابوون.
بەشداربووان بە درووشمی بەرخودانی گەریلایان پێرۆزکرد و هاوکات خیانەتەکانی پەدەکە-یان شەرمەزار کرد بە شداری چالاکی سیمێڵكا بوون، دواتر بەرەو دەرگای فیشخابوور چوون.
لەسەر ناوی ئەندامانی بەشداربووانی چالاکی هەرێمی جەزیرە سوهیلە مەحمەد لێدوانێکیدا و گوتی:" دووژمنانی گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان بە ڕێبازی جێاواز هەوڵ دەدەن هەبوونی کوردان و دەستکەوتەکانی لە پێش چاوی هەموو کۆمەڵگا نێودەوڵەتی لە ناوبەرن."
سوهیلە مەحمەد لە بەردەوامی قسەکانی سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەکار هێنانی چەکی قەدەغەکراو لەدژی گەریلا هەرێمەکانی پاراستنی میدا لە لاین دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر و ئاماژەی بەوەکرد:" فاشیزمی تورک هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو لە بەکار دێنێت و بەرپرسانی پەدەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەیانەتەکانیان بەرپرسن لە شەهیدبوونی گەریلا."
لە کۆتای قسەکانی ناوبراو وتیشی:" ئێمە بە هەموو شێوازێک پشتگری چالاکوانانی سیمڵکا دەکەین و داوا دەکەین بە زووترین کات پەدەکە جەنازەی شەهیدانی گەریلا ڕادەستی خانەوادەکانیان بکاتەوە پەدەکە دەست لە خیانەت بەر بدات."
ڕ.ح