دۆسیەی ٢٠ رۆژنامەنووس لەلایەن دادگای تورکەوە ئامادەکران

داواکاری کۆماری ئامەد دوای ٩ مانگ و ١٠ رۆژ لە لێپرسینەوە لەبارەی ٢٢ کەس کە ٢٠ کەسیان رۆژنامەنووسی کورد، دۆسیەی ئامادە کرد.

داواکاری کۆماری ئامەد، بە گشتی لێپرسینەوەی لەدژی ٢٢ کەس دەست پێکردبوو کە ٢٠ کەسیان رۆژنامەنووسن و لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا ١٦ رۆژنامەنووس دەستگیرکرابوون. داواکاری تورک دوای ٩ مانگ و ١٠ رۆژ لێپرسینەوەی خۆی تەواو کرد و لەبارەی وەستایەکی نانەوا و هاوڵاتیەک کە قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کردبوو و ٢٠ رۆژنامەنووس بە بیانوی ؛ ئەندامێتی رێکخستن' دۆسیەی ئامادە کرد.

داواکاری کۆماری ئامەد دۆسیەکەی بۆ ٤مین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد نارد. ٤مین دادگای سزا قورسەکانی ئامەدیش لە ماوەی ١٥ رۆژدا لێکۆلینەوە لە دۆسیەکان دەکات و قبوڵی دەکات یان نا. لەگەڵ قبوڵکردنی دۆسیەکان پرۆسەی دادگاییکردن دەستپێدەکات.

ف.ق