دەستپێشخەری جەوانانی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵات یەکەم بانگەوازی بڵاوکردەوە

دەستپێشخەری جەوانانی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکەم بانگەوازیدا داوا لە گەنجان دەکات "بە هەموو هێزیانەوە خۆ بە رێكخستن بكەن و یەكێتی ناو ریزەكانیان درووست بكەن و دام و دەزگای گەل و شۆڕش دابمەزرێنن".

دەستپێشخەری جەوانانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامانجی سەرخستنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و سوور بوون لە سەر تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ڕژاوی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی یەکەم بانگەوازی خۆی بڵاو کردەوە  و تیادا داوای لە گەنجان کردووە، بە هەموو هێزیانەوە خۆ بە رێكخستن بكەن و یەكێتی ناو ریزەكانیان درووست بكەن و دام و دەزگای گەل و شۆڕش دابمەزرێنن و رۆڵی خۆیان پێك بێنن. هاوكات لە بەرانبەر پەلاماری هێزە سەركوتكارەكانی رژێم مافی پاراستنی رەوا بە كار بێنن و خۆ بپارێزن".

دەقی ڕاگەیندراوکەی جەوانانی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان وەهایە:

لەبەرامبەر بە خۆڕاگری و راپەڕین و شۆڕشی چوار مانگەی گەلانی سەرهەڵدێر و یاخی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، رژێمی ولایەتی فەقیهی داگیرکەر، فاشیست، دژە ژن، دژە جەوان بەپەنا بردنە بەر توندوتیژی، سێدارە و سەركۆتكردن بەزەبری هێزی سەربازی و بەبەكارهێنانی چەك ، هەوڵدەدات ئێرادەی گەلان و بەتایبەتی گەنجان بشكێنێت و بەو شێوەیەش گەلان لە بەرامبەر بە داواكاری و خواستە رەواكانیان سارد بكاتەوە.

رژێمی خوێنڕژ و تاریکپەرەست بۆ ئەوەی ئەو سەرهەڵدان و راپەڕینی گەلانی ئێران سەركۆت بكات، لەپێش هەموویاندا  گەنجان دەدات و لەزۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لانی کەم سەدان جەوان شەهید کراون و بە هەزاران گەنجی بەشەڕەفیش بریندار کراون.

وەکوو دەستپێشخەری جەوانانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوا لەجەوانان دەكەین كە بە هەموو هێزیانەوە خۆ بە رێكخستن بكەن و یەكێتی ناو ریزەكانیان درووست بكەن و دام و دەزگای گەل و شۆڕش دابمەزرێنن و رۆڵی خۆیان پێك بێنن. هاوكات لە بەرانبەر پەلاماری هێزە سەركوتكارەكانی رژێم مافی پاراستنی رەوا بە كار بێنن و خۆ بپارێزن. و دەرفەتی ژیان بۆ سیخوڕ و خەیانەتكارانی رژێم لەناو كۆمەڵگا نەهێڵن و رێ نەدەن كە شۆڕش لەرەوتی حەقیقی خۆی بەلاڕێدا ببردرێت.

شەهید نامرێ
بەرخۆدان ژیانە
بمرێ خەیانەت و داگیركاری

بژی شۆرشی ئازادی ژنان و جەوانان 

هـ . ب