ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە لەبارەی ئاماری کۆتایی شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێ لە باکوری بەنداوی تشرین و گوندەکانی باشوری رۆژهەڵاتی منبج راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێ چوارشممەدا لە باکوری بەنداوی تشرین و باشوری رۆژهەڵاتی منبج، ٦٣ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون و ٣٧ چەتەش برینداربوون. دۆخی بەشێکی زۆر لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.
سەرلەبەیانی دوێنێ چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پشتیوانی فرۆکەی شەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشێکی بەربڵاویان کردە سەر گوندەکانی عەلوش، تل عەریش و گردی سریاتەل لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و باشوری رۆژهەڵاتی منبج و گردی گوندی تل زەمالە. هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕێکی قورس روویدا. لە شەڕەکەدا کە تا ئێوارە بەردەوام بوو، ٦٣ چەتە کوژران.
هەروەها تانکێک، ٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی و ٣ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە جۆری بی ئێم بی تێکشکێندران.
بەهۆی بەرخودانی هێزەکانمانەوە چەتەکان ناچار بوون هەڵبێن و کوژراوان و ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت".