ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"گه‌لی كوردستان له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به گیانی به‌رخودان و سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی گه‌ریلامان كه له مامڕه‌شۆ، زه‌ندورا، شاخه‌سور و وه‌رخه‌لێ به‌رخودانێكی مێژووییان كرد، به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆز خرۆشان. هێزه‌كانی گهریلاشمان جه‌ژنی نه‌ورۆزیان له هه‌موو ئه‌و گۆڕه‌پانانه‌ی تێیدان به جۆش و به مه‌راسیمی به شكۆ پیرۆز كرد. سوپای توركی داگیركه‌ر كه نه‌یتوانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته شكۆداره‌ی گه‌ل و هێزه‌كانی گه‌ریلامان رابگرێت، هێرشی به‌رفراوان و دژواری كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.
له‌و هێرشانه‌دا هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانمان نه‌كه‌وتووه. زانیارییه‌كان له‌و باره‌وه به‌م جۆره‌ن:
١٢ی ئادار كاتژمێر له نێوان ٢٠:١٥-٢٣:٠٠ گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی ئاڤاشین به چه‌كی قورس بۆردومان كرا.
١٤ی ئادار كاتژمێر ٠٧:٤٠ ده‌وروبه‌ری گوندی سێدار له هه‌رێمی گاره به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ٣ جار و داوێنی شاخی بهاری هه‌رێمی زاپ له‌لایه‌ن بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كران.
١٤ی ئادار كاتژمێر له نێوان ١٧:٠٠-١٧:٣٠ له گۆڕه‌پانی گۆلكای هه‌رێمی مه‌تینا به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ دوو جار بۆردومان كرا.
١٤ی ئادار كاتژمێر له نێوان ١٦:٤٥-١٧:٣٠ له گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی ئاڤاشین، گۆڕه‌پانی ساجای زاپ و بناری شاحی شه‌هید شه‌ریفی خواكورك به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ٥ جار بۆردومان كران.
١٦ی ئادار كاتژمێر له نێوان ١٢:٠٠-٢١:٣٠ له هێڵی قاشورای هه‌رێمی مه‌تینا هه‌لیكۆپته‌ر سوڕانه‌وه. ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی سه‌رارو، ئه‌دنێ، ده‌رگه‌ل و دێشیش و ده‌وروبه‌ری شاخی كۆردینه و قه‌ڵای قورمری به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كران.
١٦ی ئادار كاتژمێر ١٧:٥٠ بناری شاخی ئۆرتێی هه‌رێمی مه‌تینا، كاتژمێر له نێوان ١٨:٠٠-٢٢:٠٠ له گۆڕه‌پانه‌كانی كاركه‌ر و شاخی جه‌هه‌نه‌می هه‌رێمی زاپ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ٥ جار بۆردومان كران.
١٧ی ئادار كاتژمێر ٠٢:٣٠ گۆڕه‌پانی شه‌هید شاهین له هه‌رێمی زاپ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ٢ جار بۆدرومان كرا.
١٩ی ئادار كاتژمێر ١٦:٠٠ گۆرشه‌پانی گوندی گوزێ ی هه‌رێمی گاره دوو جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. هه‌مان رۆژ كاتژمێر له نێوان ١٦:٠٠- ١٨:٠٠ گۆڕه‌پانی گوندی فلههای هه‌رێمی زاپ له‌لایه‌ن بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنوور به كاتیوشا، گۆڕه‌پانی كونیشكاش له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه ٢ جار بۆردومان كران.
٢٠ی ئادار كاتژمێر له نێوان ٠٠:٣٠-٠٢:٣٠ له گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی ئاڤاشین و گۆڕه‌پانی قه‌ڵای بهدهوێی هه‌رێمی زاپ به هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ر بۆردومان كران.
٢١ی ئادار كاتژمێر ١٢:٠٠ گۆڕه‌پانی كافیای هه‌رێمی گاره به فڕۆكه بۆردومان كران.
٢١ی ئادار كاتژمێر له نێوان ٠٩:٠٠-١٢:٠٠دا بناری شاخی ئامێدی و شاخی بهاری هه‌رێمی زاپ ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و گۆڕه‌پانی شاخی ئێف ئێمیش له‌لایه‌ن بنكه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنوور به كاتیوشا بۆردومان كران. هه‌مان رۆژ گۆڕه‌پانی ساجای هه‌رێمی زاپ ٢ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".
هـ . ب