داگیرکەران ١١ جار بە چەکی کیمیایی هێرشیان ئەنجامدا

سوپای تورکی داگیرکەر ١١ جار بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی بەرخودانی چەمچۆ و ٢ جاریش بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی سیدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی و هێرشەکان ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

١٥ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٩:٣٠ لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە دوو لاوە لە داگیرکەرانیاندا.

١٥ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٥:٤٠ لە نزیک گوندی سیدای سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

لە ١٥ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێیی ئامێدی لە کاتژمێرەکانی بەیانیەوە ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

لە ١٥ی کانوی دووەم کاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٥:٣٠ سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای ناوچەی شێلادزێی ئامێدی ٢ جار بە چەکی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ١٥ی کانونی دووەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە هەرێمی چەمچۆ و گوندی سیدای سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

هـ . ب