چالاکیی چادرهەڵدان بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد لە مەخمور بەردەوامە
چالاکی چادرهەڵدان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەمی جودی لە مەخمور بەردەوامە.
چالاکی چادرهەڵدان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەمی جودی لە مەخمور بەردەوامە.
چالاکی چادرهەڵدان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی گەنجی مەخمور (تەژەجەمە) لە ١١ی ئازارەوە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد و چالاکییەکە بەردەوامە.
چالاکیی ئەم هەفتەیە چادرهەڵدان لە بەشی شەهید خەبات بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی دەستیپێکرد.
دوای ڕێزگرتن، فیلمێک لەبارەی تێکۆشانی ڕێبەر ئۆجالانەوە نمایشکرا. فیلمەکە بە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتایی پێهات.
ژ.ت