'دەسەڵات ڕێگەخۆشکەر و کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەرییە'
هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە و لەم بارەیەوە چالاکوانان و ئەندامانی پارتەکان هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و وتیان: "دەسەڵات ڕێگە خۆشکەر و کەواسوری بەر لەشکری داگیرکارییە".
هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە و لەم بارەیەوە چالاکوانان و ئەندامانی پارتەکان هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و وتیان: "دەسەڵات ڕێگە خۆشکەر و کەواسوری بەر لەشکری داگیرکارییە".
هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکاری تورک بۆ ناو خاکی باشوور بەردەوامە و تا دێت هەڵوێستەکان لەدژی توندتر دەبن و لایەنەکان و خەڵک لەدژی ئەم داگیرکارییە توندر هەڵوێست دەنوێنن و ئامادە نین قبوڵی ئەم داگیرکارییە بکەن.
سەبارەت بەم پرسە نەغەدەی شێخ عوسمان، چالاکوانی مەدەنی سەبارەت بە پرسی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیکرد و وتی: "لەسایەی دەسەڵاتی کوردییەوە کە ئێمەیان تەسلیمی داگیرکەران کردووە، توشی ئەم بارودۆخە بووین، ئیسراحەت و ژیانیان لە گوندنیشینان و هاوڵاتییان تێکداوە، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمە نەک تەنها ئەرکی ڕۆشنبیر، بەڵکو ئەرکی هەموو هاوڵاتییەکە، کە ڕووبەڕووی ئەم ستەم و داگیرکارییە ببێتەوە."
هەر لەم بارەیەوه، حاجی ئازاد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی داگیرکارییەوە بەم شێوەیە خستەڕوو: "بێگومان ئێمە لە دژی هێڵی خیانەت دەوەستینەوە و هەڵوێستی خۆمان دەنوێین، من پێموایە کە ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکی بادینان زۆر لە جێی خۆی بوو، هەڵوێستێکی باشیان نواند، بەڵام ئەوە بێدەنگی دەسەڵات و لایەنە سیاسییەکان و ڕێگەخۆشکردنی پەدەکەیە بۆ داگیرکاری، بۆیە دەتوانن بەو شێوەیە پەل بکێشنە ناو خاکی نیشتیمان، ئێمە دەزانین کە ئەوانەی لەبەرە و هێڵی خیانەتن، بۆ پارێزگاریکردن و مانەوەی خێزان و بنەماڵەکانیان بوون بە کەوا سوری بەر لەشکری داگیرکاری، بەڵام پێیان ڕادەگەینین کە پێویستە کەرامەتی خۆیان پێش هەموو شتێک بپارێزن و نەفرەت لە خیانەت بکەن."
هـ . ب