دەوڵەتی تورک چیای ئاسۆسی بۆردومان کرد
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (YRK) بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چیای ئاسۆس-یان بۆردوومان کردووە.
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (YRK) بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چیای ئاسۆس-یان بۆردوومان کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە بڵاویکردەوە، چیای ئاسۆس لە شارباژێر لە باشووری کوردستان و دەوروبەری بۆمباران کراوە.
یەرەکە ڕایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای فاشیست لە کاتژمێر ١٦:٢٠ بۆ ١٧:٢٠ لە رۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەمدا ٤ جار ناوچەکەیان بۆردومان کردووە.
یەرەکە راشیگەیاندووە، بەهۆی بۆردوومانەکەوە هیچ زیانێک بە هێزەکانیاند نەکەیشتووە.
ژ.ت