داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە هێرشیان ئەنجامدا

سوپای تورکی داگیرکەر سەنگەرەکانی بەرخودانی لە چەمچۆ و سیدا ٢١ جار بە چەکی کیمیایی، ٢ جاریش بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کرد.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

١٦ی کانونی دووەم کاتژمێر ١١:٤٠ لە نزیک گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

١٥ی کانونی دووەم لە نزیک گوندی سیدا لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمایی؛

١٦ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودان لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپنای چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی لە بەیانیەوە تا ئێوارە ٢١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

١٥ی کانونی دوەم کاتژمێر ١٤:٤٠ و ١٥:٠٠ لە نزیک گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٦ی کانونی دووەم لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

١٦ و ١٧ی کانونی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی، سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیکی گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی بەدەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب