دەرگای دادپەروەری ٦٤٠ رۆژ بەڕووی بنەماڵەی شەنیاشاردا داخراوە
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە رحا چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری درێژە پێدەدەن، رایانگەیاند، کە ٦٤٠ رۆژە دەرگای دادپەروەری بەڕوویاندا داخراوە.
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە رحا چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری درێژە پێدەدەن، رایانگەیاند، کە ٦٤٠ رۆژە دەرگای دادپەروەری بەڕوویاندا داخراوە.
خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر دوکانی بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی دایکە ئەمینە شەنیاشار کوژران. ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی بۆ ئەوەی بکوژانی دەستگیر و دادگایی بکرێن، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەمی دادگای رحا دەستیان بە ئێشکگریی دادپەروەی کردووە.
بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٦٤٠ەمیندا لە ماڵەکەیان لە پرسوس هاتنە بەردەم دەرگای دادگا.
بنەماڵەکە لە سەر هەژماری خۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رایانگەیاند: "وەزارەتی داد دەڵێت دەرگای دادگا دەرگای دادپەروەرییە لە هەموو شوێنێک. دایکێک ٦٤٠ رۆژە لەبەر دەرگای کۆشکی دادپەروەری رحا چاوڕێی دادپەروەرییە".
هـ . ب