دەوڵەتی تورک بۆ جارێکی دیکە رێگریی لە بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی رۆژنامەی خۆبوون كرد
پۆلیسی تورك رێگەی نەدا رۆژنامەی خۆبوون لەئامەدەوە بەرەو ئەستەمبۆل بەرێ بكرێت و هەڕەشەی لە شەوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەش كرد، کە کاری دابەشکردن و گواستنەوەی رۆژنامەکە بوو.
پۆلیسی تورك رێگەی نەدا رۆژنامەی خۆبوون لەئامەدەوە بەرەو ئەستەمبۆل بەرێ بكرێت و هەڕەشەی لە شەوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەش كرد، کە کاری دابەشکردن و گواستنەوەی رۆژنامەکە بوو.
رۆژنامەی خۆبوون تاكە رۆژنامەی كوردییە لە باكوری كوردستان و توركیا. لەكاتی دامەزراندنیەوە لەژێر هەڕەشە و زۆرداری بەرپرسان و دامەزراوەكانی دەوڵەتی توركدایە.
لەم مانگەدا پۆلیسی تورك رێگەی نەدا كە رۆژنامەكە بەدەر لەشاری ئامەد رەوانەی شار و ناوچەکانی تر بكرێت. پۆلیسی تورک لە دوای هەوڵی رێگریکارانەیاندا رێگەیان نەدا ژمارەی ١٤٨ی رۆژنامەكە لەئامەد ڕەوانەى دەرەوە بکرێت. پۆلیسی تورك لە ١٥ی تەشرینی یەكەم چوونەتە شوێنی بڵاكراوەكان و هەڕەشەیان لەبڵاوكارانی رۆژنامەكە كردووە، كە ئەو رۆژنامەیە بۆ شوێنی تر نەنێرن.
پۆلیسی تورك لە ١٩ی ئەیلوولدا چوونەتە شوێنی بڵاكراوەكان لەئامەد و رێگەیان نەداوە رۆژنامەی خۆبوون رەوانەی مێرسین بكرێت و لەوێدا دەستیان بەسەر ژمارە ١٤٤ی رۆژنامەكەدا گرتووە.
ژ.ت