داوا دەکرێت سزای ٢٦ ساڵ زیندان بەسەر موسا فارسئوگیولاری بسەپێندرێت
داواکرا سزای ٢٦ ساڵ زیندان بە سەر موسا فارسئۆگیولاری پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)دا بسەپێندرێت.
داواکرا سزای ٢٦ ساڵ زیندان بە سەر موسا فارسئۆگیولاری پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)دا بسەپێندرێت.
دانیشتنی دۆسیەی پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە موسا فارسئوگیولاری بەڕێوەچوو. دانیشتنەکە لە لقی ١٠ی دادگای سزاقورسەکانی ئامەد سازکرا، فارسئوگیولاری و پارێزەرەکەی بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا نەکرد.
لە دانیشتنەکەدا داواکرا بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە رێکخراو' لە نێوان ٧ ساڵ و شەش مانگ بۆ ١٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە بۆ رێکخرا" لە نێوان ساڵێک و سێ مانگ بۆ ٧ ساڵ و شەش مانگ، بە تۆمەتی "پێشێلکردنی یاسای گردبوونەوە و خۆپیشاندانی" لە نێوان ساڵ و نیوێک بۆ سێ ساڵ زیندان، بەسەر ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی هەدپەدا بسەپێندرێت.
دەستەی دادگا بۆ ئەوەی فاریسئوگیولاری و پارێزەرانی بەرگریی لە خۆیان بکەن، دانیشتنەکەی بۆ یەکی کانونی دووەم دواخست.