دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بانکێی باتیفای تۆپباران کرد و ژنێک بریندار بوو
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بانکێی سەر بە شاروچکەی باتیفای زاخۆی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ژنێک بریندار بوو.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بانکێی سەر بە شاروچکەی باتیفای زاخۆی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ژنێک بریندار بوو.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بانکێی سەر بە شاروچکەی باتیفای زاخۆی تۆپباران کرد. بەپێی زانیاریەکان، تۆپێک بەر ماڵێکی هاوڵاتیەک کەوتووە و لە ئەنجامدا ژنێکی تەمەن ٤٢ ساڵ بریندار بووە. هەروەها زیان بە ماڵ و زەوی هاوڵاتیان گەیشتووە.
دوو رۆژە سوپای داگیرکەری تورک دەڤەرە جیاوازەکانی سەر بە زاخۆ تۆپباران دەکات و جموجووڵی ئاسمانی لە هەرێمەکە هەیە.
ف.ق