چالاکییەکانی ماک لە ئامەد و دێرک

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دێرک و ئامەد چالاکییان کرد.

ماک لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "جەنگاوەرانمان ٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢١:٣٠ لە دێرک لە دژی بارهەڵگرێک چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا بارهەڵگرەکە بە بارەکەیەوە سوتا و لەناوچوو".

راگەیەندرا کە لە گەڕەکی ٥ی نیسان لە ناوچەی باغڵەری ئامەدیش پلاکاردێک بە نوسراوی "گۆشەگیری بشکێنن، رێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن" لەگەڵ وێنەیەکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا.

ماک بەم جۆرە درێژەی بە راگەیەندراوەکەی داوە، "چالاکیەکانمان لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم و گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. لە بەرامبەر کردەوەکانی بەرامبەر رێبەر ئاپۆ شەڕی ئازادی فراوان ترکردن و رووخاندنی فاشیزم ئەرک و بەرپرسیارێتیە هەموو کوردێکی وڵاتپارێزە. وەرن پێکەوە داگیرکەران بخەینە ناو شەڕ و ئەو قەیرانەی کە سازیان کردووە و بەمەش ئازادی گەلان مسۆگەر بکەین".