داگیرکەران بێ پسانەوە هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان
سوپای تورکی داگیرکەر بێ پسانەوە بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەر، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان.
سوپای تورکی داگیرکەر بێ پسانەوە بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەر، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:
لە هەرێمی زاپ:
لە ٢٤ی ئادار کاتژمێر ١٩:٠٠ و ٢٠:٣٠ داگیرکەران ٢ جار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانی سیدا و هێزەکانمان بە مەبەستی خۆپاراستن وەڵامیان دانەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ٢٤ی ئادار دەوروبەری گۆلکای مەتینا، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار، شاخی ئامێدی و شاخی جودی و گوندی سێگرێی ئامێدی ١٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران
لە ٢٤ی ئادار گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و کوڕەژارۆ و هەڕێمی ساجا و سەنگەرەکانی بەرخودان لە چەمچۆ ١٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٢٤ و ٢٥ی ئادار سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و سیدا ١٦ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بوردومان کران.
هـ . ب