دایکانی ئاشتی دژی ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردن ناڕەزایەتییان دەربڕی
مەجلیسی دایکانی ئاشتی لە وان، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر دەستگیرکردنی ٢٤ کەس و لەنێویاندا دایکانی ئاشتی لە جولەمێرگ و دەوروبەری، گوتیان: "ئێمە بەرامبەرتان سەر کز ناکەین".
مەجلیسی دایکانی ئاشتی لە وان، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر دەستگیرکردنی ٢٤ کەس و لەنێویاندا دایکانی ئاشتی لە جولەمێرگ و دەوروبەری، گوتیان: "ئێمە بەرامبەرتان سەر کز ناکەین".
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردن لە جولەمێرگ و گەڤەر و چەلێ و شەمزینان، ٢٤ کەس دەستگیرکران. لە وان، بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی دژی ئەم ئۆپەراسیۆن و دەستگیرکردانە پیشاندرا.
مەجلیسی دایکانی ئاشتی لەبەردەم بارەگای هەدەپە لە وان، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. لەکاتی خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکەدا لافیتەی "با فشار و دەستگیرکردن ڕابگیرێت، دایکانمان شکۆی ئێمەن" بەرزکرایەوە.
"دەست لە کاری میزاجی هەڵبگرن"
پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز لە وان، گوڵجان کاچماز سایگیت ڕایگەیاند، دایکانی ئاشتی کە دەستگیرکراون ڕەوشی تەندروستیان خراپە، لەنێویاندا فاتمە دومان کە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، گوتی: "دایکانی ئاشتی نوێنەری هەرە شکۆداری تێکۆشانی ئاشتیین. لەپێناو ئاشتییەکی شکۆدار و نەڕژانی خوێن تێدەکۆشن. ئێمە لەگەڵ دایکانی ئاشتی دەبین. بە دەستگیرکردن و زیندان و فشار، پاشەکشە ناکەین. با ئاکەپە و مەهەپە دەمودەست وازبهێنن لە ناحەقی و نایاسایی و کاری میزاجی".
"مناڵەکانی ئێمەتان گرت، ئێستە دایکان دەخەنە زیندان"
ئەندامی مەجلیسی دایکانی ئاشتی لە وان، سەعدە ئۆکلو، گوتی: "ئەو زیهنیەتە شەرمەزار دەکەین کە دایکانمان دەستگیر دەکات. مناڵەکانی ئێمەتان خستە زیندان، ئێستە دایکانمان دەخەنە زیندان؟ ڕەوشی دایکان خراپە. دەستگیرکردنی ئەم دایکە نەخۆشانەمان جێی شەرمە. دەمودەست دایکانمان ئازاد بکەن! ئێمە سەر کز ناکەین بەرامبەرتان".
درووشمی "بژی بەرخۆدانی دایکان" و "بژی بەرخۆدانی ژنان" بەرزکرایەوە و ڕاگەیاندراوەکە کۆتایی هات.