لە عەین عیسا و تەبقا گۆڕەپانی خزمەتگوزارییەکان تۆپباران کران.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەین عیسا کۆگایی گەنم، لە تەبقا کۆگای گەنم و وێستگەی کارەبای تۆپباران کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەین عیسا کۆگایی گەنم، لە تەبقا کۆگای گەنم و وێستگەی کارەبای تۆپباران کرد.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شاری جورنییەیی کانتۆنی تەبقا کۆگای گەنم و وێسگەی کارەبای تۆپباران کرد و بەو هۆکارە وێستگەکە زیانی بەرکەووت و کارەبای شارەکە بڕا.
هەر لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ڕاگەیاندرا، سەرلەئێوارە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکی قورس هەرێمی ڕۆژهەڵاتی شاری عەین عیسا و بەتایبەت کۆگای گەنمی لە گوندی مشێرفەی تۆبپاران کردووە کە ٣ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە دوورە.
دەربارەی زیانی هێرشەکان زانیاری زیاتر بەردەست نین...