کۆتای کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگال
دوای دوو ڕۆژ لە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی بەفراوان دەربارەی مێژوو، ئەمڕۆ و داهاتووی کۆمەڵگەی ئێزدی و شەنگال، کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگال بە ڕۆژەڤی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک-هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ خۆسەری بۆ شەنگال کۆتای هات.
وتاری کۆتایی کۆنفرانسەکە بە ناونیشانی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' لە لایەن هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال، نایف شەمۆوە خوێندرارایەوە.
لە وتارەکەدا دەستنیشان کرا ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازی لە کۆمەڵگەی ئێزدی و خەڵکی شەنگال کردووە، بە شێوەیەکی چالاک بەشداری پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمورکراتیک ببن، هاوکات لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا جێگەی خۆیان بگرن.
ئاماژەش بەوەکرا، ڕێبەر ئاپۆ جەختی لەوەکردووەتەوە پێویستە کۆمەڵگەی ئێزدی پارێزگاری لە خۆسەری دیموکراتیکی بکات، لەسەر بنەمای ئیرادەی جەهەری و ناسنامەی ڕەسەنییەوە خۆی بەڕێوەبەرێت و خۆی بەڕێکخستن بکات.
پرۆسەکە کاریگەری لەسەر عێراق و شەنگال دادەنێت
لە هەڵسەنگاندنەکەییدا نایف شەمۆ ئەمەیشی گوت: "چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد لە تورکیا کاریگەری لەسەر عێراقیش دادەنێت. بە هۆکاری ئەم ڕاستییە، پێویستە بە هەموو شێوەیەک بەشداری پرۆسە چارەسەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ببین. پێویستە زۆر بە باشی لەو ڕاستییە تێبگەین، تا ئازادی جەستەیی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت، ناتوانین ڕێگری لە هێرشە قڕکارییەکان بکەین."
دەرنجامە هەڵەسنگێندراوەکانی کۆنفرانسەکە
لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا هەبوونی کۆمەڵگەی ئێزدی بە هەموو ڕەهەند و لایەنەکانییەوە بووە ڕۆژەڤی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندی گرنگ. لە ڕاستینەی مێژوویی هەبوونی کۆمەڵگەی ئێزدییەوە هەتا ناسنامە و چاند و باوەڕی، لە پەرەدان بە کارەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان تا ستاتۆی شەنگال چەندین بۆچوون، هەڵسەنگاندن و پێشنیار خرایەڕوو. هەروەها بۆ کاری داهاتووی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی شەنگال، پێشنیار و پلانسازی دانرا. بەم شێوەیە کۆنفرانسەکە بووە دەستپێکێکی بەهێز بۆ پێشخستنی کاری ڕۆشنگەریی شەنگال.
لە کۆتاییدا ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی شەنگال، کەنداڵ چیا لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە سوپاسی بەشداری هەموو دام و دەزگا بەشداربووەکانی کۆنفرانسەکەی کرد.
کۆنفرانسەکە بە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتای هات.