دوای جۆلەمێرگ لە شڕنەخ ١٤ هەرێم قەدەغەکران
رۆژێک دوای ئەوەی لە جۆلەمێرگ ١١ هەرێم قەدەغەکران، ئەمجارە لە ١٤ هەرێمی شڕنەخ هاتوچۆ قەدەغەکران.
رۆژێک دوای ئەوەی لە جۆلەمێرگ ١١ هەرێم قەدەغەکران، ئەمجارە لە ١٤ هەرێمی شڕنەخ هاتوچۆ قەدەغەکران.
بەپێی بڕیاری پارێزگار، لە ناوەندی شڕنەج و ناوچەی جزیر و سلۆپی، ١٤ هەرێم بۆ ساڵێک وەک 'هەرێمی ئاسایشی تایبەت' راگەیەنران.
دەوڵەتی تورک ٣ی تشرینی دووەم لە جۆلەمێرگ ١١ هەرێمی بۆ ١٤ رۆژ قەدەغە کرد.
لە زۆر شاری باکوری کوردستان چەندین ساڵە بە ئەنقەست ناوچە و هەرێمەکان قەدەغە دەکرێن.
ف.ق