دوای ٢ ساڵ تەرمی شەهید تۆلهەلدان هەزان وەرگیرا

تەرمی گەریلای هەپەگە تۆلهەلدان هەزان (مەحسوم یڵماز) کە ٢ ساڵ پێش ئێستا لە گارزان شەهید بوو، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرا.

تەرمی گەریلای هەپەگە مەحسوم یەڵماز (تۆلهەلدان هەزان) کە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لە شەڕێکدا لەگەڵ شۆڕش ڕۆنی و سەرهەلدان گارزان لە ناوچەی گارزان شەهید بوو بوون، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرا.

بنەماڵەی شەهید دوای وەرگرتنی تەرمەکە، بۆ ئەوەی جاڕێکی تر تەرمەکە بەخاک بسپێرن، بەرەو ناوچەی خەزانی بەدلیس بەرێکەوتن. تەرمەکەیان لە گوندی گایدە بەخاک سپارد.