دەست بەسەر کۆمەڵەی هەرەوەزی زمان و کولتووری ئانکاشدا گیرا: ٢٢ کەس دەستبەسەر کران

هەروەها لە ئامەد دەست بەسەر کۆمەڵەی هەرەوەزی زمان و کولتووری ئانکاشدا گیرا و ناوەندەکە داخرا. ڕاگەیاندرا لە هێرشەکەدا ٢٢ کەس دەستبەسەرکران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد، پۆلیس ناوەندەکانی MED-DER و کتێبخانەی پایزیان داخست و  کەلوپەلەکانی هەردوو دامەزراوەکەیان هەڵوەشاندەوە و دەستیان بەسەر سەدان کەرەستەی پەروەردە، کتێب، گۆڤار و هارد دیسکی کۆمپیوتەرەکاندا گرت.

هەروەها پۆلیس هێرشی کردە سەر کۆمەڵەی هەرەوەزی زمان و کولتووری ئانکا لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد کە کاری وۆرک شۆپی پەروەردەی فرە زمان و کولتوورییە و کەلوپەلی دامەزراوەکەیان شێواند و دەستیان بەسەر هارد دیسکی کۆمپیوتەرەکاندا گرت.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە MED-DER، کۆمەڵەی هەرەوەزی ئانکا و کتێبی پایز، کەسانێکی زۆر، بەڕێوەبەرانی MED-DER و مامۆستایانی پۆلەکانی زمانی کوردی دەستبەسەرکراون.

تا ئێستا بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕاگەیەندراون، ٢٣ کەس دەستبەسەر کراون. دەوترێت ڕەنگە ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاتر بێت. ئەوەش زانراوە کە بڕیاری کۆبوونەوەی پارێزەران لەگەڵ مۆکیلەکانیان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر قەدەغە کراوە.